|
بنه‌ماى بڕیار
ئه‌بو عه‌لى-كفرى
منداڵ-بێ ئه‌قڵ-شێت له یاسادا پى ى ئه‌وتریت(ناقص
الاهلیه) واتا ناته‌واو له كارامه‌یدا له روى
یاسایه‌وه كار به‌بریار و به‌ڵین و شایه‌تى ئه‌و
جۆره كه‌سانه ناكریت چونكه ئه‌و كه‌سانه خێر‌و
شه‌رى خۆیان نازانن بۆیه قسه‌و بڕیاره‌كانیان بێ
بنه‌مایه ئه‌گه‌ر كاریش به‌هه‌ر بڕیار‌و هه‌ڵویستێكى
بێ بنه‌ما بكریت ئه‌وه كۆمه‌ڵگه سه‌قه‌ت ئه‌بیت.
پێم وایه بریار و هه‌ڵوێستى ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌وا
له‌سه‌ر بنه‌ماى سۆزه‌وه دێنه كایه‌وه ئه‌وانه‌ش
بڕیار وهه‌ڵویستێكى بێ بنه‌مایه به‌تایبه‌ت ئه‌و
برَیارو هه‌ڵویستانه‌ى وا په‌یوه‌ندى هه‌یه به
دوا رۆژى میله‌ته‌وه هه‌قه خاوه‌نه‌كانى بخرێنه
خا نه‌ى (ناقص الاهلیه) وه ئیمامى عه‌لیش ره‌زاى
خواى لێ بیت وتویه‌تى (هناك قوتان فى الانسان
احدهما مصیبه واخرى مخطئةوهما العقل و العاطفة)واتا
دوو هێز له ئاده‌مى زادا به دى ئه‌كریت یه‌كیكیان
له نیشان ئه‌دات ئه‌وى كه‌یان له نیشان نادات ئه‌وانه‌ش
ئه‌قل و سۆزن دیاره حیكمه‌ت له‌و وته به نرخه
ئه‌وه‌یه كه كار به عه‌قڵ بكرێت نه‌ك به سۆز
چونكه كارى عاقڵانه بنه‌ماى زانستى هه‌یه و
كارى سۆزانه‌ش به پێچه‌وانه‌وه.به هه‌مان
شێوه‌ش له ئاستى نه‌ته‌وایه‌تیدا هه‌قه هه‌ر
برَیارو هه‌ڵوێستیك ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌كانى
گه‌لى تیادا مسۆگه‌ر نه‌بیت به برَیار و هه‌لوێسستێكى
بێ بنه‌ما له قه‌ڵه‌م بدرێت وخاوه‌نه‌كانیشى راپێچى
خانه‌ى (ناقص الاهلیه) بكرێن.
ئه‌وه‌ى جێاوازى دروست ئه‌كات له نێوان كه‌سانى(كامل
الاهلیه و ناقص الاهلیه)دا گه‌رانه به دواى
بنه‌ما زانیستیه‌كانى برَیارو هه‌ڵویسته‌كاندا هه‌ر
بڕیار و هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له دواى هه‌وڵ و ماندو
بوون و بیركردنه‌وه‌یه‌كى زۆر په‌یدا ببیت ئه‌وه
ئه‌چێته خانه‌ى بڕیاره باشه‌كانه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى
گه‌لى تیادا مسۆگه‌ر ئه‌بێت به پێچه‌وانه‌شه‌وه
گه‌ل توشى سه‌رلێشێوان و نه‌گبه‌تى ئه‌بێته‌وه به
تایبه‌ت كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك وه‌كو كۆمه‌ڵگه‌ى
كورده‌وارى كه دوژمنه‌كانى له هه‌مو ئان و ساتێك‌دا
بۆیان بلویت لوشمان ئه‌كه‌ن ئه‌و دوژمنانه هه‌ر
چه‌نده ناكۆكى و ململانیان له نێواندا هه‌بێت به‌ڵام
به‌رانبه‌ر به كورد یه‌ك هه‌ڵویست و كۆكن بۆیه
ده‌سكه‌وته‌كانیشمان جارێك له ژێر مه‌ترسیدان
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایه چۆون بنه‌ماى
زانستى برَیاره‌كان دیارى ئه‌كرین بۆ نمونه له
هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌دائى ده‌سه‌ڵات دارانى حیزبى و
حكومى له كوردستاندا .
