|
میلله‌تێك
له ژووری نه‌شته‌رگه‌ریدا
سه‌ختترین رۆژن له ژیانمدا ئه‌و رۆژه‌بوو پزیشكه
تایبه‌تمه‌نده‌كه كه سه‌رپه‌رشتیاری ده‌كردم
پێوتم: تیمۆرێكی پیس (برینێكی شێرپه‌نجه) واله
جه‌سته‌مدا و پێویستیم به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه،
یه‌كه‌م چركه نه‌مده‌زانی چ وه‌ڵامێك بده‌م، نه‌مزانی
بگریم یان هاوار بكه‌م، له ترسان تۆقیبووم، وامده‌زانی
ده‌بێت ئیتر بیر له‌وه بكه‌مه‌وه چۆن ماڵئاوا
بكه‌م، له یه‌كێ له سه‌ختترین چركه‌كانی ژیانما
گه‌یشتمه كه‌ناری روخان... سه‌ره‌تا له ناخی
خۆمدا پێویستیم به‌وه بوو باوه‌ڕ بهێنم به‌وه‌ی
كه برینێكی وا له جه‌سته‌مدایه و مامه‌ڵه‌ی
له‌گه‌ڵ بكه‌م، به‌ده‌میه‌وه پێبكه‌نم، بیخه‌ڵتینم
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌مترسێنێت.. ئینجا چۆن خۆم ته‌سلیم
به بیرۆكه‌ی ئه‌وه بكه‌م كه له‌وانه‌یه ئه‌مه
مردنی به‌دواوه بێت..
پزیشكه‌كه‌م وتی یه‌كه‌م هه‌نگاو به‌ره‌و چاره‌سه‌ر
ئه‌وه‌یه باوه‌ڕ بهێنیت كه تۆ ئه‌و نه‌خۆشیه‌ت
پێوه‌یه، چونكه شێرپه‌نجه نه‌خۆشیه‌كه كه
زۆربه‌ی جار پێش پێزانینی هیچ ئاماژه‌یه‌كی نیه
وه‌كوو ئازار، بۆیه زۆرجار دره‌نگ پێده‌زانرێت..
دووه‌م هه‌نگاو ئه‌وه‌یه باوه‌ڕ به‌وه بهێنیت
له‌وانه‌یه بڕینی پارچه‌یه‌ك له جه‌سته‌ت چاره‌سه‌ر
بێت بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتاییدا ژیان به‌ریته‌و.. بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌و شانانه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌یان تیایه
چیدی زیاتر ته‌شه‌نه نه‌كه‌ن.. بۆ ئه‌وه‌ی تۆ نه‌خۆشیه‌كه
ببه‌زێنێت، نه‌ك ئه‌و زه‌فه‌ر به‌تۆ به‌رێت..
ئه‌وه‌بوو یه‌كه‌م جار دوای هیلاكیه‌كی ده‌روونی
زۆر و ماوه‌یه‌كی زۆر سه‌خت باوه‌ڕم هێنا كه ئه‌و
نه‌خۆشیه‌م پێوه‌یه، پاشان چارم نه‌ما و چوومه
ژووری نه‌شته‌رگه‌ری و خۆم ته‌سلیم به چه‌قۆی پزیشكه‌كه
كرد.. سه‌ختترین چركه‌ی تر ئه‌وه‌بوو كه به
قه‌ڵه‌مێك شوێنه‌كه‌ی ده‌بوو بیبڕن هێڵی به‌ده‌وردا
هێنا و ده‌ستنیشانی كرد و، وتی: ئه‌مه ده‌بێت
لێبكرێته‌وه، دوای ئه‌وه بێهۆش بووم.. كه چاوم
كرده‌وه، تیشكی خۆر ناو ژووره‌كه‌می پڕكردبوو،
ئازارێكی زۆر به جه‌سته‌مه‌وه بوو، به‌ڵام له
دڵما ده‌مزانی ژیانێكی ترم بردۆته‌وه و جارێكی تر
ده‌ست پێده‌كه‌مه‌وه..
