|
هه‌ڵبژاردن
میقداد شاكه‌لى
پێویسته هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ی پارله‌مانی
كوردستان جیاوازتر بێت له هه‌ڵبژاردنی پێشوو,
چونكه ورده ورده خه‌ریكه فێری ئیداره‌دان و ئه‌دای
ئیشه‌كان ده‌بین و هه‌م له‌رووی میكانیزمی
ئیشوكاره‌وه ده‌توانین ستراتیژیه‌تی نوێ بهێنینه
سه‌ر ئه‌رزی واقیع, ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له‌به‌ر ئه‌وه
تاراده‌یه‌كی باش پاره‌مان له‌به‌ر ده‌سته و
ئارامی و ئاسایشیش فه‌راهه‌مه, ته‌نها پێویستمان
به‌عه‌قڵیه‌تی كاركردنه به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرن, ئه‌مه‌ش
وانازانم زۆر ئه‌سته‌م بێت... جگه له‌وه‌ی له‌ناو
گۆره‌پانی سیاسی وڵات‌دا خه‌ریكه ده‌نگی جیاواز,
جیاواز دروست ده‌بێت, ئه‌مه‌ش له‌فه‌زای
دیموكراسیدا شتێكی زءر ئاسایی و ئیجابیه و بگره
بناغه‌یه‌كی چاكترو تۆكمه‌تر دروست ده‌كات له‌راپه‌راندنی
ئیشوكارو ئاوردانه‌وه‌ی جدی له‌بواره جیاجیاكانی
خزمه‌تگوزاری, به‌مه‌رجێ بتوانین وه‌كو وڵاته
دیموكراسیه‌كان موماره‌سه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ین.
ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی له‌م چوارساڵه‌ى پێشودا به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك
له‌ئه‌دای حكومه‌ت و ساردوسری په‌رله‌مانی روانیبێت,
مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ هیچیان نه‌كردبێت و خه‌تێكی
راست و چه‌پی پیا بهێنرێت, به‌ڵكو ئه‌وه‌ی لێی چاوه‌روانبوین
ره‌نگه نه‌كرا, ئه‌گه‌ر نا له‌حه‌قیقه‌تدا له‌م
موده‌یه زۆر بریاری باشیان كرده یاسا‌و زۆر
یاساشیان هه‌موار كرد و چه‌ندین پرۆژه‌یشیان راڤه‌كردو
جێبه‌جیكرد... ره‌نگه جۆرێك له‌ساردوسڕی و
ئیعتیبار دانان بۆ هه‌ندێ مه‌سه‌له وای كردبێت چاویان
له‌بڕێ شت داپۆشیبێت, به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان مه‌فروزه
به ده‌موچاوی تازه‌و به‌رنامه‌ی ئه‌كتیڤه‌وه
قۆڵی لێهه‌ڵبماڵرێت وه‌كو په‌رله‌مانه‌كانی ئه‌وروپا
ده‌ستبكات به راپه‌راندنی ئیشوكاره‌كانیان و
له‌هیچ كه‌س و له‌هیچ گه‌نده‌ڵی و هه‌ر دیارده‌یه‌كی
نایاسایی چاونه‌نوقێنن و بوێرانه راپێچی پارله‌مان
بكرێت و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
له‌راستیدا زۆر پێویسته ئه‌و كه‌ش و هه‌وا ته‌مومژاویه
له‌ناو دڵ و ده‌روونی بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكیدا
بره‌وێنرێته‌وه و كه‌ش هه‌وایه‌كی ساماڵ و بێخه‌وشیان
بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێت, دیاره ئه‌وه‌یش به‌گژاچونه‌وه‌ی
گه‌نده‌ڵی و رۆتینه له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی
ده‌وڵه‌تدا, ده‌بێت شۆرشێك له‌دژی نایاسایی و خزم
و خزمێنه و ته‌زكیه‌ی حزبی بكرێت و هه‌ركه‌سێك
ئیشی كردبێت بۆ لاوازكردنی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و
داموده‌زگاكانی حه‌قوایه نه‌هێڵێرێت له‌وه زیاتر
درێژه‌ی پێدابێت و متمانه‌ی لێبسێنرێته‌وه.
چونكه ده‌بێت له‌سه‌روی هه‌موو شتێكه‌وه وڵاته‌كه‌مان
لاگرنگ بێت و خۆشمان بوێت!!
ده‌بێت (ی.ن.ك) و (پ.د.ك) پاكماڵێكی خۆیان بكه‌ن و
له‌ئه‌دای ئیشوكاره‌كانیان و به‌هه‌ردوو ده‌ستیان
دڵی هاوڵاتی كورد رابگرن و له‌و دڵه‌راوكێیه ده‌ریانچێنن
كه زۆر لایه‌ن و زۆر ده‌سیسه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن
لێیان بترازێنن و به‌هه‌ڵه فۆرماتی ده‌ماغیان ده‌كه‌ن,
ده‌بێت له‌و واقیعه رانه‌كه‌ن كه پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریتان
وه‌كو جاران نیه وانه‌زانن وڵات كشوماته!
نابێت رابردوو بكه‌نه پێوه‌رو بۆ ئێستا و
داهاتووتان, ئه‌وه‌ی ئێستا میلله‌ت له‌ئێوه‌ی ده‌وێت
خۆشگوزه‌رانی و ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری و
ئاسایشه كه به‌رده‌وام ئیشی بۆ ده‌كه‌ن و نه‌وه‌ستاون,
دڵنیاشم هه‌موو ئه‌وانه له‌ئێوه‌وه ده‌توانرێت
ده‌سته‌به‌ر بكرێت ئه‌گه‌ر مه‌یلتان لێبێت! چونكه
ئه‌زمونێكی تاراده‌یه‌ك باشتان هه‌یه و كه‌سیش
ناتوانێت حاشا له‌وه بكات به‌مه‌رجێ خۆتان نوێ
بكه‌نه‌وه و مشه‌خۆرو گه‌نده‌ڵ و كه‌م تواناكان
دوور بخه‌نه‌وه....
|