ژن وه‌ك به‌رد وه‌ستاوه, به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خۆى تێنادات, ته‌نها
قسه ئه‌كات به بێ ئه‌وه‌ى هیچ حاڵه‌تێك له ڕوخساریدا ده‌ربكه‌وێت.
-جه‌نابى قازى من چوارده ساڵان بووم كه شووم به‌م پیاوه كرد, ئه‌وكاته
ئه‌و بیست ساڵان بوو, منى تازه بوكى به‌جێ ئه‌هێشت و تا كۆتایى شه‌و
له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا له كۆڵانه‌كان ڕێگه‌یان به كچ و ژنى خه‌ڵك
ئه‌گرت.. من تا نیوه‌شه‌و له چاوه‌ڕوانیدا بووم و خواردنم به گه‌رمى
بۆ ئه‌هێشته‌وه, كه‌چى ئه‌و كاتێك ئه‌هاته‌وه ماڵه‌وه به‌تاوانى
ئه‌وه‌ى كه چاوه‌ڕێم كردوه, هه‌تا ئه‌یتوانى و هێزى تیادا هه‌بوو,
لێى ئه‌دام, ئه‌یگوت هه‌زاران كچى جوان به‌دواى منه‌وه‌ن, تۆم بۆ
چییه؟!.. منیش, چونكه له مناڵییه‌وه وا فێر كرا بووم كه كچ ئه‌بێت
به جلى سپى بچێته ماڵه پیاو و به جلى سپى ده‌ربچێته‌وه, قبوڵم
ئه‌كرد!.
ئه‌و ژنه له‌گه‌ڵ گێڕانه‌وه‌ى چیرۆكه‌كه‌یدا كوڵمى سورتر هه‌ڵئه‌گه‌ڕا
و تنۆكى فرمێسكه‌كانى تا ئه‌هات به خوڕتر به‌سه‌ر گۆنایدا ئه‌هاتنه
خوار.. هێشتاش له‌به‌رده‌م قازی‌دا وه‌ستاوه و چیرۆكه تاڵه‌كه‌ى
ئه‌گێڕێته‌وه:
-به خه‌یاڵى ئه‌وه‌ى كه من خه‌وتووم, هه‌ر له ماڵه‌كه‌ى خۆماندا
كارى خراپى له‌گه‌ڵ ئافره‌تى تردا ئه‌كرد.. من هیچ خۆم تێ نه‌ئه‌گه‌یاند,
ته‌نها ئارام, ئارام فرمێسكم هه‌ڵئه‌ڕشت..
دواى ماوه‌یه‌ك گرتیانه‌وه, تاوانى ئه‌وه بوو كه كچ و ژنى
ڕاكردوو ئه‌هێنێته‌وه ماڵه‌وه و په‌یوه‌ندى ناشه‌رعیان له‌گه‌ڵدا
ئه‌به‌ستێت.. من له‌وه‌شیاندا هه‌ر ئارامم گرت, ئه‌و چوه زیندان و
منیش به جل شۆردن و خزمه‌تكارى ژیانى خۆم و تاقانه مناڵه‌كه‌م به‌ڕێوه
ئه‌برد. دواى ساڵێك له زیندان هاته ده‌ره‌وه..
پاش ماوه‌یه‌ك تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر به‌ره‌لڵاكردنیدا له زیندان,
بینیم ژنێك به‌رده‌وام دێته ماڵمان و ده‌ڕوات.. من ئه‌و حاڵه‌ته‌م
به‌لاوه ئاسایى نه‌بوو, بۆیه بڕیارمدا تاقیبى بكه‌م و له‌دواى
ڕۆیشتم, تا خۆى به ماڵێكدا كرد.. له‌م و ئه‌و پرسیارم كرد, تێ‌یان
گه‌یاندم كه ئه‌و ژنه له‌گه‌ڵ پیاوێكدا ده‌ستى تێكه‌ڵ كردوه كه
پێشتر له زیندان بووه و پێكه‌وه دزى ئه‌كه‌ن, ئه‌م ژنه ئه‌یه‌وێ
به‌و پیاوه بكات!!
كه, شه‌و داهات له‌و باره‌وه پرسیارم لێ‌كرد, به‌ڵام ئه‌و به
توڕه‌ییه‌وه پێى وتم:"ئیتر له تۆ تێر بووم, ئه‌مه‌وێ ته‌ڵاقت بده‌م
و په‌ریچه‌هر ماره بكه‌م –ناوى ئه‌و ژنه‌یه كه له‌گه‌ڵیدا دزى
ئه‌كرد-".
قازى له‌و حیكایه‌ته حه‌په‌سا بوو, سه‌یرێكى پیاوه‌كه‌ى كرد و به
توڕه‌ییه‌وه پرسى:
-ئه‌مانه هه‌مووى ڕاستن؟
پیاوه, له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ى خۆى و هه‌ڵسا و به بێ منه‌تییه‌وه
ڕووى كرده قازى و وتى:
-من ته‌نها ئه‌وه‌نده ئه‌زانم كه هاتووین به ڕه‌زامه‌ندى هه‌ردووكمان
جیابینه‌وه!!..
ئه‌مجاره‌یان قازى نه‌یتوانى خۆى ڕابگرێت, كاسه‌ى ئارامى پڕ ببوو,
توڕه‌بوون دایپۆشى بوو و ئه‌وه‌ش به ڕوونى له سیمای‌دا ئه‌خوێنرایه‌وه,
هاوارى كرد:
-شه‌رم بكه..
ژن, هێشتا ئارامه, بێده‌نگ وه‌ستاوه و لێزمه‌ى فرمێسكى چاوانیشى
نه‌وه‌ستاون, داواى كرد و وتى:
-جه‌نابى قازى, هه‌رچى تۆ به چاكى بزانى, ئه‌گه‌ر بڕیار بوو ته‌ڵاق
بدرێم, بۆ ماڵه‌وه ته‌له‌فۆن بكه.. ژماره‌ى ته‌له‌فۆنه‌كه له
ڕووى فایله‌كه‌یه.. به‌هه‌مان ئارامى له دادگا چوه ده‌ره‌وه...
قازى به توڕه‌ییه‌كى زیاتره‌وه سه‌یرێكى پیاوه‌كه‌ى كرد. پیاو وه‌رئه‌گه‌ڕێ
و ئه‌یه‌وێ بڕواته ده‌ره‌وه, قازى دێته قسه‌كردن:
-تۆ شایانى ئه‌م فریشته‌یه نیت, سبه‌ینێ وه‌ره حوكمى ته‌ڵاق وه‌ربگره
و به‌دواى كارتدا بگه‌ڕێ.. |