رۆژی 25ی جولای شریتی ته‌واوی ئه‌م به‌سه‌رهاته‌م
وه‌بیركه‌وته‌وه، دڵم گوشرا، هه‌تا كه‌وتمه به‌راورد،
باوه‌ڕم هێنا كه میلله‌تی كوردستان له‌به‌رده‌م
بڕیارێكی گه‌لێك چاره‌نوسسازدایه، ده‌بێت باوه‌ڕ
به‌وه بهێنێت كه نه‌خۆشیه‌كی شێرپه‌نجه خه‌ریكه
به جه‌سته‌یدا ته‌شه‌نه‌ده‌كات، ده‌بێت باوه‌ڕ بهێنێت
و به قاچی خۆی بچێته ژووری عه‌مه‌لیاته‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌چه‌یه ببڕدرێت..
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌و نه‌شته‌ره‌بوو كه درا
له جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگای كوردستان، قه‌ناعه‌تی به‌وه
كرد كه‌موكوڕیه‌ك هه‌یه ده‌بێت ته‌واو بكرێت، نه‌خۆشیه‌ك
هه‌یه ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت، ناهاوسه‌نگیه‌ك هه‌یه
ده‌بێت بچێته‌وه باری ئاسایی خۆی..
ئه‌و رۆژه بڕاری خه‌ڵك كه ئازادانه بچن و ده‌نگ
بده‌ن به‌و لیسته‌ی كه باوه‌ڕیان پێیه‌تی و ئه‌مجاره
كه بۆیه‌كه‌مین جار جورئه‌تیان كرد و لیستی
جیاوازیان هه‌ڵبژارد، ئه‌وه ئه‌و ئاماژه‌یه‌بوو
بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان دركی به نه‌خۆشیه‌كه
كردوه و قه‌ناعه‌تی به چاره‌سه‌ره راسته‌قینه‌كه
هه‌یه و باوه‌ڕی هێناوه كه ده‌بێت بچێته ژووری
نه‌شته‌رگه‌ریه‌وه..
رۆشتنی خه‌ڵك به‌و هه‌موو ئازایه‌تیه‌وه به‌ره‌و
سنوقه‌كانی ده‌نگدان به‌و هه‌موو حه‌ماسه‌ته‌وه و
هه‌ڵبژاردنی لیستی جیاواز ته‌عبیربوو له‌وه‌ی خه‌ڵكی
كوردستان رێگه‌ی هوشیاریان هه‌ڵبژاردوه و به‌ده‌ستی
خۆیان پرۆسه‌ی چاكسازی و گۆڕان ده‌ستپێده‌كه‌ن، به‌خۆشیان
هه‌موو قۆناغه‌كانی چاره‌سه‌ر و نوێبونه‌وه ده‌گرنه‌به‌ر..
ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له
توانایاندایه بڵێن نا، له‌تواناشیاندایه ده‌سه‌ڵاتێك
هه‌ڵه‌ی هه‌بێت رووبه‌ڕووی بوه‌ستنه‌وه و پێی
بڵێن تۆ هه‌ڵه‌یت و شایسته‌ی ده‌نگی ئێمه نیت..
رۆژی بیست‌وپێنجی ته‌موز ئه‌و رۆژه یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌یه
بوو كه ویژدانی میلله‌تێكی خسته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیه‌كی
گه‌لێ گه‌وره، كه نه‌وه‌كانی داهاتوو به‌سه‌ربه‌رزیه‌وه
به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌چننه‌وه. هه‌ر ئه‌و رۆژه
سنووری بۆ هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك دانا كه له‌مه‌ودوا
یاری به عه‌قڵ و دوارۆژ و چاره‌نوسی كوردستان
بكات..
Kurdish@venusfaiq.com
|