|
زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌م سه‌ر زه‌مینه‌دا به ئاکار‌و کرده‌وه‌ی
جوامێرانه‌یان ،مێژوویه‌کی پرشنگدار بۆ خۆیان ودوا ڕۆژێکی ڕوناکیش
بۆ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌یان وه‌دی ده‌هێنن .هه‌ر له‌وپێناوه‌شدا سه‌ربه‌رزانه
مه‌رگی خۆیان پێش مه‌رگی ئاسایی ده‌خه‌ن و گیان به قوربانی خاک و
وه‌ته‌ن ئه‌که‌ن یه‌ک له‌وانه که‌ڵه پیاوی مێرخاس و شه‌هیدی جوانه‌مه‌رگ
کاکه هه‌ژاری ده‌ره‌ویانه .
شه‌هید هه‌ژار ده‌ره‌ویانی ساڵی1961 له گوندی ده‌ره‌ویانی خوارو
له ده‌ڤه‌ری قه‌ره‌داخ له دایک بووه‌و بۆ خوێندن چوه‌ته سلیمانی
و ئاماده‌یی پیشه‌سازی هه‌ر له‌وشاره ته‌واو کردووه.دوای ته‌واو
کردنی قۆناغی خوێندنی ئاماده‌یی ،ڕاسته‌وخۆو له‌ساڵی 1979 په‌یوه‌ندی
کردووه به هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه له هه‌رێمی 5ی قه‌ره‌داخ
ی ئه‌وکاته .
به پێشمه‌رگایه‌تی سنوره‌کانی قه‌ره‌داخ وشاره‌زور وشارباژێرو گه‌رمیان
ی کردووه . سه‌ره‌تا له تیپه‌کانی قه‌ره‌داخ و هه‌ورامان و شاره‌زور
فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌و پاشان له مفاوه‌زه‌ی ساڵی 84 دا به فه‌رمانده‌ی
جێگری که‌رتی تیپی 51ی گه‌رمیان گوێزراوه‌ته‌وه بۆ سنوری گه‌رمیان
. شه‌هید هه‌ژار له‌سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تیدا له هه‌رشوێن و
ناوچه‌یه‌ک پێشمه‌رگه بووبێت پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌یه‌کی چاپوک و
بوێر بووه . تیپی 51ی گه‌رمیانیش که یه‌کێک بوو له تیپه هه‌ره
قاره‌مان و دیاره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی یه‌کێتیی نیشتیمانی
کوردستان ، که شه‌هید هه‌ژار هه‌رزوو توانی خۆی تیایدا بدۆزێته‌وه‌و
له ماوه‌یه‌کی که‌مدا بوو به یه‌کێک له فه‌رمانده دیار‌و خۆشه‌ویسته‌کانی
گه‌رمیان .
بێگومان ئاشنایه‌تی و تێکه‌ڵاوی وهاوڕێیه‌تیم له‌گه‌ڵ شه‌هید هه‌ژار
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ده‌مه‌ی که له‌تیپی 51ی گه‌رمیان بووم .چونکه
که کاک هه‌ژار گوێزرایه‌وه بۆ گه‌رمیان به‌نده له‌وێ پێشمه‌رگه
بووم .
ئه‌وه بووساڵی 1986 شه‌هید هه‌ژار پله‌که‌ی به‌رز کرایه‌وه بۆ فه‌رمانده‌ی
که‌رت و گوێزرایه‌وه سنوری زێدی خۆی(ناوچه‌ی قه‌ره‌داخ )و له‌تیپی
55ی قه‌ره‌داخی ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌ک فه‌رمانده‌یه‌کی پێشمه‌رگانه
ده‌ست به‌کار بوو به لێپرسراوی که‌رتی دووی ئه‌و تیپه .
ئه‌ڵبه‌ته په‌رۆشی منیش بۆ ئه‌و دۆستایه‌تی و هاوسه‌نگه‌رێتیه‌ی
که پێکه‌وه هه‌مان بوو ،وه هه‌روه‌ها سه‌رسامیم به ئازایه‌تی
وشۆڕشگێڕی و هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌و پیاوه وای لێکردم به‌جۆرێك شیفته‌ی
مۆڕاڵی کاک هه‌ژار بووم بڕیارم دا منیش بگوازمه‌وه بۆ سنوری
چالاکی که‌رته‌که‌ی ئه‌و . ئیتر به بریاری مه‌ڵبه‌ندو ڕه‌زامه‌ندی
تیپی قه‌ره‌داخ و داواکاری شه‌هید هه‌ژار به فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه
نقڵی که‌رتی دوو بووم . له‌وێش جگه له خودی شه‌هید هه‌ژار به
ناسین و دیداری ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی وه‌کو شه‌هید مه‌ولود چاو ڕوون
تر بووم .
