<<سهمیر محهمهد مهنسور كوردێكى زمان عهرهبه
لهدایك بووى1972 بهغدایه ولهوێش گهوره بووه وههمووى چهند
ساڵێكه لهكوردستان دهژى سهرهتاى دهست پێ كردنى یارى
كیوكوشنكاى بۆ ساڵى 1991 دهگهڕێتهوه:>>
*ئهو پاڵهوانێتیانهى وهرتگرتووه؟
لهساڵى 1993 پاڵهوانى لاوانى عیراق له یارى كیوكو شنكاى (كاراتى)
ولهههمان ساڵ یهكهمى سهر ئاستى عیراق بووین لهسهر ئاستى
تیپهكان پاش چهند ساڵێك بووم به پاڵهوانى خولى ئویامه كه له
باقوبه ئهنجامدرا , پشتینى سپى له ساڵى 1992 وهرگرتووه له بهغدا
,پاشان پشتینى شینى له سهرهتاى ساڵى 1993 وهرگرتووه ولهكوتایى
ههمان ساڵ پشتینى زهردى وهرگرتووه, وپشتوینى (بونى) لهساڵى
1995 وهرگرتووه ,بهباشترین ڕاهێنهر ههڵبژێردرام لهسهر ئاستى
عیراق كاتێك ڕاهێنهرى یانهى مقدادیه بووم. پشتینى ڕهشى دان یهكى
نێودهوڵهتى له ساڵى 2001 وهرگرتووه. له ههمان ساڵ وهك
یاریدهدهرى ڕاهێنهرى ههڵبژاردهى عیراق دهستنیشان كراوه. له
سالى 2002 پشتوێنى ڕهشى نێودهوڵهتى دان 2 وهرگرتووه له
توكیوى پایتهختى ژاپون و پاڵهوانى عیراق بووم لهو یاریهدا , لهههمان
ساڵ وهك سهرۆكى یهكێتى باقوبه بۆ یارى كیوكو شنكاى دهستنیشانكراوه
, ڕاهێنهرى یانهى باقوبه بووم ویانهكهشى پاڵهوانى سهرجهم
یانهكانى عیراق بووه. نوێنهرى ناوچهى ناوهراست بووه.
پاڵهوانى پاڵهوانیتى (یانهى مهعنى) لوبنانى بووم وههروهها وهك
دهستهى ئیدارى پاڵهوانیتى ئاسیا بووم له تاران ,له پاڵهوانیتى
ڕۆژههڵاتى ناوهراست پلهى سێیهمم هێناو,
ئیستا ڕاهێنهر وبهرپرسى ئیدارى ناوچهى ناوهراستى عیراقه.
*چى پرۆژهیهكى لهبهردهستدایه بۆ خهڵكى گهرمیان؟
ئیستا من پرۆژهى خزمهتكردنى خهڵكى كوردستانم له بهردهستدایه
وههنگاوى یهكهمیش به كردنهوهى ناوهندى یارى كیوكۆ شنكاى دهست
پێ دهكات كه ههتاكو ئیستا له كوردستاندا نیه.
*ئایه ههنگاوت بۆى ناوه؟
ههرچهنده ئهم یاریه زۆر گرنگه لهلایهنى جهستهیى ودهرونى
بهڵام هیچ ناوهندێكى بۆ نهكراوهتهوه بۆیه بهنێازم مهشق بهچهند
ڕاهێنهرێك بكهم بۆ ئهوهى بتوانین بنكهى جوراو وجۆر لهسهرجهم
شارهكانى كوردستان بكهینهوه بۆ ئهوهى بتوانین لهگهڵ لیژنهى
ئۆڵومپى كوردستان قسهبكهین ویهكیتى( كیوكو شنكاى) له كوردستان
بكرێتهوه چونكه خزمهت بهناخى ههموو گهنجان دهكات .
ئهم گهنجانه كه لهم نمایشهدا بهشداربوون ههمووى خوێندكارى
خۆمن له ناوهندى وهلى ههیهرى تیكهڵ ولهكاتى وانهى وهرزش
ئهوانهى ئارهزویان لێى بێت مهشقیان پێ دهكهم .
هیوادارم له كوردستانى ئازیز بایهخ بهسهرجهم بوارهكانى وهرزش
بدرێت بهتایبهت یارى كیوكو شنكاى چونكه وهرزشوان فێرى ئوقرهیى
دهكات