|
دكتۆر نورى تاڵه‌بانى:
بڕگه‌یه‌كى ده‌ستوره‌كه مه‌ترسییه بۆ سه‌ر چاره‌نووسى
كوردستان
زه‌نگ-تایبه‌ت:
دكتۆر نورى تاڵه‌بانى ده‌ڵێت:"بڕگه‌ى دوه‌مى مادده‌ى
دوه‌مى ده‌ستوره‌كه‌ى هه‌رێم ده‌بێته هۆى كێشه
دروستكردنى فشارى سیاسى بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى كوردى
و مه‌ترسییه له‌سه‌ر ئایینده‌ى چاره‌نووسى
كوردستان".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان كه هه‌تا
ساڵى پار ئه‌ندامى لیژنه‌ى ده‌ستورى په‌رله‌مانى
كوردستان بوه, رایده‌گه‌یه‌نێت كه ڕ‌ازى نه‌بوونى
ئه‌و به ده‌ستور و ده‌نگ له‌سه‌ر نه‌دانى ئه‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ته‌موزى ساڵى 2008 و له‌و ڕوه‌شه‌وه ئه‌ڵێت:"وه‌ك
یاساناسێك كه ماوه‌ى 50 ساڵ خه‌ریكى كارى
تواناسازیم له‌و ڕۆژه‌دا ده‌ستم له لیژنه‌ى ده‌ستورى
كێشایه‌وه, چونكه هه‌ستم كرد سه‌رۆكى ئه‌و لیژنه‌یه
(د.فرسه‌ت) ده‌یه‌وێ ڕا و بۆچوونى خۆى بسه‌پێنێ به‌سه‌ر
لیژنه‌كه‌دا".
دكتۆر نورى تاڵه‌بانى ئاماژه به‌وه ده‌كات كه
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌وان ڕه‌شنوسه‌كه‌یان ته‌واو كردوه
و ئه‌ركى وه‌رگێڕانى له عه‌ره‌بیه‌وه كه‌وتوه‌ته
سه‌ر ئه‌م, به‌ڵام ده‌ڵێت:"هه‌فته‌یه‌ك پێشتر له‌كاتى
پشووى هاوینى په‌رله‌ماندا له 20ى ئابى 2006 و به‌ئاماده‌نه‌بوونى
سێ یه‌كى ئه‌ندامانى لیژنه‌كه ده‌ستكارییه‌كى بنه‌ڕه‌تى
له پرۆژه‌كه‌دا كراوه".
دكتۆر نورى تاڵه‌بانى ئاماژه به بڕگه‌ى دوه‌مى
مادده‌ى ده‌ستوره‌كه ده‌كات كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ
سه‌ر چاره‌نووسى كورد و كوردستان و له‌و
ڕوه‌شه‌وه ده‌ڵێت:"له‌و بڕگه‌یه‌دا چاره‌نووسى
سنورى سیاسى هه‌رێم به‌ستراوه‌ته‌وه مادده‌ى 140ى
ده‌ستورى عێراقییه‌وه, له‌كاتێكدا ئه‌و مادده‌یه
تا ئێستا كه‌س نازانێت كه‌ى و چۆن جێبه‌جێده‌كرێت,
بۆیه ئه‌و بڕگه‌یه‌ى ده‌ستورى هه‌رێم ده‌بێته
هۆى كێشه و گرفت بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و ناوچه
كێشه له‌سه‌رانه".
|