|
|
|
"له‌دابه‌شكردنى
خانووى ئه‌نفالكراوه‌كاندا له كفرى, واسته‌كارى و خزم خزمێنه
ڕۆڵى هه‌بوه" |
|
زه‌نگ-كفرى: |
كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوێكى دانیشتوى كفرى رایده‌گه‌یه‌نێت كه له
دابه‌شكردنى خانوى ئه‌نفالكراوه‌كاندا له كفرى واسیته‌كارى رۆڵى
هه‌بوه و كه‌سى وا هه‌یه پێشتر سوودمه‌ند بوه له خانوو و
ئێستاش خانووى بۆ دروست ئه‌كرێت و ده‌یانى تریش هه‌یه خانووى به‌رنه‌كه‌وتوه.
حه‌كیم سه‌مین خه‌سره‌و كه برایه‌كى ئه‌نفالكراوه, به (زه‌نگ)ى
وت:"ناوى من خرابوه ناو لیستى ئه‌وانه‌ى كه سوودمه‌ند ئه‌بن له‌و
خانوانه, به‌ڵام دواتر كه‌سێك به واسیته خرایه شوێنه‌كه‌م و
ناوه‌كه‌ى من سڕایه‌وه".
ئه‌و هاووڵاتییه ئاشكرایشى كرد كه گه‌نده‌ڵى ئاشكرا له دابه‌شكردنى
ئه‌و خانوانه‌دا كراوه, وتیشى:"بۆ نمونه ئه‌وانه‌ى خۆیان به
نوێنه‌ر و ئه‌نجومه‌نى ئێمه‌ى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراو ئه‌زانن, هه‌ندێكیان
سێ جار زه‌وى وه‌رگرتوه و یه‌كێكى بۆى كراوه‌ته خانوو و نوێنه‌رێكیش
پێشتر له خانوه‌كانى ئیمام محه‌مه‌د سوودمه‌ند بوه و لێره‌ش
خانوى بۆ ئه‌كرێت". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه خه‌ڵكى وا
هه‌یه كاتى خۆى له كه‌لار زه‌وى وه‌رگرتوه و پاش فرۆشتنه‌وه‌ى
لێره‌ى زه‌وى كڕیوه و بۆ ئه‌كرێت به خانوو.
شایانى باسه, به‌گوێره‌ى لێدوانى ناوبراو بۆ (زه‌نگ) له شارى
كفرى نزیكه‌ى 100 هاووڵاتى له كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوه‌كان بێ به‌ش
كراون له‌و خانوانه. |
|