|
قه‌ڵای
ئابووری و ئه‌سپی سیاسه‌ت
مه‌هاباد قه‌ره‌داغى
ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی که خاوه‌نی خاکی خۆیانن و
سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تیان له‌سه‌ر ئه‌و
خاکه‌ی خۆیان بنیات ناوه، سوود له سامانه
سروشتییه‌کانی سه‌رخاک و بنخاکی خۆیان وه‌رده‌گرن
و له پرۆژه‌کانی گه‌شه‌پێدانی ولات و
خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیاندا، خه‌رجی ده‌که‌ن. ئه‌و
وڵاتانه‌ی که خاوه‌نی سامانی سروشتی زۆرن و به‌هۆیه‌وه
تاک و کۆمه‌ڵیان پێشکه‌وتووه، بوونه‌ته خاوه‌نی
قه‌واره‌ی قایم و خودانی ستاتوویه‌کی بڵندن له
نێو کۆمه‌ڵگه‌کانی مرۆڤایه‌تی و له هه‌موو لایه‌که‌وه
شایانیان لێ ده‌نرێت.
نه‌ته‌وه‌ی کورد، خاوه‌نی ئه‌و خاکه پڕ له سوود
و سامانه‌یه، که وه‌ک جۆر و وه‌ک ژماره‌ش ئه‌رزشی
زۆره، له هه‌مووشیان بایه‌خدارتر نه‌وته‌که‌یه‌تی.
ئه‌وه فاکتێکی گومانهه‌ڵنه‌گره که کوردستان
له‌سه‌ر ئۆقیانووسێکی نه‌وت پاڵکه‌وتووه. به‌و
پێوه‌ره جیهانییه بێت، که سامان سایه فراوانتر
و پایه به‌رزتر ده‌کاته‌وه، ده‌بوایه کورستان
خاوه‌نی ستاتوویه‌کی باڵا بێت له‌نێو جیهاندا و نه‌ته‌وه‌ی
کورد جێگه‌ی دیار با له نێو کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی،
وه‌لێ چونکه به سته‌مێکی مێژوویی جوگرافیاکه‌ی
دابه‌شکرا و داگیرکرا، ئیدی نه‌وته‌که‌ی، بوو به
مایه‌ی سه‌رکوتکردن و سه‌دان په‌لاماری ناڕه‌وا
له پێناوی ڕێشه‌کێشکردنی له‌سه‌رخاکه‌که‌ی خۆی.
له دوای دۆزینه‌وه‌ی نه‌وته‌وه سته‌م له کورد
به‌رده‌وام بووه تا گه‌یشتووه‌ته چڵه‌پۆپه و
کوشتنی به کۆمه‌ڵ، به تایبه‌تیش له دوای ئه‌وه‌ی
حکومه‌تی عێراق نه‌وتی خۆماڵی کرد و دروشمی (نه‌وتی
خۆمان بۆ خۆمانه)ی به‌رز کرده‌وه، ئیدی هاوته‌ریبی
ئه‌وه، سیاسه‌تی (ته‌بعیس و ته‌عریب و
ته‌بعید)یشی ده‌ستپێکرد و له‌سه‌ر گه‌لی کوردستان
پیاده‌ی ده‌کرد. (به‌به‌عسیکردن و به‌عه‌ره‌بکردن،
ڕاگواستنه‌وه) سێپایه‌ی سیاسه‌تی سته‌م و کۆده
سه‌ره‌کییه‌کانی ڕژێمی دیکتاتۆری به‌عس بوون له
دژی کورد، به پله‌ی یه‌که‌میش بۆ دزینی نه‌وتی کوردستان
بوو که له کێڵگه‌کانی باوه‌گوڕگوڕ و چه‌مبۆری
که‌رکووک و نه‌فتخانه‌ی خانه‌قین، هه‌ڵده‌قوڵێن.
