|
توێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى,
وه‌ك كائینكى بێده‌نگكراو
به‌شى یه‌كه‌م
خالید عه‌بدولكه‌ریم
فراوانبون و زۆربونى پسپۆڕ‌و توێژه‌رانى بواره كۆمه‌ڵایه‌تى
و ده‌ورونیه‌كان پێویستى و له‌هه‌مانكاتدا خه‌سڵه‌تى
سه‌رده‌مى ئێستاییه, كه به پێشكه‌وتنى زۆربه‌ى
بواره‌كانى ژیان ناسراوه, هه‌ندێ له
تۆێژه‌ره‌كان وای بۆده‌چن له‌دواى مۆدێرنێته‌و و
دروست بونى كۆمه‌ڵگه‌ى ئاڵۆز و پڕئیش, كێشه ڕۆحى
و كۆمه‌ڵایه‌تى و جه‌سه‌دییه‌كانى مرۆڤ ڕ‌وى له
زیاد بون كرد, بۆیه چه‌ندین زانست چوه مه‌یدانى
ئه‌كادیمیا و سه‌ربه‌خۆى خۆى وه‌رگرت بۆ
لێكۆڵینه‌وه له‌و دیاردانه‌ى كه له ئه‌نجامى بڕینى
قۆناغه‌كانى مرۆڤ بۆ قۆناغێكى تر بۆى به‌جێماوه و
به‌جێده‌مێنێت, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نه‌خۆشی و دیارده
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان, له‌قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكى
تر جیاوازه و یاساكانى رابردو به‌كه‌ڵكى بارودۆخى
نوێ نایه‌ن و ده‌بێ له‌شۆێنى خۆیدا هه‌ڵبگیردرێن,
وه‌كو ده‌رمان وایه, ئیكسپایه‌ر ده‌بێ, یان
له‌شۆێن و كاتى خۆى به‌كار نه‌هێنرێ و زیاده ڕه‌وی
تیابكرێ ده‌بێته نه‌خۆشى, به‌هه‌مان شێوه زانستێ
یان بوارێكى پسپۆڕى دیاریكراو ناتوانێ كارى خۆى
بكات و خۆێندنه‌وه‌ى خۆى هه‌بێت و چارسه‌ریش بخاته
ڕوو له‌كاتى گواستنه‌وه و بازدانى كۆمه‌ڵگه بۆ
قۆناغێكى تر, بۆ نمونه كاتێ كۆمه‌ڵگه‌كان هه‌نگاو
ده‌نێێن له قۆناغى كشتوكاڵیه‌وه بۆ قۆناغێ پیشه‌سازى
ئه‌وا كۆمه‌ڵێ دیارده به‌جێ ده‌مێنێ و كۆمه‌ڵى
تریش زیاده‌بن, عورف و عادات, یان یاساكانى خێڵ و
عه‌شیره‌ت كه له‌پێشودا كۆله‌كه‌ى كۆمه‌ڵگه بون
و مه‌رجه‌عى زۆرینه‌ى یاسا و ڕیسَاكان بون, ته‌نانه‌ت
له‌بوارى پزیشكیشدا ده‌بوایه پرس‌و ڕاوێژ به‌سه‌رۆك
عه‌شیره‌ت بكرایه بۆ پشكنین و زانینى نه‌خۆشیه‌كان(په‌ندێ
هه‌یه ده‌ڵێت كاتێ بوتڵى غاز داهاتوه, خه‌ڵكى نه‌یانزانیوه
چى یه, بردویانه بۆ سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كه‌یان تا
پێانبڵێ چیه, ئه‌ویش وتویه‌تى بۆ نازانن چییه؟
ئه‌مه مه‌مه‌و شیرى حوشتره), تواناى ئه‌وه‌یان
نیه هه‌ڵسوكه‌وتى زانستى له‌گه‌ڵ ئه‌و دیارده
تازانه‌دا بكه‌ن, له‌دواى ئه‌وه‌ى وڵاتانى پێشكه‌وتو
وكۆمه‌ڵگه كراوه‌كان, گرنگیان دا به به‌رهه‌میهێنان
و دروستكردن و هێنانه كایه‌ى تۆێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى
بۆ زۆر بواره‌كان,ده‌ركه‌وت لایه‌نى ژیانى تر
زیاتر پێویستى به‌و بواره پسپۆڕیه هه‌بو, تا
وایلێهات هه‌مو كه‌ناڵێكى ژیان, هه‌مو پنته‌كانى
پرۆسه‌ى ژیان له‌نێو ده‌زگاتایبه‌تمه‌نده‌كان دا,,
تۆێژه‌رێكى بۆ داهێنرا و په‌یدابو.
