|
هاوسه‌نگى
ئا: سه‌ركه‌وت جلال
پیاچونه‌وه‌ى
مامۆستا حه‌مزه به‌رزنجى
كاتێك سه‌یرى ده‌ورو به‌رمان ده‌كه‌ین كۆمه‌ڵێك شت
ده‌بینین كه ڕۆژانه ئه‌م بینینانه دووباره‌و
چه‌ند باره‌ده‌بنه‌وه ، كه‌هه‌ریه‌كه له‌و شتانه
كه‌ئێمه ده‌یان بینین زۆر ساده بۆته‌وه
له‌لامان به‌هۆى زۆر دووباره بوونه‌وه‌ى بینینه‌كانمان
، به‌ڵام ئه‌گه‌ربێت و به‌شێوه‌یه‌كى ورد سه‌رنجیان
بده‌ین و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكه‌ین ئه‌وا
له‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى كه‌ئێمه زۆر به‌ساده‌یى
ده‌یبینین ، شتى زۆر گه‌وره‌و سه‌رنج ڕاكێشمان بۆ
ده‌رده‌كه‌وێت ، كه‌هه‌مووى له‌ژێر ده‌سه‌ڵات و چاودێرى
خوایه‌كى تاك و ته‌نهادان
(إِنَّ اللّهَ كَانَ عَڵیْكُمْ رَقِیبًا) (النسأ –
1)
خواى گه‌وره به‌ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یى خۆى هاوسه‌نگى
پێبه‌خشیون، به‌ڵام كاتێك كه‌مرۆڤه‌كان بیانه‌وێت
ده‌ستكارى هه‌رشتێك بكه‌ن له‌وشتانه‌ى كه‌خواى
گه‌وره مۆڵه‌تى ده‌ستكارى كردنى داوه ئه‌وا بێگومان
مرۆڤه‌كان ناتوانن به‌هاوسه‌نگى بیهێڵنه‌وه مه‌گه‌ر
زۆر به‌كه‌مى نه‌بێت.
ئێمه‌ى مرۆڤ ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین خواى گه‌وره
به‌هه‌ریه‌ك له ئێمه‌ى مرۆڤ یان هه‌ردروست كراوێكى
تر‌ى خواى گه‌وره تاده‌گاته ڤایرۆسێك كه ئێمه‌ى
مرۆڤ ناتوانین به‌چاو بیبینین خواى په‌روه‌ردگار
ڕزق و ڕۆزى و هه‌ناسه‌دانمان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام
پێده‌به‌خشێت و ژیانمان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات تا
كۆتایى ته‌مه‌نمان بێ جیاوازى له‌نێوان موسوڵمان و
كافرو هه‌ردینێكى تردا به‌ڵام ئێمه‌ى مرۆڤ
ناتوانین ئه‌م هاوسه‌نگیه بپارێزین بۆیه هه‌ركه‌سێك
ده‌سه‌ڵاتى هه‌بوو هه‌وڵ ده‌دات نه‌یارانى خۆى
له‌ناوبه‌رێت چ جاى ئه‌وه‌ى یارمه‌تى بدات و پاره‌و
ماڵ و خۆراكى پێببه‌خشێت یان پێداویستیه‌كانى
ڕۆژانه‌ى بۆ ده‌سته‌به‌ربكات .
خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ناسه‌دان یان ڕزق و ڕۆزى له ده‌ستى
مرۆڤه‌كاندا بووه‌یه ئه‌وا چى ڕووى ده‌دا؟ئه‌وا
بێگومان ڕۆژانه ده‌بوایه به‌بتڵ هه‌ناسه‌مان بكڕیایه
بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین بژین و ژیان به‌رینه سه‌ر ،
وه‌ئه‌گه‌ر دژى فكره‌و بیر‌و بۆچونى سوڵته
بوویتایه ئه‌وا ده‌ست به‌جێ ڕزقى ده‌بڕیت و هه‌ناسه
دانیشى لێده‌بڕیت و كۆتایى به‌ژیان ده‌هات به‌ڵام
خواى گه‌وره زانا‌و كاربه‌جێیه بۆیه به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك ئه‌م كارانه‌و چه‌ندین كارى تر‌ى له‌و
شێوه‌یه كه‌هه‌موو په‌یوه‌سته به‌ژیانى هه‌رتاكێكمانه‌وه
نه‌یداوه‌ته ده‌ستى مرۆڤه‌كان و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى
خۆیدا هێشتوویه‌تیه‌وه بۆیه كاتێك پێغه‌مبه‌ر
سوله‌یمان (سه‌لامى خواى لێبێت) گفتوگۆى له‌گه‌ڵ
مێروله‌یه‌كدا كردوو پێى فه‌رموو له‌ماوه‌ى ساڵێكدا
چه‌ند ده‌نك گه‌نم ده‌خۆیت؟
مێرووله‌كه وتى: دوو ده‌نك.
پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمانیش (سه‌لامى خواى لێبێت) مێرووله‌كه‌ى
كرده ناو شوشه‌یه‌كه‌وه‌و دوو ده‌نك گه‌نمى بۆ تێكردوو
به‌جێى هێشت ، پاش ماوه‌ى ساڵێك هاته‌وه لاى مێرووله‌كه‌و
سه‌یرى كرد مێرووله‌كه دوو ده‌نكه گه‌نمه‌كه‌ى
ته‌واو نه‌كردووه ، بۆیه به‌مێرووله‌كه‌ى فه‌رموو
بۆچى دوو ده‌نكه گه‌نمه‌كه‌ت ته‌واو نه‌كردووه ،
تۆ وتت كه‌له‌ماوه‌ى ساڵێكدا دوو ده‌نك گه‌نم ده‌خۆم!
بۆیه مێرووله‌كه‌ش وتى: من بۆیه دوو گه‌نمه‌كه‌م
نه‌خوارد وتم نه‌ك تۆ منت بیربچێته‌وه‌و له‌برسا
بمرم چونكه تۆ مرۆڤیت و شایسته‌ى له‌بیرچونه‌وه‌یت
به‌ڵام خواى گه‌وره به‌رده‌وام ڕزقى گشت دروست
كراوه‌كانى ده‌دات و هیچ شتێكیشى له بیر ناچێته‌وه
.
وه‌ئه‌گه‌ر سه‌یرى خانه‌و شانه‌كانى له‌شى مرۆڤ
یان هه‌ر دروستكراوێكى تر یان هه‌رگه‌ردوو گه‌ردیله‌یه‌ك
بده‌ین به‌هه‌مان شێوه ده‌بینین چ هاوسه‌نگیه‌ك
هه‌یه تیایاندا ، بۆیه كاتێك سه‌یرى هاوكێشه‌یه‌كى
كیمیاى هاوسه‌نگ ده‌كه‌ین ده‌بینین خێرایى لاى ڕاستى
هاوكێشه‌كه یه‌كسانه به خێرایى لاى چه‌پى هاوكێشه‌كه
، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك
له‌شێوه‌كان ئه‌م هاوسه‌نگیه تێك بده‌ین ده‌بینین
به‌زووترین كات هه‌وڵى ئه‌وا ده‌دات هاوسه‌نگى خۆى
بپارێزێت و بچێته باره هاوسه‌نگیه‌كه‌ى خۆى ،
یان ئه‌گه‌ر خوێیه‌كى هاوكێش بهێنین و ترشێتى یان
تفتێتى لایه‌كیان كه‌م یان زۆر بكه‌ین به‌هه‌مان
شێوه ده‌بینین كه‌ئه‌و ماده‌یه هه‌وڵ ده‌دات له‌زوو
ترین كاتدا بچێته‌وه باره هاوسه‌نگیه‌كه‌ى و پارێزگارى
هاوسه‌نگیه‌كه‌ى بكات ، چونكه ماده‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن
هه‌میشه له‌بارێكى هاوسه‌نگدابن .
وه‌كاتێك منداڵ له‌دایك ده‌بێت خواى به‌خشنده به‌شێوه‌یه‌كى
ڕێك و پێك هاوسه‌نگیه‌كى ته‌واوى پێده‌به‌خشێت، به‌ڵام
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى گه‌وره‌بوونیه‌وه ئه‌م منداڵه
دامه‌وه له‌لایه‌ن ده‌وروبه‌ره‌كه‌یه‌وه ورده
ورده هاوسه‌نگیه‌كه‌ى له‌ده‌ست ده‌دات بۆیه هه‌ر
له‌سه‌ره‌تاى گه‌شه‌یه‌وه و كاتێك ورده ورده فێرى
قسه‌كردن ده‌بێت به‌داخه‌وه فێرى كۆمه‌ڵێك جوێن
یان قسه‌ى ناشیرین ده‌كرێت له‌لایه‌ن ده‌وروبه‌رو
كاتێك كه‌وته‌یه‌كى ناشیرین به‌كار ده‌هێنێت قاقا
پێى پێده‌كه‌نن و یان توڕه‌ى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى
جوێنیان پێ بدات یاخود پێى ده‌وترێت دایكت خۆش ده‌وێت
یان باوكت ئه‌م منداڵه دامه‌وه‌ش كه‌دایك و باوك
لاى ئه‌و یه‌كسانه نازانێ چیان وه‌ڵام بداته‌وه!
