|
بۆچی ده‌بێت ده‌نگ
بده‌ین؟
كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌ئارادابوو، به‌ته‌نها
بیرمان له‌وه ده‌كرده‌وه چۆن كورد پێگه‌ی خۆی
له‌به‌غدا قایم بكات، هه‌موو به‌بێ هیچ جیاوازیه‌ك،
به‌بێ هیچ وردكردنه‌وه‌یه‌ك به‌ته‌نها بیرمان
له‌وه ده‌كرده‌وه بچین ده‌نگ به لیستی
هاوپه‌یمانی كوردستانی بده‌ین، گرنگ ئه‌وه‌بوو
دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می سه‌ددام حسێندا كورد به
(متمرد) واتا هه‌ڵگه‌ڕاوه تاوانبار ده‌كرا، رژێمه‌كه
هه‌وڵی سه‌ختی خستبووه گه‌ڕ بۆ ته‌عریبكردن و ته‌بعیسكردنی
خه‌ڵكی كوردستان ، ئه‌وه‌بوو سوپایه‌كی له‌جاش و
خۆفرۆش دروست كردبوو، له‌پێناو سڕینه‌وه‌ی نسانامه
و خه‌سڵه‌ته راسته‌قینه‌كانی گه‌لی كورد، ، هه‌موو
مافه نه‌ته‌وه‌یی و كه‌لتووری و سیاسیه‌كی له‌نه‌ته‌وه‌ی
كورد زه‌وتكردبوو. به‌رد كورد له عێراقدا یان وه‌كوو
هاوڵاتی پله دوو و سێ سه‌یربكرێت، یان وه‌كوو جاش
و خۆفرۆشی میلله‌ته‌كه‌ی. بۆیه دوای نه‌مانی سه‌ددام
حسین و دوای ئه‌وه‌ی كورد به هێزه‌وه داوای به‌شداریكردنی
پرۆسه‌ی سیاسی ناو عێراقیدا كرد، خه‌ڵك به‌حه‌ماسێكی
بێوێنه و دانه‌بڕاوه‌وه به‌ره‌و سنوقه‌كانی ده‌نگدان
به‌ڕیًكه‌وتن.
له‌واقیعی ئه‌زمونی تایبه‌تی خۆمه‌وه له‌هه‌ردوو
هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی عێراقدا وه‌كوو ئه‌ندامی لیژنه‌ی
باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له هۆڵه‌ندا، ئه‌توانم
بڵێم هه‌موو ئه‌وانه‌شی وتبویان ده‌نگ ناده‌ین
رۆژی هه‌ڵبژاردن هه‌ستێكی جیاواز هه‌ڵیگررتن و به‌ره‌و
سنوقه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕێكه‌وتن، چونكه هه‌موو
وێنه‌ی به‌سوك سه‌یركردنی میلله‌تی كورد له‌لایه‌ن
رژێمی سه‌دامه‌وه له‌به‌رچاو مابوو، ده‌مانویست
ئه‌و وێنه‌یه بگۆڕین و نه‌ك به عێراقیه‌كان، به‌ڵكوو
به‌هه‌موو جیهان بڵێین ئه‌وه‌تا ئێمه میلله‌تێكی
شارستانین و ده‌مانه‌وێت به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی
بونیادنه‌ر له عێراقدا بكه‌ین. مه‌سه‌له‌كه
زیاتر قاڵبێكی نه‌ته‌وه‌یی و هێنانه‌وه مایه‌ی كه‌سایه‌تی
تاكی كورد و گێڕانه‌وه‌ی هه‌موو به‌ها نه‌ته‌وه‌یی
و نرخی مرۆڤایه‌تی مرۆڤی كورد له‌به‌رده‌م ویژدانی
عه‌ره‌بیدا بۆ ناو سیاقه ئینسانی و ئه‌خلاقیه‌كه‌ی
بوو.
