له‌ گه‌رمیانه‌وه‌ بۆ هه‌موو جیهان

 

زه‌نگ كورد

zengkurd.net

 

 

زه‌نگێك بۆ هۆشیارى هاووڵاتى.. زه‌نگێك بۆ بێدارى ده‌سه‌ڵات

 

ڕۆژانه‌ توانای به‌رهه‌م هێنانی 3 هه‌زار غازی هه‌یه‌
كارگه‌یه‌كى غاز له‌ مه‌یدان كرایه‌وه‌

زه‌نگ-خانه‌قین:



بۆ یه‌كه‌م جار له‌ناحیه‌ی مه‌یدان سه‌ر به‌قه‌زای خانه‌قین كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی غاز كرایه‌وه‌ و به‌مه‌ش گرفتی كه‌م غازی ئه‌و سنوره‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێ.
دلێر عه‌بدولڵا به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی مه‌یدان تایبه‌ت به‌(زه‌نگ)ی ڕاگه‌یاند كه‌ له‌پێشدا نه‌بوونی كارگه‌ی غاز هۆكارێك بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ڕوو له‌ كه‌لار و ده‌ربه‌ندیخان بكه‌ن. وتیشی:"ئه‌م كارگه‌یه‌ نه‌ك به‌ته‌نیا بۆ ناحیه‌ی مه‌یدان, بۆ ناحیه‌ی به‌مۆش زۆر به‌سوده‌ و گرفتی كه‌م غازی ناحیه‌ی به‌مۆش چاره‌سه‌ر ده‌كات".
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی مه‌یدان ڕاشیگه‌یاند كارگه‌كه‌ ڕۆژانه‌ توانای به‌رهه‌م هێنانی 200بوتڵه‌ غازی هه‌یه‌.
ناحیه‌ی مه‌یدان ده‌كه‌وێته‌ باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری كه‌لاره‌وه‌ له‌ڕووی ئیداریه‌وه‌ سه‌ر به‌قه‌زای خانه‌قینه‌.

په‌یوه‌ندى:        zeng_rojane@yahoo.com         zengkurd@yahoo.com