|
ئه‌و شێخه‌ی
كه كار بۆچاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش ده‌كات شمشێره‌كه‌ی
و ئاڵتونی خێزانی ده‌دزرێ
زه‌نگ-بڕیار محه‌مه‌د
له‌كه‌لار دز ده‌چێته سه‌ر ماڵى پیاوێكى ئایینى و
كۆمه‌ڵێك شتومه‌ك ده‌دزێ, كه شمشێرى پیاوه
ئایینییه‌كه و ئاڵتونى هاوسه‌ره‌كه‌ى تیادا بوه.
شێخ محه‌مه‌د شێخ مسته‌فا قه‌مچی ڕه‌ش كه‌ساڵانێك
له‌ناوچه‌ی ئه‌بودشیری به‌غدا بووه و پاش كوشتنی
خێزان و منداڵه‌كانی هاتۆته كه‌لار, ئێستا كار بۆ
چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش و گرفته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
ده‌كات بۆ ئه‌و كاره‌شی وه‌ك خۆی ده‌ڵێت:"ته‌نیا
پشت به‌قورئان و جنۆكه‌كانی ده‌به‌ستێ كه‌سه‌رجه‌میان
موسوڵمانن".
شێخ وتی:"له‌شه‌وانی ڕابردودا كه‌له‌گه‌ڵ خێزانم
چه‌ند شه‌وێك له‌خانه‌قین بووین دز هاتۆته‌سه‌رمان
و شمشێره‌كه‌ی منیان دزیوه و هه‌روه‌ها هه‌ندێك
ئاڵتوونی خێزانه‌كه‌شمیان دزیوه".
له‌یلا خێزانی شێخ‌یش وتی:"ته‌نانه‌ت جوتێ گواره‌ی
ئاڵتونی منداڵێكی چه‌ند مانگه‌شیان بردووین كه‌ناوی
(فاتمه)یه"
شێخ پێی وابوو دزه‌كه كه‌سێكی دوور نییه له‌خۆیانه‌وه
وتیشی:"من بۆخۆم كاری خه‌ڵًك ئاشكرا ده‌كه‌م ئه‌مه‌ش
به‌سانایی ده‌دۆزمه‌وه".
|