له‌ گه‌رمیانه‌وه‌ بۆ هه‌موو جیهان

 

زه‌نگ كورد

zengkurd.net

 

 

زه‌نگێك بۆ هۆشیارى هاووڵاتى.. زه‌نگێك بۆ بێدارى ده‌سه‌ڵات

 

3000 جه‌ندرمه‌ى تورك له‌ناو خاكى كوردستانن

زه‌نگ-تایبه‌ت:



زیاتر له‌ 200 خێزانى كوردى ناوچه‌كانى سنورى قه‌ڵادزێ ئاواره‌ن و له‌ژێر ده‌واردا ئه‌ژین و توركیاش هه‌زاران جه‌ندرمه‌ى خۆى به‌ چه‌كى قورسه‌وه‌ ناردوه‌ته‌ ناو خاكى كوردستان و نۆ بنكه‌ى سه‌ربازى كردوه‌ته‌وه‌.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى ئاژانسى (نیوزماتیك) دواىسه‌ردانیكردنى لیژنه‌یه‌كى په‌رله‌مانى عێراقى بۆ ناوچه‌كه‌ و به‌دواداچوونى راستییه‌كان, ئه‌و لیژنه‌یه‌ راپۆرتێكى داوه‌ته‌ په‌رله‌مانى عێراق كه‌ تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ئه‌كات كه‌ له‌ئه‌نجامى ئه‌و هێرشه‌ سه‌ربازییانه‌ توركه‌كانه‌وه‌, دانیشتوانى ئه‌و ناوچه‌ سنورییانه‌ له‌ بارودۆخێكى خراپدا ئه‌ژین و ئاواره‌ى ماڵى خۆیان بوو. راپۆرتى لیژنه‌كه‌ به‌پێویستى زانیوه‌ كه‌ حكومه‌تى عێراقى قه‌ره‌بووى ئه‌و خه‌ڵكانه‌ بكاته‌وه‌ و حكومه‌تى توركیاش ناچار بكات به‌قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان.
به‌گوێره‌ى ئه‌وه‌ى له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتوه‌"له‌ ناو خاكى كوردستاندا هێزى سه‌ربازى توركى بوونى هه‌یه‌ و نۆ بنكه‌ى سه‌ربازى و 3000 سه‌ربازى توركى به‌ چه‌كى قورسه‌وه‌ له‌ كوردستانن".

په‌یوه‌ندى:        zeng_rojane@yahoo.com         zengkurd@yahoo.com