|
جگه‌ره و حوكمى
ئیسلام ده‌رباره‌ى كێشانى
به‌شى دوه‌م و كۆتایى
حوكمى
جگه‌ره كێشان له ئیسلامدا:
جگه‌ره له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) نه‌بوه ، به‌ڵام ئایینى
ئیسلام كه كۆتا ئایینى خواییه بۆ مرۆڤایه‌تى خواى گه‌وره هه‌ندێ
بنچینه ویاساى گشتى بۆ داناوه كه‌وا بتوانێت له گه‌ڵ هه‌موو رووداو
وگۆڕانكارێكاندا بگونجێ وحوكم وبڕیارى له‌سه‌ر هه‌موو شته تازه په‌یدابوه‌كان
هه‌بێت ، بۆ نموونه ئیسلام هه‌موو شتێكى حه‌رام كردوه كه‌وا زیانى هه‌بێت
بۆ لاشه‌ى مرۆڤ ، یان هه‌ر شتێك زیانى هه‌بێت بۆ درهاوسێى پاڵت ، هه‌روه‌ها
ماڵ وسامان به‌فێرۆدانى حه‌رام كردوه ..
جا زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى زانایانى ئیسلام , به تایبه‌ت زانایانى ئه‌م
سه‌رده‌مه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه‌وا جگه‌ره كێشان حه‌رامه ، هه‌ندێكیش
ووتویانه باش نیه ومه‌كروهه .. به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێمه به په‌سه‌نى
ده‌زانین وهیچ گومانێكمان تێیدا نیه راى یه‌كه‌مه ، كه‌وا جگه‌ره
كێشان حه‌رامه ، له‌به‌ر ئه‌و به‌ڵگانه‌ى كه باسى ده‌كه‌ین (إنشاء
الله) ، وه ئه‌و زانایانه كه هه‌ندێك نه‌رمیان نواندوه ده‌رباره‌ى
جگه‌ره كێشان له‌وانه‌یه بۆیان روون نه‌بوبێته‌وه ئه‌و هه‌موو
زیانانه‌ى هه‌یه ، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر كه‌سێك عه‌وامیش بێنیت وبۆى روون
بكه‌یته‌وه كه‌وا جگه‌ره ئه‌و هه‌موو زیانه‌ى هه‌یه ئه‌وه یه‌كسه‌ر
بێ دوودڵى ده‌ڵى حه‌رامه چى جا زانایه‌ك كه له شه‌رعى ئیسلام تێگه‌یشتبێ
.
ئه‌و ئایه‌ت وفه‌رموودانه‌ى كه ئه‌توانرێت بكرێته به‌ڵگه له‌سه‌ر حه‌رامبوونى
جگه‌ره كێشان:
(1) خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێ:(..یأمرهم بالمعروف و ینهاهم عن المنكر و
یحل له‌م الگیبات و یحرم علیهم الخبائپ) الأعراف: ١٥٧ واته: وه خواى
گه‌وره بۆ موسوڵمانان پێغه‌مبه‌رێك ده‌نێرێت شتى پاك وپوختیان بۆ حه‌ڵاڵ
ده‌كات وشتى خراپ وپیسیشیان له‌سه‌ر حه‌رام ده‌كات ..
گومانیش له‌وه‌دا نیه كه‌وا جگه‌ره له‌و شته هه‌ره پیس وخراپانه‌یه
..
(2) خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێ:(و انفقوا فی سبیل الله ولا تلقوا بأیدیكم
الى التهلكه و أحسنوا ان الله یحب المحسنین..) البقره: ١٩٥ واته: ئه‌ى
باوه‌ڕداران ئێوه به‌ده‌ستى خۆتان به‌ره‌و تیاچوون مه‌به‌ن ..
گومانیش له‌وه‌دا نیه كه جگه‌ره مرۆڤ به‌ره‌و تیاچوون ده‌بات وتوشى
ده‌یه‌ها نه‌خۆشى كوشنده‌ى ده‌كات .
(3) خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێ:(یاأیها الژین ێ‌منوا لا تأكلوا أموالكم
بینكم بالباگل الا أن تكون تجاره عن تراچ منكم..) النساء: ٢٩ واته:
ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه به ده‌ستى خۆتان خۆتان مه‌كوژن ، به‌ڕاستى
خواى گه‌وره خاوه‌ن به‌زه‌ییه به‌رانبه‌رتان .
هه‌موو ده‌زانین جگه‌ره كێشان خۆكوشتنێكى له‌سه‌رخۆیه !!
(4) خواى گه‌وره ده‌رباره‌ى عه‌ره‌ق ده‌فه‌رمێ:(یسألونك عن الخمر و
المیسر قل فیهما اپم كبیر ..) البقره: ٢١٩ . واته: به‌ڵام گومانى تێدا
نیه كه خراپه‌كانى عه‌ره‌ق له سووده‌كانى زۆرتره ..
هه‌روه‌ها بۆ جگه‌ره‌ش گومانى تێدا نیه كه خراپه‌كانى له سووده‌كانى
زۆرتره ..
(5) خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێ:( ان المبژرین كانوا اخوان الشیاگین و كان
الشیگان لربه كفوراً..) الإسرا‌ء: ٢٦ – ٢٧ . واته: وه ده‌ست بڵاویش مه‌به
وماڵ وسامانت به فیڕۆ مه‌ده ، به‌ڕاستى ئه‌وانه‌ى ماڵ وسامانیان به
فیڕۆ ئه‌ده‌ن ئه‌وانه وه‌كو براى شه‌یتانه‌كان وان ، دیاریشه كه شه‌یتان
چه‌ند ناسوپاس بوو به‌رانبه‌ر په‌روه‌ردگارى .
دیاره كه جگه‌ره كێشانیش ماڵ به‌فیڕۆدانه وله كارى شه‌یتانه‌كانه
..
(6) پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) فه‌رمووى:(ۆكَرَّه ڵكُم إچَاعَه‌ُ المَال)
متفق علیه . واته: وه خواى گه‌وره پێى ناخۆشه ماڵ وسامانه‌كانتان
به زایه وفیڕۆ بده‌ن.
|