|
نزیكه‌ى 400
هاوڵاتى گه‌رمیانى موعامه‌له‌ى سولفه‌ى عه‌قاریان
ڕاگرتوه
زه‌نگ-نووسینگه‌ى كه‌لار
به‌هۆى ئه‌و فایزه‌ى خراوه‌ته سه‌ر سولفه‌ى
عه‌قار, رێژه‌یه‌كى زۆر له هاوڵاتیان موعامه‌له‌ى
سولفه‌كه‌یان راگرتوه و به‌رپرسى به‌شى عه‌قار
له بانكى كه‌لار وتى:"رۆژانه خه‌ڵك سه‌ردانمان
ده‌كات بۆ وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئه‌و (سوه)
ماوه یان نا, و جگه له‌وه‌یش خه‌ڵكێكى زۆر مه‌عامه‌لاته‌كانیان
راگرتووه به‌و هۆیه‌وه".
دیار ئه‌حمه‌د به‌رپرسى به‌شى وه‌رگرتنى سولفه‌ى
عه‌قار له بانكى كه‌لار رایگه‌یاند كه به‌پێى
زانیارییه‌كانى ئه‌وان 120 هاوڵاتى له كه‌لار و
كفرى ئه‌گه‌رچى موعامه‌له‌یان پێشكه‌ش كردووه بۆ
وه‌رگرتنى پێشینه‌ى خانوبه‌ره, ئێستا داواى ئه‌وه
ده‌كه‌ن رایگرن. به‌پێى قسه‌ى ئه‌و ,هۆكاره‌كه‌ى
ئه‌و بڕه پاره سوه‌یه كه ده‌خرێته سه‌ر سولفه‌كه
و به حه‌رام دانراوه. وتیشى:"نزیكه‌ى 500 هه‌زار
دینار وه‌ك فایز ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و سولفه‌ى عه‌قاره
له كاتى وه‌رگرتنه‌وه‌یدا, كه ئه‌وه‌ش به حه‌رام
داده‌نرێت له ئایینى ئیسلامدا".
|