له‌هه‌رێمى كوردستان دا, كه به‌پێى زۆربه‌ى شارزه‌یان
و تۆێژه‌رانى پسپۆڕ هێشتا قۆناغى كشتوكاڵیمان به‌جێنه‌هێشتوه,
یاساكانى سه‌رده‌مى خه‌باتى شاخ تێهه‌ڵكیش و گونجاندنى
به‌سه‌رده‌مى ئێستاى پێشكه‌وتن نه‌كراوه, زۆربه‌ى
عه‌قڵه‌كانى شاخ خۆیان به‌مه‌رجه‌ع ده‌زانن, له‌دواى
نه‌وه‌ده‌كانه‌وه تا ئێستاش هه‌ر ئه‌وانن ڕێگر
له پێشوازیكردن له‌پێشكه‌وتنه گرنگ و سه‌رده‌مییه‌كان,
زه‌قترین نمونه‌شمان, مه‌یلى گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و
عه‌قَڵه ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌یه بۆ لاى ئه‌ده‌بیات
و یاساكانى شاخ ئه‌وه‌تا له‌ماوه‌ىِ ڕابردودا له‌كه‌ناڵى
ڕاگه‌یاندنه‌كانى پیاوانى ده‌سه‌ڵاته‌وه باسى
دروستكردنه‌وه‌ى تیپ و له‌شكره‌كانى سه‌رده‌مى شاخ
ده‌كرا به‌ده‌هه‌زار چه‌كدارى تفه‌نگ به‌ده‌ست و
تفاقى شه‌ڕه‌وه بچنه‌وه شاخه‌كان!!! ئه‌مه له‌كاتێكدایه
پێویستیمان زیاتر به ده‌هه‌زار پسپۆڕى ده‌رونى و
كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌یه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌شۆێنه‌واره‌كانى
خه‌باتى شاخ كه به‌هۆى قۆرخكردنیه‌وه له‌شاردا و
له‌لایه‌ن چه‌ند بنه‌ماڵه‌و كه‌سێكه‌وه چه‌نده‌ها
دیارده و كێشه و سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى
و سیاسى و ده‌رونى و ئابورى له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا و
خه‌ڵكى كوردستانى خسته ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌یه‌كه‌وه
به ئاسانى لێى ڕزگارى نابێت.وڵاتى ئێمه هه‌ژاره
له‌بوارى پسپۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دا, ئه‌وه‌ى
ئێستا هه‌یه, به‌ژماره‌یه كه‌م نه‌بێت كه ساڵانه
زانكۆكانى كوردستان به‌رهه‌مى ده‌هێنێ له تۆێژه‌رى
كۆمه‌ڵایه‌تى و ده‌رونى و ده‌یاننێرێته شۆێنێ كه
ڕۆلیێان پاسیڤ ده‌كرێ و ناتوانن وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌ن
شۆێنى ده‌ستیان دیاربێت, حیزبه‌كان به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى
ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته مه‌كته‌بى كۆمه‌ڵایه‌تیان
داناوه‌و ساڵانه به پاره‌ى خه‌یاڵى لوشده‌دات
وئه‌وانیش خه‌ریكى ساغكردنه‌وه‌ى یاسا و ڕیسا خیڵبازى
و په‌رستین, له وڵاتانى تریش زۆر پێشكه‌وتوه‌كان
نا, ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێ وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتیدا ئه‌وانه‌ى
كه حوكمى ئیماره‌تیان تیا په‌یڕه‌و ده‌كرێ, له‌نمونه‌ى
كوه‌یت گه‌وره‌ترین مه‌كته‌بى كۆمه‌ڵایه‌تى تێدایه
وپسپۆڕه ئه‌كادیمیه‌كان به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن و ساڵانه
تۆێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى له‌سه‌ر,
دیارده‌و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان, نه‌خۆشیه ده‌رونى
و جه‌سه‌دییه‌كان, ئه‌نجام ده‌درێ و سودێكى زۆرى
ده‌بێ بۆ چۆنیه‌تى خۆپاراستن و دۆزینه‌وه و
دواجار چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌و حاڵه‌تانه, به‌ڵام
له كوردستان دا, ئه‌وه‌ى مشكى و جامانه‌ى به‌سه‌ره‌وه
نه‌بێت و ساڵانه نه‌چێ بۆ ڤیستڤاڵى ئَیل به‌گى
جاف و له‌وێ په‌یمان نه‌به‌ستێ و زۆر جار به‌یعه‌ت
نه‌كا به سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و ئه‌وانه‌ى خه‌ریكى
كاسبى ئه‌و بواره‌ن, ئه‌وا به‌پسپۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى
ناژمێردرێ و مه‌گه‌ر هه‌ر به‌دواى دامه‌زراندن دا
وێڵبێت, كه‌چى له‌دواجاریش دا ده‌بینین واقیعى كۆمه‌ڵایه‌تى
له كوردستان دا چه‌ندین نه‌خۆشى تیاده‌مێنێته‌وه
و سه‌ختر ده‌بێت كه ئاسه‌وارى ده‌رونى و خێزانى و
ئابورى خراپ به‌جێده‌هێڵێ و هیچ ده‌زگایه نیه
گرنگى به‌و لایه‌نه بدات و پسپۆڕى بۆ په‌یدا بكا
كه ئه‌مه‌یان زۆر پێویسته, به‌ده‌ر له‌وه‌ى له‌بوارى
په‌روه‌رده‌یى ئێمه‌دا له قوتابخانه‌كانه‌وه بیگره
تا ناو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده نه‌یتوانیوه تێ‌بگا
له گرنگى تۆێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئه‌رك و مافى
خۆى بۆ دیاریبكات, و هه‌وڵبدات شێوازى به‌رهه‌مێهنان
و په‌یدا كردن و ڕۆڵه‌كه‌ى بگۆڕێ, ژماره‌یه‌كى كه‌مى
تۆێژه‌ر نه‌بێت له‌قوتابخانه‌كان دا دامه‌زراون ئه‌وانیش
به‌ده‌ست بیرۆكراسى و مودیرى سه‌رده‌مه‌وه گیریان
خوارده, تۆێژه‌ر چۆن ده‌توانێ مودیرى تێیبگه‌یه‌نى
كه قوتابخانه شۆینى خۆسه‌پاندن نیه , قوتابى
مێگه‌ل نیه؟ (له‌گه‌ڵ ڕێزى زۆرم بۆ زۆربه‌ى
مودیره ئازیزه‌كان به‌ڕۆحێكى په‌روه‌رده‌ى
سه‌رده‌میانه‌وه كار ده‌كه‌ن), تۆێژه‌ر چۆن ده‌توانێ
له‌وانه تێ‌بگا وا ده‌زانن و حاڵیكراون كه
قوتابخانه كۆمیته‌ى حیزبیه, تۆێژه‌ر باسى گرنگى
وبایه‌خى به ئاگایى هه‌ڵسوكه‌وتى مامۆستاى بۆ بكا
له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كان دا, ئه‌و واده‌زانێ گۆێزى بۆ
ده‌ژمێرێ و ته‌نیا چاوه‌ڕێى سه‌رى مانگیه‌تى ,
وه‌ك باسده‌كرێ مودیرى قوتابخانه‌یه له سلێمانى
بانملى قوتابیه ده‌گرێ و فڕێیده‌داته ژوورى
تۆێژه‌رێكه‌وه ده‌ڵێت: تۆ ئائه‌مه‌م بۆ چاكبكه
ئه‌گه‌ر تۆێژه‌رى!!! له‌كاتێكدا خودى به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه
پێویستى به‌چاره‌سه‌رى په‌روه‌رده‌ییانه هه‌یه و
له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده پێویسته پێى هه‌ستێت.
