|
داوای ئازاد
كردنی ئه‌ندامه‌كانیان ده‌كه‌ن
موجاهیدین ده‌ڵێن:"فه‌یله‌قی به‌در و فارسه‌كان
هاتونه‌ته سه‌رمان"
زه‌نگ-تایبه‌ت
عه‌بدولڕه‌حمان مهابادیی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی موجاهیدینی خه‌ڵق وتی:"سه‌ره‌ڕای بڕیاری
داگای خاڵس كه له ڕۆژی 24-8 بڕیاری ئازاد كردنی
36 ئه‌ندامى ئێمه‌ى ده‌ركردوه, كه‌چی هێشتا ده‌ست
به‌سه‌رن و ئازاد نه‌كراون".
مهابادی رایگه‌یاند كه دۆخی مانگرتووانی كه‌مپه‌كه‌یان
زۆر خراپه و به‌دووری نازانن كاره‌ساتی مردن
له‌نێویاندا ڕووبدات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاشكرای كرد كه زۆرێك له كه‌مپی
ئه‌شره‌ف به‌ده‌ستی پۆلیسی عێراقه‌وه‌یه.
ئه‌ندامێكى موجاهیدین له كه‌مپى ئه‌شره‌ف به‌ناوى
(كیومه‌رس) وتی:"براكه‌م 3 جار له‌دیاله نه‌شته‌رگه‌ری
بۆ كراوه, ئێستا له‌خاڵس له‌زینداندایه و دۆخی
زۆر خراپه".
ئه‌و وتیشی:"ئه‌وانه‌ی هاتنه سه‌رمان
له‌فه‌یله‌قی به‌در بوون و پێمان ده‌وتن ئێمه
وه‌ك ئێوه موسڵمانین, وتویانه ئێمه موسوڵمان
نین".
پێشتریش ئافره‌تێكی موجاهیدین به‌ناوی (گیسا)
ئاشكرای كرد كه هه‌ندێك له‌هێرشبه‌رانی نێو پۆلیس
به‌فارسی قسه‌یان پێكردوون, بۆیه گومانى ئه‌وه
ئه‌كه‌ن پاسدارى فارسیان هێنابێته سه‌ریان.
جێى ئاماژه‌یه, به بڕیارێكی دادگا 36 گیراوه‌كه‌ی
موجاهیدینی خه‌ڵق لای حكومه‌تی عێراق بڕیاری ئازاد
كردنیان دراوه, به‌ڵام تا ئێستا به‌ره‌ڵا نه‌كراون
و موجاهیدینیش حكومه‌تی عێراق به‌له‌مپه‌ر خستنه
به‌رده‌م بڕیاری دادگا تۆمه‌تبار ده‌كات.
|