|
خوێندنه‌وه‌یه‌کی
کوردانه بۆ پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان
به‌شى چواره‌م
فه‌رحان خورشید حه‌مكوڵ
له نیوان که‌لتوورێکی کۆنه‌په‌رستانه‌ی ناوچه‌که
و سیاسه‌تێکی داڕێژراوی داگیرکه‌راندا بۆ تێشکاندنی
که‌سێتی تاکی کورد ، دیاره پرسی ژنی کوردستانی به‌ر
شاڵاوێکی دوو لایه‌نی که‌وتووه . هه‌ر بۆیه
بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و که‌سایه‌تی یه پێویستی به
هه‌نگاوی جیدی هه‌یه . هه‌ڵبه‌ته پرۆژه‌ی ده‌ستووری
هه‌رێم بۆ زیاتر به‌شداربوونی ئافره‌تان له
پرۆسه‌ی سیاسی و په‌ڕله‌مانیدا به‌شێک له بڕگه 2
ی مادده 41 ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌خان کردووه
. ده‌قه‌که‌ی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه هاتووه :-
" له سسته‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌نداماندا نوێنه‌رایه‌تی
دادپه‌روه‌رانه‌ی پێکهاته‌کانی گه‌لی کوردستان و
ده‌سته‌به‌رکردنی ڕێژه‌یه‌ک که له 30 % ی کورسیه‌کانی
په‌ڕلامانی کوردستان- عێراق که‌متر نه‌بێ ، بۆ ژنان
له به‌رچاو ده‌گیرێ "
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج و تێبینی یه :-
1- ده‌سنیشانکردنی ئه‌و ڕێژه‌یه بۆ ژنان گوزارشتی
ڕاسته‌قینه نی یه بۆ به‌شداربوونیان له ژیانی
سیاسی‌دا ، نه زامنیشه بۆ به‌رقه‌رار بوونی یه‌کسانی
کۆمه‌ڵایه‌تی . به‌ڵکو واقیعی ناو کۆمه‌ڵگه و نه‌بوونی
جیاوازیه‌کان سه‌نگی مه‌حه‌کن . ئه‌مه‌ش ده‌کرێت
له ڕێگای به‌رنامه‌یه‌کی تۆکمه و درێژخایه‌نه‌وه
بنیاتی که‌سێتی ژنی کورد بکه‌ین هه‌ر له باخچه‌ی
ساوایانه‌وه .... هتد ، به سوود وه‌رگرتن له ووڵاته
خوا پێداوه‌کانی دونیا تاکو ئه‌و تێڕوانییه هه‌ڵه‌یه
که تاکو ئێستا له لایه‌ن زۆربه‌ی زۆری کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردستانیه‌وه له مه‌ڕ دۆزی ژن هه‌یه سه‌رنوگوم
بکرێت . ئه‌و ده‌م ڕۆڵی سیاسی ژنان له کۆمه‌ڵگه‌دا
ئاقارێکی تر به‌خۆوه ده‌گرێت .
2- ئاستی ڕاسته‌قینه‌ی به‌شداربوونی ژنان به
مانای ئه‌وه نی یه ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو له ئافره‌تان
ببن به ئه‌ندامی په‌ڕله‌مان یا پۆستی قه‌به و باڵا
وه‌ربگرن . هه‌ر بۆ نموونه له چه‌ند ووڵاتێکی
ڕۆژهه‌لاتدا ژنان گه‌یشتوونه به تروپکی ده‌سه‌ڵات
وه‌ک بینازێر بۆتۆ له پاکستان یا ئه‌ندێرا گاندی
له هیندستان ، به‌ڵام له واقیعدا ڕۆڵی ژنی پاکستانی
یا هیندی به ته‌واوه‌تی سڕاوه‌ته‌وه به‌ڵکو
سفره له ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا . به
پێچه‌وانه‌وه به درێژایی مێژووی ئه‌مریکا یا
سوید هه‌رگیز ژنێک نه‌گه‌یشتووه به‌و پۆسته باڵایانه
، به‌ڵام ڕۆڵی ڕاسته‌قینه‌ی ژنان له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی
و سیاسی ئه‌و ووڵاتانه له به‌رچاوه . ئه‌مه‌ش
به خه‌باتی خودی ژن و تێگه‌یشتنی کۆمه‌ڵگه بۆ
ڕۆڵی ژن له رێگه‌ی ملمانێ ی ڕاست و دروست به پێ
ی توانا‌و لێهاتوویی هه‌ر تاکێک به بێ جیاوازی له
نێوان نێر و مێدا هاتۆته کایه‌وه . که‌واته چاره‌سه‌ری
دۆزی ژنان له هه‌ر ووڵاتێکدا به ڕێژه‌ی به‌شداربوونی
له په‌ڕله‌ماندا چاره‌سه‌رناکرێت ، به‌ڵکو له
ڕێگای نه‌هێشتنی سیسته‌می باوکسالاری و نه‌هێشتنی
جیاوازیه‌کان له نیوان ژن و پیاودا دێته گۆڕێ ،
نه‌ک به گه‌یشتنی کۆمه‌له ژنێک که ته‌نها گوزارشت
له خۆیان بکه‌ن .
3- ڕه‌نگه تاکو شێوه‌ی هه‌ڵبژاردن له ڕێگه‌ی
لیستی داخراوه‌وه بێت کێشه‌یه‌کی ئه‌وتۆ نه‌یه‌ته
به‌رده‌م بڕگه‌ی ناوبراو . به‌ڵام ئاستهمهکه ئه‌وه‌یه
ئه‌گه‌ر له پاشه‌ڕۆژدا هه‌ڵبژارن له ڕێگای لیستی
کراوه یا بازنه‌یی بێت ، ئه‌و ده‌مه هیچ زامنێک
نابێت که 30 % ژنان بتوانن ده‌نگی پێویست مسۆگه‌ر
بکه‌ن ، به‌و پێیه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌ی ئێمه کۆمهكگایهکی
دواکه‌وتووی ڕۆژهه‌ڵاتی یه ، به ئه‌مڕۆشه‌وه
ژنی کورد وه کو پێویست نه‌یتوانیوه کێبڕکێ له
گه‌ڵ پیاداو بکات . بۆیه ڕه‌نگه ده‌سنیشان کردنی
ئه‌و ڕێژه‌یه له ئایندادا کێشمه‌کێش و سه‌رئێشه‌ی
زۆر لێ بکه‌وێته‌وه ، ئه‌گه‌ر قه‌یرانی ده‌ستووری
ڕونه‌دات .
4- ئه‌وه‌ی به دی ده‌کرێت له‌و بڕگه‌یه زۆرتر بۆ
دڵنیایی کردنی ڕۆژئاوه‌یه ، نه‌ک له‌به‌رچاوگرتنی
واقیعی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردایه‌تی.
ماویه‌تی
سه‌رنج::
له ژماره‌ى رابردووى (زه‌نگ)دا ئه‌م وتاره‌ى
نووسه‌ر فه‌رحان خورشید حه‌مكوڵ زنجیره‌ى سێیه‌مى
بوو، به‌هه‌ڵه نووسرا بوو به‌شى دوه‌م، داواى لێبوردنمان
بۆ نووسه‌ر و خوێنه‌ران هه‌یه.
|