|
یه‌كێتى و پارتى..
مه‌ترسین له‌سه‌ر كه‌ركوك
خه‌ڵه‌ف غه‌فور
عه‌یامێكه یه‌ژین به‌هۆى ته‌ماعى عه‌ره‌ب و
پرۆژه‌ى بیانى له پشت توركمانه‌وه، دۆخى
چه‌وساندنه‌وه و په‌راوێزخراوی له كه‌ركوك
درێژه‌ى هه‌یه، زۆرجاران له‌مه‌دا زیاده‌ڕۆییمان
ده‌كرد و چه‌ندین به‌یت و بالۆره‌ى سه‌یروسه‌مه‌ره‌مان
ڕێكده‌خست. ئه‌ى ئێستا چى كه به‌ده‌ستى خۆمان ده‌مانه‌وێت
یه‌كڕٍیزى هێزه سیاسییه كوردییه‌كانى كه‌ركوك
بشیوێنین و ببینه مه‌ترسى ڕاسته‌قینه. كێ له‌پشت
ئه‌م كاره‌وه‌یه؟
بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراق(كانوونى دووه‌مى
2010) زۆرێك له لایه‌نه سیاسییه كوردییه‌كانى
كه‌ركوك بڕیاریانداوه به‌لیستى جیا به‌شدارى
بكه‌ن، ئه‌مه بۆ كاتێك كه‌ركوك و عیراق كێشه‌ى
ناوخۆیى و مه‌ترسى شه‌ڕى تایفى و گه‌ڕانه‌وه‌ى
دیكتاتۆریه‌تى له‌سه‌ر نه‌بوایه و پرۆسه‌ى
دیموكراسى گه‌شه كردوو بووایه، شتێكى ته‌واو
ئاسایى بوو، بگره زۆر باش بوو به‌م شێوه‌یه كورد
ململانێى سیاسى بكردایه و كاره‌كته‌رى سه‌ره‌كى
نێو پرۆسه‌كه بووایه، به‌ڵام ئێستا چى كه به‌یه‌ك
لیستى و برایه‌تى نێوان هێزه‌كانیشه‌وه ده‌ره‌قه‌تى
عه‌ره‌بێكى ده هه‌زارى و برایه‌كى توركمان
نایه‌ین؟
مه‌ترسییه‌كانى سه‌ر كه‌ركوك دوو جۆرن، یه‌كه‌میان:
مه‌ترسى عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان و ئه‌جێنداى
ئیقلیمى و ساردى ئه‌مریكا له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادى
عیراقه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى. دووه‌م: مه‌ترسى
كورد خۆى ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌ى ڕازیبن له‌سه‌ر
دابه‌شكارى هێزى كوردى له‌وێنده‌ر و ئه‌و سیاسه‌ته
نادروسته‌ى هێزه كوردییه‌كان له‌ماوه‌ى ڕابردوودا
په‌یڕه‌ویان كردووه.
ئه‌م به‌رپرسیارێتیه پێش هه‌موو كه‌س له ئه‌ستۆى
یه‌كێتى و پارتییه، چونكه له‌ماوه‌ى ساڵانى ڕابردوودا
ئه‌وان به‌رپرسیارى ڕاسته‌وخۆى مه‌له‌فى كه‌ركوك
بوون و هه‌موو ئه‌و سازشانه‌ى كراوه ئه‌وان به‌رپرسیارن
لێى. چما هه‌موو نازانین زۆر هه‌ڕه‌شه‌یانكرد و
هیچیان نه‌كرد. زۆر سنوور و هێڵى سووریا‌ن دانا و
به‌زێنرا و خۆیان لێ تێنه‌گه‌یاند.
یه‌كێتى و پارتى مه‌ترسین له‌سه‌ر كه‌ركوك، ئه‌وان
ده‌بێت ڕێ له دابه‌شبوونى هێزه كوردییه‌كان بگرن
و سازشیان بۆ بكه‌ن. پێویسته ئاشتیان بكه‌نه‌وه،
ده‌بێت ئه‌و پۆستانه‌ى له‌سه‌ر ئه‌وان تاپۆ كراوه
وازى لێبێنن و نه‌وه‌یه‌كى تر‌ى سیاسى به‌ڕێوه‌ى
ببات.
وه‌ك باسده‌كرێت یه‌كێتى و پارتى خودى خۆشیان به‌نیازن
به‌جیا به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كه بكه‌ن، ئه‌وه
گۆڕان له‌ولاوه بوه‌ستێ كه له‌ده‌ره‌نجامى شكستى
نوێنه‌رانى لیستى برایه‌تى كه‌ركوك ده‌یانه‌وێت ئه‌م
نۆره‌یه بۆ ئه‌وان بێت.
یه‌كێتى و پارتى ده‌بێت بڕوا به‌وه بكه‌ن
براده‌رێكى یه‌كگرتوو ببێته سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى
پارێزگاى كه‌ركوك له براده‌رێكى به‌ره‌ى توركمانى
باشتره. سازشكردن بۆ گۆڕان له عه‌شایه‌رى
عه‌ره‌ب و برا توركمانه‌كان شانازیتره.
دابه‌شكارى ئه‌مجاره له كه‌ركوك له ئه‌ستۆى یه‌كێتى
و پارتییه، پێویسته به‌هه‌ر نرخێك بێت ڕێگرى لێبه‌كه‌ن،
ده‌نا مێژوو ئه‌م كاره چه‌وته له‌بیر ناكات.
|