|
كورد له‌كه‌ركوك
راسبه و له موسلیش دا ئیكماله!!
عه‌تا قاجری
پیش هه‌رشتێك ببورن له‌وه‌ى كه ئه‌و دوو ده‌سته‌واژه‌یه‌م
به‌عه‌ره‌بى به‌كارهێنا چونكه له هه‌ردوو كه‌یسه‌كه‌دا
له‌به‌رامبه‌ر عه‌ره‌بین...
جاران كه‌ركوك بنێشته‌خۆشه‌ى سه‌ر زارمان و قسه‌ى
ناو دیوه‌خان و ئێستاش موسڵ .
ئێمه‌ى كورد‌و سیاسیه‌كانمان پێچه‌وانه‌ى ئینگلیزه‌كانین
ئه‌وان قسه‌یان كه‌م و ڕه‌فتاریان زۆر به‌ڵام ئیمه
چه‌نه‌باز و فره‌ڕیسین و بێ به‌رهه‌م و بێ كردارین..ئه‌وه‌نده‌ش
ئه‌ڵێن پاش و پێشى خومان لێ تێك ده‌چێت...
له‌پاش پرۆسه‌وه زۆر هه‌لى گه‌وره‌مان له‌ده‌ستدا
چونكه واقیعێك دروست بووبو ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى
سیاسیه‌كانمان خه‌ریكى گفتۆگ و فره‌ڕێسى مجامه‌له‌كردنى
یه‌كتربوین چاره‌كێكى ئه‌وه‌ش بیرێكى جدى و پراكتیكى
له‌كه‌له‌یاندا نه‌بوو،
تا واى لێ هات ئه‌وه‌نده خومان گرت به‌مجامله‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان و عه‌ره‌بى سوننه‌و شیعه‌ش
كه‌وتینه مجامله كردنیان كه له‌كاتێكدا ئه‌وان
خۆیان ئاماده‌كردبوو تا مجامله‌ى ئێمه‌بكه‌ن و هه‌وڵى
رازى كردنمان بده‌ن تا شتێكیان به بۆنه‌ى ئێمه‌وه
ده‌سگیربێت..
دواتریش لایه‌نه‌سیاسیه‌كانمان هه‌ر كه ده‌ستیان
به پاره‌ونه‌وت و ده‌سه‌ڵات گه‌یشت ئیتر مجامله‌ى
یه‌كتریشیان بیرنه‌ما و كه‌وتنه دژایه‌تى یه‌كترى
و خۆ به‌هێزكردنیان له‌سه‌ر حسابى یه‌كترى و كه‌ركوك.به‌هه‌رحاڵ
حه‌زم له‌گێڕانه‌وى ڕوداوه‌كان نى یه هه‌ركه‌سێك
ئه‌گه‌ریه‌ك تۆزقاڵیش ووشیار بێت باش تێ ده‌گات بۆیه‌ى
ئه‌وى كه جیگاى پێكه‌نین و قاقا لێدانه قسه‌ى
سیاسیه‌كانمانه و باسكردنه له‌كه‌یسى كه‌ركوك و
ماده‌ى سه‌دوچلى ره‌حمه‌تى ،گه‌ڕانه‌وى بۆسه‌رهه‌رێمك
كه‌هیشتا خۆى نه‌خوشى سیاسیه.
به‌بڕواى من كورد به‌م سیاسه‌ته‌ى ئیستاى هه‌تاماوه‌بۆنیشى
پێوه‌ناكات...له‌به‌رئه‌وه له‌و سیاسه‌ته‌دا
راسبن سیاسه‌تكردن به‌یه‌ك (ئۆپشنه‌وه)هه‌ڵبژاردنه‌وه
ناكرێت و به‌یه‌ك جار‌و به دووجاریش نى یه سیاسه‌ت
پێویستى به‌رویا و نه‌خشه‌ى ڕێگاهه‌یه.
