<<سۆسیال دێمۆکراتی لهسهر ڕووی زهوی بهرههمی
ململانێ کار و سهرمایه یه... کهچی هێشتا به ئهقڵی سواوی
سیاسهتمهدارانی CHPی ئێمه بهرهنجامی ململانێی نیوان شهریعهت
وعهلمانیهته>>
سۆسیال ئهنهرناسیۆنال سرنجی CHP ی ڕاکێشا، بهوهی که دهردهکرێ
له ریزی رێکخراوی سۆسیال ئینتهرناسۆنال، لهبهر ئهوهی کهمالیزم
به هیچ شێوهیهک پهیوهندی به بزوتنهوهی چهپ وسۆسیال
دێمۆکراتیهوه نیه!
له ئینسکلۆپێدیای سۆسیالیستیدا، کهمالیزم بهم شێوهیه دێته
ناساندن: ئایدۆلۆژیای کهمالیزم: ناوو ناوهڕۆکهکهی له شهڕی
رزگاریخوازی نهتهوهیی تورکیا وسهرکردهی دامهزرێنهری کۆمارهکهوه
سهرچاوهی گرتووه.
ئهحمهد ئاڵتان دهڵێ کهس ناتوانێ بهتهواوی پێناسهی
ئایدۆلۆژیای کهمالیزم بکات... چونکه درۆیهکی سیحراویه
ئیسمائیل جهمی وهزیری ده رهوهی کۆچکردووی تورکیا له کتێبه
بهناوبانگهکهیدا (SOL daki arayis) ئایدۆلۆژیای جهههپه بهم
شێوهیه بهرجهسته دهکات. دهڵێ:
ڕه گ وڕیشهی جهههپه وئایدۆلۆژیای کهمالیزم دهگهڕێتهوه
بۆسهردهمی مهشروتیهتی اتحاد الترقی و تاکڕهوی له دهسهڵات و
پارتایهتیدا، بهشێک لهمانه بهدڵێکی پاکهوه بۆ رزگاری
نیشتیمان له خهبات دابوون، پلهو پایهی بهرزیان وهرگرت و گهیشتنه
سهر ئهو باووڕهی که دهبێ دهوڵهتێکی ئایینی دابمهزرێننهوه
یا دهبێ (رێگه چارهی ههمیشه گهل فریودان بگرنه بهر) بهتایبهت
ههڵخهڵهتاندنی میللهت بهناوی دیمۆکراتیهتهوه، کهجهههپه
و دامهزراوهی کهمالیزمی بهم رۆژه گهیاندو..... لێکهوتهوه.
سهرۆکی پێشووی chp ش بولهنت ئهجهویت ههمان بۆچوونی سهبارهت
به کهمالیزم ههبوو، کهله رۆژنامهی پارتهکهیدا (Ulus
gazetesi) رۆژنامهی گهل که دهسهڵاتی ئهو پارت ودامهزراوهیه
له ساڵی 1923 تا1950 ههڵدهسهنگێنێ و دهڵێت:
ئهوه ههرگیز گۆرانکاری و شۆڕشگێڕی و نیشتیمان پهروهری نیهو
ناگهیهنێ...
که ئێمهی کردۆته ئاغا بهسهر میللهتهکهمانهوه.. له
کاتێکدا ژێرخانی ئابوری وڵاتهکهمان وهکو پێویست گهشهی نهکردووهو
کارێک نهکراوه کهلهبهرژهوهندی گشتیدابووبێت..! سیاسهتوان
وپیاوانی دهوڵهت توێژێکی جیاوازن له میللهت بوونهته سهرمایهداری
ناوچهیی وخهڵکهناودارهکان.. ههروهها دهڵێت ئهمانه پێیان
وایه به گۆڕینی سیتاره به شهپقه بنهماو ئابوریش دهگۆڕێ..!
