|
له كه‌متر
له شه‌ش مانگدا (50) خێزان له كفرى كۆچیان كردوه
زه‌نگ-كفرى
له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه زیاد له 50 ماڵ له
شارى كفرى به‌ره‌و ناوچه‌كانى تر‌ى هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ى
هه‌رێم كۆچیان كردوه و تا دێت ئه‌و رێژه‌یه‌ش له
هه‌ڵكشاندایه.
به پێی ئامارێكى قائیمقامێتى قه‌زاى كفرى له سه‌ره‌تاى
ساڵى نوێوه (33) ماڵ به‌ره‌و ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى
هه‌رێم كۆچیان كردووه, (19) ماڵیش گه‌ڕاونه‌ته‌وه
بۆ ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم, به‌ڵام به‌پێى
زانیارییه‌كانى (زه‌نگ) ژماره‌كه زۆر له‌وه
زیاتره كه له قائیمقامێتى شاردا تۆمار كراون,
ئه‌و رێژه‌یه كه دراوه‌ته (زه‌نگ) له سه‌ره‌تاى
ساڵى 2009 ه‌وه تاكو 14-6 ئه‌مساڵه.. زۆربه‌ى ئه‌و
كه‌سانه‌ى كه كفرى به‌جێده‌هێلن له تۆیژى
مامۆستان.
سه‌باره‌ت به هۆكارى كۆچكردن سه‌رحه‌د محه‌مه‌د
مامۆستاى كۆمه‌ڵناسى وتى:"ئه‌و ناوچانه‌ى رێگاى
بازرگانیان كه‌م ده‌بێته‌وه یاخود نامێنێت, یان
كۆمه‌ڵێ كه‌س حه‌زێكى رۆشنبیرى هه‌یه حه‌ز به‌وه
ئه‌كات گۆڕانكارى بكات, یان به‌دواى ژیانێكى
باشتردا ده‌گه‌ڕێت".
ژماره‌ى داهاتوو راپۆرتێك
بڵاوده‌كرێته‌وه
|