ئه‌و نه‌وته‌ی که له نێو دڵی کوردستانه‌وه هه‌ڵده‌قوڵا
و حکومه‌تی عێراقی پاره‌دار و پایه‌دار کردبوو، هه‌ر
ئه‌و پاره و پایه‌یه‌ش غروری ئه‌و ڕژێمه‌ی گه‌یانده
ئه‌و دۆخه‌ی شه‌ڕ به دراوسێکانی بفرۆشێت و له‌ملاوه
هێڕش بکاته سه‌ر ئێران و له‌ولاوه کوه‌یت داگیربکات
و له دووریشه‌وه موشه‌ک بگرێته ئیسرائیل و چاو
له سوریا و سعودیه‌ش سور بکاته‌وه .هه‌ر ئه‌و
غروره کوشنده‌یه‌ی سه‌ری ڕژێمه‌که‌ی خوارد و ئه‌وه‌ی
له دوای خۆیه‌وه به‌جێی هێشتووه، کولتووری فه‌وزا
و فه‌ساد و تیرۆره.
ماوه‌ی هه‌شتا ساڵی ڕابردوو (نه‌وتی خۆمان بۆ خۆیان)
بوو، تا ئه‌و ده‌مه‌ی دیکتاتۆر ڕووخا. دوای ڕوخانی
دیکتاتۆر، ده‌بووایه بارودۆخی عێراق ئاسایی
بێته‌وه و ئێمه‌ش، ده‌بوایه به ژماره و
پێوانه قه‌ره‌بوونی هه‌شتا ساڵ نه‌وتی دزراوی کوردستان‌مان
وه‌ربگرتایه‌وه و له ئاوه‌دانی ئه‌و ولاته‌دا خه‌رجمان
بکردایه که داری به‌سه‌ر به‌ردیه‌وه نه‌مابوو،
چونکه هه‌شتا ساڵ به به‌رنامه‌وه چه‌ندین حکومه‌تی
یه‌ک له‌دوای یه‌کی عێراق، وێرانی ده‌کرد، که‌چی
حکومه‌ته‌کانی پۆست دیکتاتۆریش له‌عێراقدا، به هه‌مان
چاو ته‌ماشای کوردیان کرد و به هه‌زار زۆر و
شه‌ڕه‌شه‌ق ١٧%ی پاره‌ی نه‌وت بۆ حکومه‌تی کوردستان
ده‌نێرن. هه‌نووکه سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق وه‌ک زڕمنداڵی
خۆی باسی کورد و سه‌رانی کورد ده‌کات!
یه‌ک دوو ساڵه بۆڵه‌بۆڵی کاربه‌ده‌ستانی عێراق و
به تایبه‌ت وه‌زیره گه‌نده‌ڵه‌که‌ی نه‌وت له
عێراق، ئێمه و ده‌وروبه‌رمانی کاس کردووه،
هێنده به تووندوتیژییه‌وه په‌لامار ده‌دا و ده‌ڵێ
گرێبه‌سته‌کانی حکومه‌تی کوردستان سه‌باره‌ت به
نه‌وتی کوردستان یاسایی نییه. کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی
کوردستانیش پێداده‌گرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کاری
نایاسایی و ناده‌ستوورییان نه‌کردووه و به به‌ڵگه‌وه
ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه.
له ١-٦-٢٠٠٩، له هه‌ولێره‌وه سه‌رۆکه‌کانی کورد
میلی سه‌عاتی بۆڕییه نه‌وته‌کانیان بادا و، نه‌وتی
کوردستان به‌ره‌و بازاڕه‌کانی جیهان که‌وته ڕێ.
ئه‌م ڕووداوه ساتێکی ڕاسته‌قینه‌یه له‌مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌ک
که هه‌رده‌م سامانه‌که‌ی له ده‌ستی
دوژمنه‌که‌یدا بووه و له دژی به‌کاری هێناوه.
بۆ یه‌که‌م جاره خۆی ده‌بێته خاوه‌نی و به ده‌ستی
خۆی میله‌که‌ی باده‌دا. نه‌ته‌وه به نه‌وته‌وه
ده‌وڵه‌مه‌نده و ده‌بێت ئاستی بژێویشی بڵند ببێته‌وه.