بێگومان ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی پڕ بوو له‌یادو یاده‌وه‌ری تاڵ و
شیرین . به‌نده له خۆشی شه‌هید هه‌ژارو به‌خه‌یاڵی باقی ئه‌وته‌مه‌نه‌ی
که په‌یوه‌ست بوو به ژیانی پێشمه‌رایه‌تی ڕۆژانی ئێمه‌وه تا
بکرێت له نزیکه‌وه له گه‌ڵ شه‌هید هه‌ژار پێکه‌وه بووین . تا
یاده‌وه‌ریه خۆشه‌کان خه‌می دووری که‌سوکار به‌تایبه‌ت دایک‌و باوک
،ماندوو بوونی ڕۆژانه‌و شه‌ونخونی شه‌وانه‌مان داپۆشێت . به‌ڵام به‌داخه‌وه
یاده‌وه‌ره تاڵ و خه‌م هێنه‌ره‌کان هێنده زوو به‌رۆکی گرتین که
به شه‌هید بوونی شه‌هید هه‌ژارو جه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کی ده‌سته‌که‌ی
، به‌دوای ئه‌وانیشداو له تۆڵه‌ی ئه‌وانیش دا شه‌هید بوونی فه‌رمانده‌ی
قاره‌مان شه‌هید مه‌ولودو بریداری سه‌ختی به‌نده که که‌م ئه‌ندامیشمی
لێکه‌وته‌وه تاهه‌تایه گۆڕغه‌ریبی یاده‌وه‌ریه خۆشه‌کانی ئامێزی
گه‌رمی پێشمه‌رگایه‌تی و قه‌رده‌اخی مه‌کۆی شۆڕش ی کردین !.
- شه‌وی جه‌ژنه‌ی ڕه‌مه‌زانی ساڵی 1986 بوو شه‌هید هه‌ژار به‌خۆی و
مه‌فه‌ره‌زه‌یه‌کی پێنج که‌سی یه‌وه که پێك هاتبوون له شه‌هیدان
کاکه ( جاسم ، موکه‌ڕه‌م ، ئازاده بچکۆل ، جه‌مال عه‌ربه‌تی ،
حوسێن قه‌ره‌داخی ). به پارتیزانانه خۆیان گه‌یانده ناوشاری
سلێمانی بۆ ئه‌نجامدانی چالاکییه‌کی پێشمه‌رگانه . بێگومان ناو
شاری سلێمانی چ بۆ ئێمه‌و چ بۆ هه‌ریه‌ک له تیپه‌کانی 31 ، 37 ،
47 ، 57 زۆر جار ده‌بونه مه‌کۆی شه‌وچالاکی پێشمه‌گانه‌و ده‌ستوه‌شاندن
له سه‌رانی ڕژێمی به‌عس .
به‌داخه‌وه ئه‌و شه‌وه‌ی خه‌ڵکی به شه‌وق و زه‌وقه‌وه له
پێشوازی و خۆئاماده کردنی جه‌ژ‌نه‌دا بوون ،هه‌مان شه‌و کاک هه‌ژار
ده‌ره‌ه‌ویانی و هاوڕێکانی له پێشوازی مه‌رگی لوتکه‌دا بوون !. ئه‌و
بۆسه گه‌وره‌و نه‌خشه بۆ داڕێژراوه‌ی بۆ کاک هه‌ژارو هاوڕێکانی
دانرابوو بواری ئه‌وه‌ی بڕی که ته‌مه‌نی کاکه هه‌ژار به‌رده‌وام
بێت له خه‌بات و زۆرێك له هیواکانی برده ژێر گڵ . شه‌هید بوونی
کاک هه‌ژار زیانێکی گه‌وره‌و که‌لێنێکی وه‌های خسته‌وه که به
ئاسانی جێگای پڕ نه‌بووه‌وه . خه‌ساره‌تێک بوو له کورد‌و یه‌کێتی
نیشتیمانی و مه‌ڵبه‌ندی یه‌ک و تیپی 55ی ئه‌و سه‌رده‌مه که‌وت .