ئه‌گه‌ر بڵێ هه‌ردووكیان ئه‌وا ده‌ستبه‌جێ پێى ده‌وترێت
نا یه‌كێكیانت خۆشتر ده‌وێت ، زۆرى لێده‌كرێت كه
ده‌بێت یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت جا ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌رچێكیانى
هه‌ڵبژارد ئه‌وا ڕووبه‌ڕووى لایه‌كه‌ى تریان ده‌بێته‌وه
له‌لایه‌ن دایك و باوك یان كه‌سوكاریانه‌وه به‌م
جۆره ئه‌و هاوسه‌نگیه له‌و منداڵه‌دا تێك ده‌چێت
. وه‌كاتێك ورده ورده گه‌وره ده‌بێت و تا ئه‌و
كاته‌ى ده‌چێته ته‌مه‌نه‌وه‌و پاشان كۆتایى به‌ته‌مه‌نى
دێت ، ده‌بینین كه ئه‌م كه‌سه دووچارى چه‌ندین گرفتى
تر ده‌بێت كه‌هه‌مووى په‌یوه‌ندى هه‌یه به‌تێكچوونى
ئه‌و هاوسه‌نگیه‌ى كه‌خواى گه‌وره پێى به‌خشیوه
وه‌ك به‌رزبوونه‌وه یان نزم بوونه‌وه‌ى فشارى خوێن
بۆیه ده‌بێت هه‌میشه ئاگادارى خۆى بێت و پارێزگارى
بكات چونكه ئه‌و هاوسه‌نگیه‌ى خواى به‌دى هێنه‌ر
پێى به‌خشیوه له‌و بواره‌دا ئه‌و له ده‌ستى
داوه ، یان ده‌بینین كه‌سێكى تر به‌ده‌ست نه‌خۆشى
شه‌كره‌وه ده‌ناڵێنێت كه‌ئه‌مه‌ش به‌هه‌مان شێوه
هاوسه‌نگیه‌كه‌ى له ده‌ست داوه‌و جا ئه‌گه‌ر
شه‌كره‌كه‌ى به‌رزبێت یان نزم به‌هه‌مان شێوه پێویستى
به‌وه هه‌یه كه پارێزگارى بكات بۆ ئه‌وه‌ى
هاوسه‌نگیه‌كه‌ى جارانى بۆ بگه‌ڕێته‌وه ، یان ده‌بینین
كه‌سێك ده‌ڵێت خوێنم زۆره بۆیه دایم سه‌رو ملى
ئازارى هه‌یه‌و ده‌بێت به‌هه‌مان شێوه پارێزگارى
بكات و خوێن ببه‌خشێت ، یان به‌پێچه‌وانه‌وه خوێنى
كه‌مه ، ئه‌مانه‌و چه‌ندان نه‌خۆشى تر كه‌هه‌مووى
مرۆڤه‌كان خۆیان بوونه‌ته له‌ده‌ست دانى ئه‌م
هاوسه‌نگیه ، له‌كاتێكدا پێغه‌مبه‌رمان محمد
(د.خ) ده‌فه‌رموێت گه‌ده‌تان بكه‌ن به‌سێ به‌شه‌وه
به‌شێكیان بۆ خواردن و به‌شێكیان بۆ خواردنه‌وه‌و
به‌شێكیان بۆ هه‌وا به‌ڵام كاتێك مرۆڤه‌كان پشت
له فه‌رمووده‌كانى خوا‌و پێغه‌مبه‌ر ده‌كه‌ن دووچارى
چه‌ندین نه‌خۆشى ده‌بن و هاوسه‌نگى له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
، هه‌ربۆیه له‌سه‌رده‌مى خه‌لیفه عومه‌رى كوڕى
خه‌تاب (خ.رِ) دكتۆرێك دێت و بۆماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ
موسوڵمانه‌كاندا ده‌مێنێته‌وه‌و به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا
ته‌نها نه‌خۆشێكیش ڕووى تێ ناكات ، بۆیه ده‌چێته
لاى خه‌لیفه عومه‌رى كوڕى خه‌تاب(خ.ر) و پێى ده‌ڵێت
ئایا ئێوه باوه‌ڕتان به دكتۆر نیه یان هه‌ر نه‌خۆش
ناكه‌ون؟ خه‌لیفه عومه‌ریش پێى ده‌فه‌رموێت ئێمه
باوه‌ڕمان به دكتۆر هه‌یه به‌ڵام ئێمه نان ناخۆین
تا برسیمان نه‌بێت كه‌برسیشمان بوو تێر ناخۆین له‌به‌ر
ئه‌وه نه‌خۆش ناكه‌وین.