هاوڕێێه‌كم تۆێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تیه له قۆتابخانه‌یه‌كى
ئاماده‌یى له سڵێمانى, بۆیگێڕامه‌وه سه‌ره‌تاى
ده‌ستبه‌كاربونى دونیایه كێشه ڕ‌وى له‌خۆى كردوه,
واتا له‌لایه‌ن خودى مامۆستاكانه‌وه , تا فریایكه‌وتون
و په‌روه‌رده‌ش ماڵیئاوا ئیداره‌كه‌ى تێگه‌یاندوه
كه سیسته‌مى نۆى خۆێندن به هه‌بونى تۆێژه‌ر
دێته دى نه‌ك ڕاونانى.
ئه‌وه‌ى وه‌ك تۆێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى دامه‌زراوه
له وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى كه ده‌بێت
شۆێنى وه‌زاره‌تى پسپۆڕان بێ له‌بواره‌كانى, ده‌رونناسى,
كۆمه‌ڵناسى, مرۆڤناسى(ئه‌نپرۆپۆلۆجیا)..... , به‌ڵام
ئه‌وانه‌ى پۆستى باڵایان هه‌یه له‌و وه‌زاره‌ته‌دا
دوورن له‌پسپۆڕێتى ئه‌و بوارانه‌وه, یا له‌كۆی
دونیادا هه‌بوه, به‌ندیخانه‌یه‌كى چاكسازى سه‌ر
به‌و وه‌زاره‌ته كه‌سێكى عه‌سكه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى
بێت سیفاته‌كانى نه‌خۆێنه‌وارى تیا به‌رجه‌سته
بێت؟ بۆیه ده‌بینین ئه‌و تۆێژه‌رانه‌ى له‌و
وه‌زاره‌ته‌دا دامه‌زراون گیریانخواردوه به‌ده‌ستى
كه‌سى نه‌خۆێنه‌وار و ناپسپۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه,
تۆێژه‌ر چۆن ده‌توانێ ڕۆڵى خۆى هه‌بێت له به‌ندیخانه‌یه‌كدا
كه‌به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ى به كلیك كردنى سه‌رماوسى
كۆمپیوته‌ر بڵێ كلیپ!! تۆێژه‌ر چۆن ده‌توانێَ
تۆێژینه‌وه بكا له سه‌ر دیارده‌كانى نێو زیندان,
بۆ ئه‌وه‌ى كاریگه‌رى پۆزه‌تیڤ له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ى
به‌ندیه‌كان دابنێ, و وه‌ك تاكێكى ئه‌كتیڤ
بینێرێته‌وه ناو كۆمه‌ڵگه, بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كانى
ڕابردوى دوباره نه‌كاته‌وه, له‌كاتكێكدا تۆێژه‌ر
له ژێر ده‌ستى به‌ڕێوه‌به‌رێكدا كار بكات, به
زیندانیه‌كان بڵێ ئه‌م سه‌گبابه لاى ئێمه بوایه
ده‌مانتۆپان و فرێمانده‌دایه نێو چاڵه شۆڤڵه‌كانى
گه‌رمیانه‌وه(كێشه‌یه له‌و جۆره له‌به‌ندیخانه‌یه
كوردستان له‌چه‌ند ساڵى ڕابردودا ڕویدا و له‌رۆژنامه‌ى
چاو‌دێر پۆختى ئه‌و بارودۆخه له‌لایه‌ن تۆێژه‌رێكى
ده‌رونیه‌وه خرایه ڕوو), به‌شێ له كێشه‌كانى
نێو كۆمه‌ڵگه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بارودۆخه
كه بۆ خودى تۆێژه‌ر دروستكراوه, ئه‌گینا تۆێژه‌ر
ده‌توانێ ڕۆڵى گه‌وره بگێڕێ و نكۆڵى له‌وه
ناكرێت شۆێنى ده‌ستیان دیار ده‌بێت, به‌ڵام
سه‌نته‌رێ ڕینمایى ده‌رونى و كۆمه‌ڵایه‌تى
بكرێته‌وه كه ئه‌مه‌ش پێویستى هه‌مو شار‌و شارۆچكه‌یه‌كه,
تۆێژه‌رى ده‌رونى و پسپۆڕى تیا نه‌بێت ناوى ده‌نێى
چى؟ یان به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ى لانیكه‌م خاوه‌نى هه‌ڵگرى
بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆس نه‌بێت له‌بوارى په‌یوه‌ندیداردا
ئه‌و سه‌نته‌ره ناو ده‌نیێ چى؟
|