دیاره ته‌مه‌نی دڵگه‌رمی وپه‌رۆشیمان بۆ کوردایه‌تی و گه‌له‌که‌مان
چیژی زۆر خۆشمان له پێشمه‌رگایه‌تی ده‌چه‌شت سه‌رباری هه‌رچی مه‌ینه‌تی
ماندوو بوون و زه‌حمه‌تێک که هه‌بایه .
وه‌ک له‌سه‌ره‌وه باسم کردووه ، ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه
ئه‌و ژیانه ساده‌و ساکاره بوو که لێوان لێوه له یادو یاده‌وه‌ری
یه جۆراو جۆره‌کان ،له سه‌دان هه‌ورازو نشێو ،له‌گه‌ڵ هاوڕێ
وهاوسه‌نگه‌راندا که سه‌دان هه‌زارجار خۆزگه به‌و ته‌مه‌نه ده‌خوازم
. سه‌دان جار وتوومه خۆزگه‌م به شه‌هید هه‌ژارو هاوڕێ شه‌هیده‌کانمان
که له سه‌رده‌می زێڕینی خۆیاندا سه‌ربه‌رزانه هه‌ر به‌و ساده‌یی
و ساکاری و دوور له مه‌نفه‌عه‌ت و ده‌ستکه‌وت ! شه‌هید بوون و ئه‌م
ڕۆژگاره‌و ئه‌م سه‌رده‌مه‌و ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستا‌و هه‌ڵسوکه‌وتی
زۆرێک له هاوڕێ فه‌رمانده‌و سه‌رکرده‌کانی سه‌رده‌می بێ نه‌واو به‌وه‌فای
شاخ و پڕ نه‌واو بێ وه‌فای ئه‌م ڕۆی حکومڕانییان به چاوی خۆ نه‌بینی
و خه‌مێکی قووڵ قووڵ و پڕ که‌سه‌ر بۆ ئێمه به جێ هێشت به‌جۆرێک
له زۆر دیدگا‌و شوێندا شه‌رمه بڵێین پێشمه‌رگه بووین .
ڕاسته ئه‌مڕۆ کوردستانی باشور جۆرێک له ئازادی و سه‌رفه‌رازییه‌کیان
به خۆوه دیوه . شادمانه به‌و هه‌رێمه‌ی که ئێستا کورد به‌خۆی
فه‌رمانڕه‌وایێتی ئه‌کات .به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئه‌و دیواره به‌رزه‌ی
که له نێوان حیزب و حکومه‌ت له لایه‌ک و خه‌ڵک له‌لایه‌کی تر،به‌تایبه‌ت
خه‌ڵکه تێکۆشه‌رو ماندووه‌که‌ی لادێکانمان که زه‌مه‌نێک لانکه‌و
جێژوانی حه‌وانه‌وه‌ی شۆڕش و پێشمه‌رگه بوون وایکردووه له بری
شانازی کردن ،که‌چی شوره‌یی و نه‌نگی خه‌ریکه ئه‌و ڕابردووه
ڕۆشنه‌مان لای خه‌ڵکی به‌تایبه‌ت چینی ڕۆشنبیرانی گه‌نجان تاریک ده‌کات
. باجی هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌یان به‌رپرس و کاربه‌ده‌ستی دزو گه‌نده‌ڵ
ئه‌ده‌ین که به‌هیچ تێر نابن .
ڕاسته ئه‌مڕۆ گیانی پاکی شه‌هید هه‌ژارو تێكڕای شه‌هیده ڕاسته‌قینه‌کانی
گه‌له‌که‌م ئه‌ستێره‌یه‌کی پرشنگداری ئاسمانی سه‌روه‌رین و ڕۆحیان
شاده .به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا هه‌م گیانی ئه‌وان هه‌م ویژدانی
ئێمه (موعه‌زه‌به ) به‌وه‌ی هاوشانی چه‌ندین خه‌ڵکی ناموسته‌حه‌ق
کراوینه‌ته‌وه که به‌شێوه‌ی ڕه‌ش وسپی تێکه‌ڵ کراوین له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی
ناپاک .
زۆر ئه‌وانه‌ی که موچه‌کانیان به‌رزتره له موچه‌ی شه‌هید هه‌ژارو
مامه ڕیشه‌و حه‌مه ڕه‌ش و مه‌ولودو موکه‌ڕه‌م و کێو کێی تر ....
ynk1976@hotmail.com |