سامانی سروشتی کوردستان، ئه‌گه‌ربه ده‌ستی کورد
خۆیه‌وه بێت، پێویسته له ماوه‌یه‌کی که‌مدا هه‌ژاری
له کوردستاندا بنبڕ بکرێت. که هه‌ژاریش بنبڕ کرا،
مانای ئه‌وه‌یه نه‌خوێنده‌واریش و نه‌خۆشی و ناخۆشیش
بنبڕ ده‌کرێت، چونکه به پێی پێوه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵناسی
نه‌خۆشی و نه‌خوێنده‌واری و ده‌رده‌کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی
تر، به‌هۆی هه‌ژارییه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و هه‌موویان
هۆکاری یه‌ک ئه‌نجامن.
ئه‌گه‌رچی هێشتا به‌هۆی پابه‌ندێتی به ده‌ستووری
عێراقه‌وه، داهاتی نه‌وتی کوردستانیش بۆ هه‌موو
عێراق ده‌بێت، وه‌لێ هه‌رگرنگه ئه‌و پاره‌یه
کورد ده‌ینێرێ بۆ به‌غدا، نه‌ک له به‌غداوه بۆ کوردستان
بێت. ڕه‌نگیشه، به‌رپرسانی سیسته‌می ئابووری کوردستان
وا بکه‌ن که له‌م داهاته ڕێژه‌ی حه‌ڤده له سه‌ده‌که
بدرێت، واته گلدانه‌وه‌ی داهاته‌که له‌بری ئه‌و
ڕێژه‌یه‌ی بۆ کوردستان بڕاوه‌ته‌وه.
به هه‌ر حاڵ هه‌رچی شێوازێک بێت، گرنگه کوردستان
بۆ یه‌که‌مجاره خۆی بڕیار بۆ نه‌وته‌که‌ی خۆی ده‌دات
و مه‌به‌ستێتی ئابووری وڵات ببوژێته‌وه. ئابووری
به‌ردی بناغه‌ی ژێرخانی ولاته و به بوژانه‌وه و
سه‌قامگیری ئه‌و ژێرخانه، سه‌رخانی کۆمه‌ڵگه‌ش
په‌ره‌ده‌ستێنێ. سیاسه‌ت، که یه‌کێک له بواره‌کانی
سه‌رخانی کۆمه‌ڵگه‌یه به بێ ئابوورییه‌کی
په‌ره‌سه‌ندوو، پێشناکه‌وێت. زۆرجار له قانوونه‌کانی
یاری شه‌تره‌نج و سیسته‌می ده‌وڵه‌تداری ڕاده‌مێنم
و لێکچوونه‌کانیان سه‌رنجم ڕاده‌کێشێت، بۆیه ئه‌م
میتافۆرانه له‌م بابه‌ته‌دا به‌کارده‌هێنم. سیاسه‌تی
وڵات به ئه‌سپه‌کانی شه‌تره‌نج ده‌چێت، ئابووری
ولاتیش قه‌ڵاکانیه‌تی. ئه‌سپی سیاسه‌ت ئه‌گه‌ر
قه‌ڵایه‌کی قایمی ئابووری له پشته‌وه نه‌بێت، به‌رگه
ناگرێت و شکست ده‌خوات. قه‌لای ئابووریش پێویستی
به ئه‌سپی به‌هێزی سیاسه‌ته. سیاسه‌تێکی ئابووری
نه‌ته‌وه‌یی به‌هێز، ده‌بێته مایه‌ی ئاوه‌دانی کوردستان
و به‌رزکردنه‌وه‌ی ستاتووی و بناغه‌یه‌کیشه بۆ
بوون به ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ. ئابوورییه‌کی به‌هێز
ده‌بێته قه‌ڵایه‌کی قایم بۆ پشتی سیاسه‌تێکی به‌پێز.
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌نگاوه گرنگه‌دا، پێویسته چاوه‌ڕوانی
هه‌موارکردنه‌وه‌ی سیاسه‌تیش بین، به ئاراسته‌ی
گه‌شه‌سه‌ندێک که پێشکه‌وتنخوازان کورد و دۆستانی
کورد، به ژن و پیاوه‌وه، به گه‌نج و پیره‌وه،
به‌هیوایه‌وه‌ن. هه‌نگاو به ئاراسته‌ی به‌ده‌وڵه‌تبوون
و سه‌ربه‌خۆیی.
|