|
ئافره‌تێك به‌فیشه‌ك
ده‌كوژرێ و باوكێكیش كوڕێكی خۆی ده‌كوژێت
زه‌نگ-نووسینگه‌ى كه‌لار-بڕیار
هه‌فته‌ى رابردوو له‌ئێواره‌یه‌كی دوای به‌ربانگدا
باوكێك له‌گه‌ڕه‌كی شۆِرشی كه‌لار كوڕه‌كه‌ی خۆی
ده‌كوژێت و ئافره‌تێكیش له‌لایه‌ن كه‌سانى نادیاره‌وه
ده‌كوژرێت.
كامه‌ران جاسم ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی نه‌خۆشخانه‌ی
گشتی كه‌لار وتی:"ئه‌و باوكه پیشه‌ی مامۆستایه
به‌ناوى (خ و) و كوڕه‌كه‌شی پێشمه‌رگه‌یه.
ئێواره‌ی 26له‌سه‌ر 27ى ئه‌م مانگه به‌هۆی ده‌مه‌قاڵه‌وه
به‌تفه‌نگ ته‌قه له كوڕه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌یكوژێت.
كامه‌ران جاسم ئاماژه‌ى به‌وه كرد باوكی كوڕه‌كه
به‌پێی ماده‌ی 405ی یاسای سزادانی عێراقی به‌ند
كراوه. له ئیفاده‌كه‌یدا وتویه‌تی مه‌به‌ستی
كوشتنی نه‌بووه كه ته‌قه‌ی لێكردوه و پێشتریش
چه‌ند جارێك ده‌مه‌قاڵه‌یان هه‌بووه و هه‌میشه
كوڕه‌كه ماڵه‌وه‌ی خۆیانی بێزار كردوه.
ڕووداوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌كه‌لار زیادی كردوه,
هه‌ر له‌هه‌فته‌ى رابردوودا ئافره‌تێك له‌لایه‌ن
ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه ده‌كوژرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی
گشتی كه‌لار رایگه‌یاند له‌گه‌ڕه‌كی گازینۆی كه‌لار
ئافره‌تێك له‌به‌ره‌به‌یاندا و دوای ده‌رچوونی
مێرده‌كه‌ی له‌ماڵ, ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو
ده‌چنه سه‌ری و پاش ئه‌وه‌ى به‌ر ده‌ستڕێژى
گولله‌ى ده‌ده‌ن, ده‌یكوژن.
پۆلیسی كه‌لاریش له لێكۆڵینه‌وه‌دایه بۆ
سه‌ره‌داوی ئه‌و ڕووداوه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌لار
وتی:"ئه‌و ئافره‌ته ته‌مه‌نی 42 ساڵه‌و مێردی هه‌یه
و خاوه‌نی دوو منداڵه و ماڵیان له‌گه‌ڕه‌كی گازینۆی
كه‌لاره".
سه‌رچاوه‌كه رونى كرده‌وه به‌گوێره‌ی وته‌ی
مێرده‌كه‌ی, هه‌موو به‌ره‌به‌یانێك پێش خۆرهه‌ڵاتن
ده‌چێت بۆ كرێكاری, ئه‌و به‌یانیه‌ش دوای ده‌رچوونی
له‌ماڵ ژنه‌كه‌ی كوژراوه.
هه‌ر له‌ناو هه‌فته‌ى رابردوودا له‌كه‌لار مامۆستایه‌كی
ئافره‌ت به‌ناوی په‌یام هیدایه‌ت كه باوكی
سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ییه له‌په‌روه‌رده‌ی
گه‌رمیان به‌هۆی سوتانه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
|