كوردئه‌ڵێت له‌كۆسێك ده‌رسێك به‌ڵام سیاسیه‌كانى
ئێمه له‌كۆسیك كۆسیكى ترمان بۆ زیادئه‌كه‌ن كه‌ركوك
به‌س نه‌بوو موسلیش هاته‌پاڵى هه‌مان سیاسه‌تى هه‌ڵه‌مان
دوباره‌كرده‌وه به‌ڵام به‌شێوازێكى تر ڕه‌فتارى
به‌رپرسه‌كورده‌كان و بێ ئاگاییان له واقیعى شارى
موسڵ واى كرد لیستى حه‌دبا به‌به‌رنامه‌ى دژایه‌تى
كردنى لیستى برایه‌تى گره‌وه‌كه بباته‌وه..كه‌چى
ئێمه‌ش وه‌ك كابراى مه‌قسته‌كه هه‌رئه‌ڵێن ئیدارى
جیاواز و به‌شداریمان له‌بڕیارو نازانم قسه‌ى قۆڕو
هه‌تابێت هى تریش ئه‌بیستین و وه‌ك سه‌دا هه‌شتاى
ناوچه جێ ناكۆكه‌كان له‌ژیر كۆنترۆلى پێشمه‌رگه‌دایه
و هتد.....نازانم ئه‌وانه به‌و مسجانه ده‌یانه‌وێ
چى بڵێن جگه له وه‌ى كه ئێمه كه‌ڵه‌گاى
گه‌ڕه‌كین هیچى تر هه‌یه؟ لاى هه‌موانیش ئاشكرایه
ئه‌و لۆژیكه زه‌مه‌نه‌كه‌ى به‌سه‌ر چووه وه‌ك ده‌ڵێن:
ئه‌و عه‌یامه گۆزه‌شت...باوى ئه‌و لۆژیكه وه‌ك
باوى كه‌واو سه‌لته‌ى گه‌رمیانى به‌سه‌ر چووه...بۆیه
ئامۆژگارى ئه‌وبراده‌ره سیاسیانه ده‌كه‌م هیچ نه‌بێت
یه‌ك تۆزقاڵ سیاسیانه بیركه‌نه‌وه‌و مێشكتان
فشاربده‌ن ئه‌گه‌ربه‌ته‌ماى مالكى و خه‌ڵكانى وه‌ك
ئه‌ون هه‌قتان بۆبسێنى و كه‌ركوك موسڵتان به‌دیارى
پێشكه‌ش بكات ئه‌وا له بێ خه‌به‌ران كه‌ش كه‌ش
سه‌ڵاوات هیچ پیاویكى سیاسى ئاماده‌نى یه ئاینده‌ى
سیاسى خۆى بخاته تالوكه‌وه بڕیاریكى ئاوا قورس و
گران بدات كه پێچه‌وانه‌ى خواستى زۆرینه‌ى
عیراقییه‌كانه،
چونكه له‌بیرتان بێت عێراق عێراقى هه‌ڵبژاردنه..له‌به‌رئه‌وه
به‌بڕواى من ئه‌وه‌نده‌ى خه‌ریكى ئه‌و جۆره‌مسجانه‌ن
و پێوه‌ى سه‌رقاڵن باى ئه‌وه خه‌ریكى چاككردنى دۆسیه‌كانى
گه‌نده‌ڵى و پۆخه‌ڵه‌واتى بن و ده‌ست له‌سه‌ر كه‌م
و كوڕه‌ییه‌كانتان دانێن و دان به‌هه‌ڵه‌ى خۆتاندابنێنن،كۆششى
زیاد بكه‌ن چونكه ئێوه‌ئێستا له‌دوكه‌یسدا له‌یه‌كیكیاندا
راسب و له‌ئه‌وى تریشیاندا ئیكمالن.ئه‌وه‌نده‌ى به‌دواى
فاكته‌رى ده‌ره‌كى ده‌گه‌ڕین بۆسه‌ركه‌وتنتان له‌سیاسه‌ت
دا باى ئه‌وه به‌دواى به‌هیزكردنى فاكته‌ره ناو
خۆیه‌كان بن چونكه به بڕواى من هه‌رچى سیاسه‌تێك
ئه‌گه‌ر له‌ناو خۆى دا هۆكاره بابه‌تى و زاتیه‌كانى
به‌هێزنه‌بن ئه‌وا جگه‌له‌شانۆگه‌رییه‌ك هیچى تر
به‌ولاوه‌نى یه كه به‌ته‌واوبونى شانۆكه هه‌ندیك
چه‌پڵه‌ت بۆ لێده‌ده‌ن و هه‌ركه له‌ده‌رگاكه‌ش
چوه‌نه‌ده‌رێ كاریگه‌رییه‌كه‌ى له سه‌ریان
نامێنێت.ئێوه‌ش پێمان ده‌ڵێن گۆێ مه‌ده‌نێ هه‌ر پیاولێ
ى ده‌قه‌ومێ..
ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ش چیرۆكى براده‌ریكى بیرهێنامه‌وه
بۆئه‌وى ئێوه‌ش له‌گه‌ڵم پێبكه‌نن بۆتانى باس ده‌كه‌م
،براده‌رێك هه‌بوو قوتابى په‌یمانگابوو هه‌رگیز
راَستى نمره‌كانى خۆى لاى كه‌س نه‌ئه‌دركاند رۆژیك
چه‌ند هاوڕیه‌كى لێ ى ده‌پرسێن چه‌ند وانه‌كه‌وتووى؟
ئه‌ویش ده‌لێت: هیچ نه‌كه‌وتووم .
هاوڕیكانى ده‌چنه‌ڕاگرایه‌تى و به‌هه‌رجۆریك بێت
سه‌یرى نمره‌كانى ده‌كه‌ن ئه‌بینن پێنج وانه كه‌وتووه.
ئیتر ئه‌چن بۆلاى ده‌بینن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك قوتابى
ڕاوه‌ستاوه و قسه‌یان بۆ ده‌كات.یه‌كێك له هاوڕكانى
قسه‌ى پێ ده‌بڕێت و پێ ى ده‌ڵێت:كاك فڵان خۆ جه‌نابتان
له پێنج وانه‌دا كه‌وتون.
ئه‌ویش به پێكه‌نینه‌وه‌ده‌ڵێت:كوره گۆێ ى مه‌ده‌رێ
هه‌ر پیاو لێ ى ئه‌قه‌ومێ ......
ataqajri@yahoo.com
|