بۆیه كاتێك دیراسه‌ى قورئانى پیرۆز یان فه‌رمووده‌كانى
سه‌روه‌رمان ده‌كه‌ین زیاتر له ڕاستیه‌كان تێده‌گه‌ین
و ده‌رگاى ڕاستیه‌كان به‌ڕوماندا ده‌كرێته‌وه.
وه‌ئه‌گه‌ر كاتێك سه‌رنجى زه‌وى و ئه‌سمانه‌كان
بده‌ین و سه‌یرى ئه‌و هه‌موو ئه‌ستێره‌و هه‌سارانه
بكه‌ین كه‌خواى گه‌وره دروستى كردوون به‌شێوه‌یه‌كى
زۆر جوان و به‌هاوسه‌نگى به‌بێئه‌وه‌ى هیچ كامیان
له‌خولگه‌ى خۆى لابدات، بۆیه زانایانى بوارى
فیزیا بۆمان باس ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن كه‌زه‌وى به‌شێوه‌یه‌كى
هاوسه‌نگ له‌نێوان هه‌ساره‌كانداو به‌ده‌ورى خۆردا
ده‌سوڕێنه‌وه‌و به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر هه‌ساره‌ى زه‌وى
له‌جێى هه‌ساره‌ى زوهره یان عه‌تار بوایه ئه‌وا
له‌به‌ر نزیكیان له‌خۆره‌وه‌و ئه‌و گه‌رما زۆره‌ى
كه له‌خۆره‌وه پێیان ده‌گات ئه‌وا به‌هیچ جۆرێك
مرۆڤ له‌سه‌رى نه‌ئه‌ژیا، وه‌ئه‌گه‌ر له‌جێى هه‌ساره‌ى
بلۆتۆش بوایه ئه‌وا له‌به‌ر ئه‌و دووریه زۆره‌ى
له‌خۆره‌وه كه گه‌رما وزه‌یه‌كى كه‌مى پێده‌گات
له‌خۆره‌وه ئه‌وا به‌هه‌مان شێوه ژیانى له‌سه‌ر
نه‌ده‌بوو به‌هۆى ئه‌و سه‌رما زۆره‌وه كه‌هه‌موو
شتێك ده‌یبه‌ستێت.
به‌م شێوه‌یه ده‌بینین كه‌خواى په‌روه‌ردگار چۆن
هاوسه‌نگى به‌خشیوه به‌زه‌وى تا دروست كراوه‌كانى
له‌سه‌ر هه‌ساره‌ى زه‌وى بتوانن به‌شێوه‌یه‌كى
هاوسه‌نگ و ڕێك و پێك بژین ، وه به‌به‌رده‌وامى
په‌یامى بۆ به‌نده‌كانى خۆى ناردووه به پێغه‌مبه‌راندا
تا ئه‌و هاوسه‌نگیه له‌ده‌ست نه‌ده‌ن و بزانن له‌به‌رچى
خواى په‌روه‌ردگار دروستى كردوون و به‌وشێوه‌یه
ڕێزى لێ‌گرتوون ، به‌ڵام به‌داخه‌وه مرۆڤه‌كان به‌به‌رده‌وامى
نه‌یان توانیوه ڕێز له‌و په‌یامه پیرۆزه‌ى
په‌روه‌ردگاریان بگرن و هاوسه‌نگیان له‌ده‌ست
داوه‌و له‌بیریان چۆته‌وه كه خواى گه‌وره بۆئه‌وه
دروستى كردوون كه‌بیپه‌رستن
(ۆمَا خَڵقْتُ الْجِنَّ والْإِنسَ الا
لِێعْبُدُونِ) (الذاریات – 56)
قورئانیش كۆتا په‌یامى خواى گه‌وره‌یه كه به كۆتا
پێغه‌مبه‌رى خۆیدا ناردوویه‌تى و ئه‌م قورئانه‌ش
تایبه‌ت مه‌ندیه‌كى هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌خواى
په‌روه‌ردگار خۆى ده‌یپارێزێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
ڕێگا نادات مرۆڤه‌كان ده‌ستكارى بكه‌ن و له‌ناوى
به‌رن
(إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذكْرَ ۆإِنَّا ڵهُ
ڵحَافِظونَ) (الحجر – 9)
وه‌به‌به‌رده‌وامى په‌رجووه‌كانى ئاشكرا ده‌بێت و