دوای ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب حاكم و كورد مه‌حكوم بوو،
عه‌ره‌ب سه‌ردار و كورد ژێرده‌سته و عه‌ره‌ب چه‌وسێنه‌ره‌وه
و كورد چه‌وساوه بوو، عه‌ره‌ب بكه‌ری سیاسی و
كورد كارلێكراو زوڵملێكراوبوو، میلله‌تی كورد
توانی به‌پشتیوانی هێزه گه‌وره‌كانی جیهان و به‌پشتیوانی
میلله‌ته‌كه‌ی خۆی ببێته شه‌ریك و هاوبه‌ش و به‌شداری
سه‌ره‌كی له ژیان و پرۆسه و بڕیاری سیاسی له
عێراقدا. ئه‌مه ده‌سكه‌وتێكی زۆر گه‌وره‌بوو كه
فه‌له‌سه‌فه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به میلله‌تی كورد به‌خشی
له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان، به‌تایبه‌ت وه‌كوو
ئینسان و وه‌كوو كیانێكی ته‌واو كه توانای ئه‌وه‌ی
هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌ر وبڕیارده‌ر بێت.
له‌پاڵ ئه‌م ئه‌زمونه‌شدا ئه‌زمونێكی تر هه‌بوو كه
كورد به‌شێوه‌یه‌كی دیكه سه‌رقاڵیبوون ئه‌ویش ئه‌زمونی
په‌رله‌مان و حكومه‌تی كوردستان بوو، كه بۆخۆم
له‌ئه‌زمونی عێراقی به‌گرنگتری دبینم، ره‌نگه دوو
كه‌سیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناكۆك نه‌بن كه چه‌ند به‌شداری
هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی سه‌ددام
گرنگبوو، هێنده و زیاتریش وبگره ئه‌زمونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی
په‌رله‌مانی كوردستان گرنگتره، چونكه ئه‌مه‌یان
به‌ردی بناغه‌یه بۆ سه‌ربه‌خۆبوون و به‌رو
دروستبوونی كیانێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی.
جگه له‌وه‌ی كه گرنگ ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو
شێوازه هه‌ڵه و چه‌وته‌ی كه حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان
و ته‌نانه‌ت حزب و كیانه سیاسیه‌كانی تر پێی به‌شداری
هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره ده‌كه‌ن، به‌ڵام رۆڵی
گه‌وره میلله‌ت ده‌یبینێت، ده‌بێت میلله‌ت ده‌نگی
به‌رزبكاته‌وه له‌هه‌موو كاتێك زیاتر.
سه‌رده‌می رژێمی به‌عس و حوكمڕانی سه‌ددام حسێن
رێگه‌ی نه‌ده‌دا و نه‌یده‌وێرا ئه‌و هه‌له بداته
ده‌ست گه‌لی عێراق و پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنی
ئازاد به‌ڕێوه‌بچێت له‌ترسی ئه‌وه‌ی سنوری رك و
كینی په‌نگخواردووی ناو دڵی عیراقیه‌كان بزانێت.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ له كوردستان ئه‌و هه‌له ره‌خساوه،
ره‌نگه گه‌لی كورد ئیستا له جاران بوێرانه‌تر و
ئازادانه‌تر و به‌تواناتر بتوانێت ئه‌و مافه
گه‌وره‌یه به‌رجه‌سته بكات، كه ئه‌ویش مافی ده‌نگدان
و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ری خۆیانه بۆ ناو په‌رله‌مانی
كوردستان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌سانێكی زۆر تێبینی و ره‌خنه‌یان
له شێوازی دابه‌زینی لیسته‌كان و سیسته‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان
كه به‌لیستی داخراو به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شداریكردنی فراوان و زۆرینه
كانسی چاره‌نوسسازی گه‌وره‌تر ده‌داته ده‌ست
گه‌لی كوردبۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست حزب
بسه‌نێته‌وه و له‌ناو خۆیه‌وه بتوانێت موماره‌سه‌ی
پرۆسه‌ی دیموكراسی بكات كه هیوا و ئامانجی
سه‌ره‌كی میلله‌تی كورده له‌هه‌موو ئه‌زمونه‌كان.
به‌شداری نه‌كردن به‌رپرسیاری ده‌خاته ژێر پرسیارێكی
گه‌وره‌وه، چونكه له‌كاتی به‌شداری نه‌كردندا بۆمان
نیه له‌باره‌ی هیچ ئاكامێكه‌وه بپرسین كه ده‌ستمان
تیا نه‌بووه، به‌ڵام كه‌تۆ ئازادانه مافیس خۆت
به‌رجه‌سته‌كرد له هه‌ڵبژاردنی كاندیدی خۆت، ئه‌توانیت
هه‌ر به‌و ده‌نگه موحاسه‌به و لێپێچینه‌وه له
هه‌موو خراپه و پێشێلكاری و كه‌مته‌رخه‌میه‌ك
بكه‌یت.
|