سۆسیال دێمۆکراتی: به سیستهمێکی سهربازی بهناو پیشکهوتنخوازو
رهفتار تۆتالیتێرو دژه خهڵکی وهکو کهمالیزم وناسریزم بهرێوه
ناچێ... چونکه سهر بهدوو ڕهوتی زۆر جیاوازن، سۆسیال دیمۆکراتی
ڕهگو ڕیشهو بنچینهکهی دهگهڕێتهوه بۆ بیرمهندان کاوتسکی
وبێرنشتاین... ئهو پارتانهی لای ئێمه کهدهم له سۆسیال
دیمۆکراتی دهکوتن وئهوناوهیان له خۆیان ناوه له ناخهوه ههڵگری
بیری نهزۆکی کهمالیستین. مۆدێڕن بوونی سیستهمی کهمالیست زۆر
بهشێوهیهکی کاڵ وکرچی لاسایی رۆژئاوادهکاتهوه که له کارو
کردهوهدا ههرگیز یهکناگرنهوه،باشترین نمونه بۆ نهزۆکی ئهم
سیستهمه ئهوهیه کهله سهرهتای مێژووی دروست بوون و دامهزراندنی
کۆمارهلاوهکهی تورکیاوه ژمارهی گوند نشین روو له ههڵچوونه
نهک پێچهوانهکهی.. گهربێتوو ئهم کاره بهزۆرهملێش ئهنجامدرابێ
ئهوه پێویستی بهپاسهوانی دهبێت که چاوهدێری خهڵک بکات کهئهمهش
دهبێته هۆی دابڕانی گهل ودهسهڵات.ئهوهی زانراوه له
جیهاندا سۆسیالدیمۆکراتی بهرهنجامی ململانێ ی کارو سهرمایهیه..
وهلێ هێشتا له ئهقڵ و ئاوهزو ئهندێشهی سیاسهتمهدارانی ئێمهدا
بهرهنجامی کێشهی نێوان شهریعهت و عهلمانیهته.ئهم تێگهیشتنه
ههڵهیه له دانانی شهریعهت-عهلمانیهت له جێگهی کار و سهرمایه؛
کارێکی وایکردووه که چهپڕهوی بهرهو ڕاستڕهوی (مهزههبگهری)بگهڕێتهوه،ئهمانه
ههرگیز ناتوانن خۆیان رووبهرووی گرفتهکانی کۆمهڵگا ببنهوه.
بۆچی من جارێکی دی سهرلهنوێ ئهم شتانه دهنووسمهوه؟
به پێی ڕوون کردنهوهکانی سۆسیال ئینتهرناسیۆنال ئهو سیاسهتهی
که chp له رابووردو ئێستادا پهیڕهوی کردووه و دهکات لهگهڵ
سیاسهتاکانی سۆسیالیستیدا ناگونجێن وناتهبان، ههر بۆیه دهرکهوتووه
که لهو بارهیهوه چهند پێشنیارو ئامۆژگاریهک سهبارهت بهوزڕه
سۆسیالیستانه گهڵاڵه کراوه، ئهگهر سهرۆکی ئهم پارته ( دهنیز
بایکال) بۆ کۆبونهوهکهی رۆژی دوو شهممهی سۆسیال ئینتهرناسیۆنال
له ئهسینا ئاماده نهبوو، هۆکهی دهگهڕێتهوه بۆ کاریگهری
ئهووریاکردنهوهی ئهو ڕێکخراوه نێودهوڵهتیه بهوپارته بهناو
سۆسیالیسته. ئهوهی زانراوه سۆسیال ئینتهرناسیۆنال 23 مین
کۆبونهوی گشتی خۆی له رۆژانی30حوزهیران و2 تهموزله ئهسینای
پایتهختی یۆنان ئهنجام دهدات.بهڵام تا ئێستا( دهنیزبا یکاڵ)
ڕاینهگهیاندووه که ئایا بهشداری دهکات یان نا.ئهم CHP ی دهنیزبایکال
پارتی SHPی که زۆر له خۆی گهورهتر بوو ههڵلووشی... ئهگهرههڵلوشینه
نائاساییهی ئهو پارته بهناوی یهکگرتنهوه رووی نهدایا لهگهڵ
ئهو پارتهدا کهبه هیچ شێوهیهک پهیوهندی چهمکێکی گهردوونی
وهکو سۆسیال دێمۆکراتیهوه نیه، دهکرا ئهم پارته تێکهڵی جهههپهی
کهمالیستهکان نهکرایه. ئهو ههڵهوناحاڵی بوونهی که سیاسهتی
تورکی پهیپێ نهبردووه ئیمڕۆ سۆسیا ل ئینتهرناسۆنال دهسنیشانی
کردووه. به لهبری دانانی کهمالیزم لهجیاتی سۆسیال دیمۆکراتی
گهورهترین زیا ن به تورکیا دهگهیهنێ. لهبهرئهوهی سیستهمیکی
نهزۆک ونامۆیه به کرانهوه وگۆڕانکاریهکانی سهردهم.
یهکێک له هۆکانی مانهوه وخۆ ڕاگرتنی
سیستهمی کهمالیزم وهک ئایدۆلۆژیایهکی قسرو نهزۆک دهگهڕێتهوه
بۆ تێنهگهیشتن و به ههڵهداچوونی تورک لهو ئایدۆلۆژیایه وهک
فهریاد رهسێک،ئهگینا جگه بیرۆکهیهکی دۆگمای وهکو ناسریزم
شتێکی تر نیه.
وهرگێڕ