ئه‌وه‌ى كه‌خواى گه‌وره له په‌یامه پیرۆزه‌كه‌یدا
فه‌رموویه‌تى وه‌ك ڕۆژى ڕوناك دێته دى و هیچ
بوارێك بۆ دوو ڕوو بێ بڕواكان نامێنێت تا ئینكارى
له‌سه‌ر بكه‌ن ته‌نها كه‌سانێك نه‌بێت كه‌ناتوانن
ڕاستیه‌كان ببینن خواى گه‌وره له‌سوره‌تى یوسف‌دا
ده‌فه‌رموێت
(إِذ قَاڵ یُوسُفُ لِأَبِیهِ ێا أَبتِ إِنِّی
رَأَیْتُ أَحَدَ عَشَرَ كَوْكَبًا ۆالشَّمْسَ
ۆالْقَمَرَ رَأَیْتُهُمْ لِی سَاجِدِینَ)(یوسف –
4)
خواى په‌روه‌ردگار له‌م سوره‌ته پیرۆزه‌دا كه‌باسى
چیرۆكى یوسفمان بۆ ده‌كات باس له یانزا هه‌ساره
ده‌كات به‌ڵام زانایان تا ئێستا توانیویانه ته‌نها
نۆ هه‌ساره بدۆزنه‌وه‌و دووانى تریان ماوه كه‌تا
ئێستا زانایان بۆیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه له‌وانه‌یه
له‌ماوه‌یه‌كى تردا زانایان بتوانن بیدۆزنه‌وه.
وه‌ك ده‌بینین چه‌نده‌ها جارى تر كه‌زانایان
توانیبێتیان شتێك بدۆزنه‌وه سه‌یریان كردووه كه‌ئه‌وه‌ى
ئه‌وان تازه پێى گه‌یشتوون خواى گه‌وره زۆر له
پێشتر باسى لێوه كردووه له په‌یامه پیرۆزه‌كه‌یدا،
وه‌به‌هه‌مان شێوه له‌باران بارینیشدا ئه‌م هاوسه‌نگیه
هه‌یه هه‌روه‌ك زانایان ده‌ڵێن كه هه‌موو ساڵێك
ڕێژه‌ى باران بارین له‌سه‌ر زه‌وى نه‌گۆڕه به‌شێوه‌یه‌ك
، كه‌له‌وه‌ده‌چێت له‌وڵاتێكدا وشكه ساڵى بێت به‌ڵام
به‌پێچه‌وانه‌وه له‌وڵاتێكى تردا لافاوبێت له وڵاتێكى
تر زۆر ئاسایى بێت به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى گشتى
ڕێژه‌ى ئه‌و بارانه‌ى ده‌بارێته سه‌رگۆى زه‌وى بۆ
هه‌موو ساڵێك ڕێژه‌یه‌كى نه‌گۆڕه. كه‌ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته‌وه
سه‌ر ڕه‌حم و به‌زه‌یى خواى گه‌وره كه‌له‌وه ده‌چێت
قه‌ومێك زۆر تاوان بار‌و دوور له دین بن خواى
گه‌وره بارانیان لێبگرێته‌وه یان به
پێچه‌وانه‌وه لافاو هه‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌لاتى
خوایان بیربكه‌وێته‌وه‌و بگه‌ڕێنه‌وه‌و داواى
لێ‌خۆش بوون بكه‌ن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه ئه‌گه‌ر
ته‌ماشه‌ى دینى ئیسلام بكه‌ین ده‌بینین به‌رنامه‌یه‌كى
پڕ له هاوسه‌نگى و میانه‌ڕه‌ویه به‌و مانایه‌ى
له لوتكه‌ى به‌رزیدایه له نێوه‌ندى به‌زه‌یادان
و تێپه‌ڕاندا چونكه له پارچه زه‌ویه‌كه دابه‌زیوه
كه(مه‌ككه)یه كه چه‌ق و ناوه‌ندى جیهانه
(اللّهُ أَعْڵمُ حَیْث ێجْعَلُ ڕسَاڵتَهُ)
(الأنعام124)
له‌مه‌نهه‌جیدا هاوسه‌نگى ڕاگرتووه له‌نێوان ته‌نها
گرنگیدان به‌لایه‌نى ڕۆحى گاوره‌كان و ماددیه‌تى
جوله‌كه.
