دواى تێپه‌ڕبوونى ساڵێك به‌سه‌ر كوژران و ناشتنى ته‌رمى دوو گه‌نجى
دانیشتووى كفریدا, رۆژى 25ى ئه‌م مانگه لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه
له ئاسایشى گشتى (سلێمانى) دێنه گۆڕستانى كفرى و هه‌ردوو گۆڕه‌كه
هه‌ڵ ئه‌ده‌نه‌وه.
مولازم ئه‌كره‌م ئه‌ندامى ئه‌و لیژنه‌یه به(زه‌نگ)ى راگه‌یاند كه
ئه‌وان له‌سه‌ر راسپارده‌ى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى ئاسایشى گشتى
گۆڕه‌كان هه‌ڵئه‌ده‌نه‌وه و مه‌به‌ستیان دڵنیابوونه له بوونى
ئاسه‌وارى فیشه‌ك به جه‌سته‌كانیانه‌وه.
ئه‌و مولازمه وتیشى:"ئه‌م دوو هاووڵاتییه ساڵى پار به‌ده‌ستى چه‌ند
كه‌سێك كوژراون, پێش شه‌ش مانگ ئاسایشى گشتى چوار كه‌سى ده‌ستگیركردوه
و دانیان به‌وه‌دا ناوه كه بكوژى ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ى كفرین,
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كاتى خۆى ته‌رمى ئه‌م دوو كوژراوه نه‌براوه‌ته
پزیشكى داد, بۆیه دادوه‌ر بڕیارى هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه‌كانى داوه".
شایانى باسه، ئه‌و دوو هاووڵاتییه ساڵى پار له‌یه‌كێك له
ئاواییه‌كانى خوارووى كفرى به‌یه‌كه‌وه كوژراون. |