|
(ئیسماعیل موزه‌مید) پیاوێكى كه‌یف خۆشه و هه‌رده‌م ده‌م به پێكه‌نینه,
زۆر حه‌زى له وه‌رزشه به‌تایبه‌تى یارى تۆپی پێ و یه‌كێكه له‌و
كه‌سانه‌ى ناوى زۆربه‌ى یایزانه‌كانى دنیا ده‌ناسێ و مێژووى ساڵه‌كانى
مۆندیالى لایه. ئه‌گه‌ر دوو منداڵى بچووك له‌ناو كۆڵاندا یارى گۆڵ
گۆڵێن بكه‌ن مام سمایل ده‌وه‌ستێ و ته‌ماشایان ده‌كات.. زۆربه‌ى
كاته‌كانى ژیانى له گۆڕه‌پانى یاریدا به‌سه‌رده‌بات. ساڵى 1987 یه‌كه‌م
پرۆسه‌ى ئه‌نفال ده‌ستى پێ كرد و رژێم هه‌موو ئه‌و دێهاتانه‌ى نزیك
شاره‌كان بوون و ده‌یتوانى به ئاسانى ده‌ستى پێ بگات, رووخاندى.
ئه‌و رۆژه‌ى رژێم هه‌ڵسا به رووخاندنى دێهاته‌كانى خوارووى كفرى
خه‌ڵكێكى زۆر له ماڵى خوالێخۆشبوو شێخ عه‌تاى تاڵه‌بانى
دانیشتبووین هه‌مومان غه‌مبار و دا‌غ له دڵ. شێخ عه‌تاش دڵى خه‌ڵكه‌كه‌ى
ده‌دایه‌وه و ده‌یوت: دڵنیا بن رۆژێ دێ له جێگه‌ى یه‌ك خشتى قوڕ
ده‌بێ یه‌ك بلۆك دابنرێ و له‌سه‌ر حیسابى نه‌وتى عێراقیش ده‌بێ. یه‌كێك
له سیفاته‌كانى شێخ عه‌تا ئه‌وه بوو له كاتى ناخۆشى و ته‌نگانه‌دا
زۆر وره به‌رز بوو. خودى خۆم هه‌ركاتێ تووشى غه‌م و په‌ژاره‌یه‌ك
بهاتمایه یه‌كسه‌ر ده‌چووم بۆ ماڵى شێخ عه‌تا, زۆر جار له‌لایه‌ن
ئه‌منه‌وه ده‌سگیر ده‌كرام به‌هه‌وڵى ئه‌و ئازاد ده‌كرام. جا ئه‌و
رۆژه‌ى كه ئه‌و دێهاتانه‌یان رووخان و ئێمه‌ش له ماڵى شێخ عه‌تا
به غه‌مبارى دانیشتبووین. مام سمایل مزه‌مید خۆى كرده ماڵدا ده‌م
و چاوى غه‌مبار بوو.. شێخ عه‌تا وتى: كوره غه‌مى ناوێ خوا كه‌ریمه،
وانییه مام سمایل؟ مام سمایلیش هه‌ناسه‌یه‌كى له‌ناخه‌وه هه‌ڵكێشا
و وتى: یاشێخ به‌هه‌قى خوا ئه‌گه‌ر (عه‌دنان درجال) فه‌لتى نه‌كردایه
عێراق یاریه‌كه‌ى ده‌برده‌وه.
شێخ عه‌تا وتى: سمایل, عه‌دنان درجالى چى و یارى چى؟
مام سمایلیش وتى: ئه‌ى ئێوه بۆ ئه‌وه غه‌مبار نین عێراق یارییه‌كه‌ى
دانا؟
شێخ وتى: ماڵى باوكت بڕمێ ئه‌وه دنیا كاول بووه بۆ له‌م به‌زمه‌ى
خۆت نه‌كه‌وتویته؟ خوا بكات عیراق هه‌مووى كاول بێ..
پاشان بۆمان ده‌ركه‌وت غه‌مبارییه‌كه‌ى مام سمایل بۆ ئه‌وه‌یه
عێراق یارییه‌كه‌ى دۆڕاندووه نه‌ك بۆ ئه‌نفال غه‌مباره.
|