له بیروباوه‌ڕدا هاوسه‌نگه له‌نێوان توندڕه‌وى و
شل ڕه‌ویدا، له‌مه‌سه‌له‌ى ئازادی‌دا هاوسه‌نگى ڕاگرتووه
له‌نێوان فه‌وزا و بێسه‌روبه‌ریدا و به‌ره‌ڵایى بێ
كۆت و پێوه‌ند و دیكتاتۆریه‌تیدا ، چونكه ئیسلام
دیارى كردووه كه پێویسته بزانرێت كێیه ئازادى
دیارى ده‌كات ؟ وه‌جۆره‌كه‌ى چییه؟
له‌نیزامه‌كاندا هاوسه‌نگى ڕاگرتووه له‌نێوان سه‌رمایه‌دارى
و سۆسیالیستى له نێوان دونیا‌و قیامه‌تدا، ئه‌مه‌ش
چه‌ند ده‌قێكه:
(رَبَّنَا اتِنَا فِی الدُّنْێا حَسَنَه‌ً وفِی اڵاخِرَه‌ِ
حَسَنَه‌ً وقِنَا عَذابَ النَّاڕ) (البقره - 201)
(ۆابْتَغِ فِیمَا اتَاكَ اللَّهُ الدَّارَ
الاخِرَه‌َ وڵا تَنسَ نَصِیبَكَ مِنَ الدُّنْێا)
(القصص - 77)
له‌به‌خشیندا هاوسه‌نگى داناوه:
(ۆالَّذینَ إِذا أَنفَظوا ڵمْ یُسْڕفُوا ۆڵمْ ێظتُرُوا
ۆكَانَ بَیْنَ ذلِكَ قَۆامًا) (الفرقان - 67)
(ۆڵا تَجْعَلْ ێدَكَ مَغْلُوڵه‌ً إِڵى عُنُقِكَ
ۆڵا تَبْسُطهَا كُلَّ الْبَسْط فَتَقْعُدَ
مَلُومًا) (الإسرأ - 29)
كه‌واته به‌كورتى خواى گه‌وره خۆى خالقى مرۆڤه
كه‌دروستى كردووه له‌سه‌ر هاوسه‌نگیه‌ك كه‌پێك
هاتووه له عه‌قڵ و ژیرى و هه‌واو ئاره‌زو
له‌نێوه‌ندى (ئاژه‌ڵان) و (مه‌لائیكه‌ت)دا..
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش دینێكى بۆ ناردووه پڕ له‌هاوسه‌نگى
و ڕێك و پێكییه
(اهدِنَا الصِّرَاط المُستَقِیمَ) (الفاتیحه – 6)
(كَذلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّه‌ً ۆسَطا
لِّتَكُونُواْ شُهَدَاء عَڵى النَّاسِ) (البقره –
143)
كه‌واته ئه‌گه‌ر عه‌قل و ژیرى له‌ژێر ڕۆشنایى
شه‌رعدا زالأ بوو به‌سه‌ریدا ئه‌وا پێشى مه‌لائیكه‌ته‌كان
ده‌داته‌وه ، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌واو ئاره‌زو بووه ڕێبه‌رى
ئه‌وا دێته خوار ئاژةڵانیش
(أُوْڵئِكَ كَالأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضلُّ) (الاعراف
– 179)
بێگومان ئه‌م باسه‌ش زۆر له‌مه زیاتر هه‌ڵده‌گرێت
كه لێوه‌ى بدوێم، به‌ڵام هیوادارم كه شوێنى خۆى
گرتبێت و خه‌ڵكى لێى سودمه‌ندبن و بێته هۆى ڕه‌زامه‌ندى
خواى په‌روه‌ردگارو پاشانیش بێته هۆكارێك بۆ هۆشیار
كردنه‌وه‌ى خه‌ڵكى به‌رامبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتى خواى
په‌روه‌ردگارو باوه‌ڕبوونى ته‌واو به‌هه‌موو ئه‌و
به‌ڵێنانه‌ى خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى پێى داوین .
وصلى الله وسلم على نبینا محمد وعلى أله وصحبه
وسلم
sarkawt1406@yahoo.com
|