پێم وایه بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامیكى باش و دروست
كۆمه‌ڵگه جگه له هه‌ڵسه‌نگاندنى ویژدانانه‌ى
خۆى پشت ببه‌ستیت به ئه‌نجامى راپرسیه‌كى سه‌رتاسه‌ریه‌وه
له ناو هه‌مو چێن توێژه‌كانى كوردستاندا له رێگاى
ئه‌و كه‌سانه‌ى كه خۆى له رابردودا متمانه‌ى پێ
به‌خشیون یان ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ئه‌مرۆ كار ئه‌كه‌ن
له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نیه‌تدا یان
هه‌ر گروپێكى تری بێ لایه‌ن بۆ دیاری كردنى .
1-ئایا ئاستى بژێوی و رۆشنبیری و ئازادی و مافه‌كانی
مرۆڤ له كوردستاندا پێشكه‌وتنى به‌رچاوى به خۆیوه
بینیوه. به به‌راورد له چاو ساڵه‌كانى پێشودا؟
2-ئایا یه‌ك ده‌نگى و یه‌ك ریزى كورد پارێزراوه
به‌رامبه‌ر به نه‌یاره‌كانى ؟
3-ئایا له ره‌شنوس كردنى ده‌ستور و مل ملانێكاندا
سه‌باره‌ت به ناوچه ناكۆكى له سه‌ره‌كان رۆڵی
به‌رچاو بینراوه؟
4-ئایا هه‌نگاوى باش نراوه بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ى
كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا؟
5-ئایا سه‌ر و ماڵی هاوڵاتیانى كوردستان له شار و
شارۆچكه‌كاندا پارێزراوه به به‌راورد له چاو
شاره‌كانى تری عێراقدا؟
حه‌قه ئه‌نجامى راپرسییه‌كى له‌م شێوه‌یه به هه‌ند
وه‌ر بگیرێت بۆ هه‌ڵۆێست وه‌رگرتن سه‌باره‌ت به
وه‌ى ئایه هه‌وڵی گۆران بدرێت له سیسته‌مى به‌رێوه‌بردنى
هه‌رێمدا یان نا؟ئه‌گه‌ر زۆربه‌ى وه‌ڵامه‌كانم به
به‌ڵێ بوو ئه‌و كات حه‌قه كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى
كوردستان بشتگیری ته‌واو بكه‌ن له سیسته‌مى به‌رێوه‌بردن.چونكه
ئه‌گه‌ر وا نه‌بن ئه‌وه كفری نیعمه‌ت ئه‌كه‌ن هه‌ر
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كیش كفری نیعمه‌ت بكات خوا ره‌حمى لێ
ناكات.هه‌موو كه‌س ئه‌زانێت كه به درێژاى میژوو
كورد خۆشگوزه‌رانى ئه‌مرۆی به خۆیوه نه‌بینیوه
و ئه‌م داهاته‌ى كه ئه‌مرۆ بۆ خۆشگوزه‌رانى كۆمه‌ڵگای
كوردی سه‌رف ده‌كرێت هه‌تا وه‌كو دۆێنێ ئه‌درا به
بۆم و كیمیاوى ئه‌درا به سه‌رماندا و شاباشی
پێوه ده‌كرا له سه‌ر حسابی ئه‌م گه‌له سته‌م
دیده من بۆ خۆم دڵنیام له ویژدان و وه‌فاداری كۆمه‌ڵگا.
|