|
نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌عیراق ئاشكرایكرد كه ئه‌مڕۆ -پێنجشه‌ممه-
یه‌كه‌مین شیكاری خۆی ده‌رباره‌ی ناوچه‌كانی جێگه‌ی ململانێ پێشكه‌ش
به‌حكومه‌تی عیراق كردوه وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ جێبه‌جێكردنی
مادده‌ی 140ی ده‌ستور‌و شیكارییه‌كه‌ش پێشنیاری چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌ی چوار قه‌زایه كه بریتین له ئاكرێ‌و مه‌نده‌لی‌و مه‌خمور‌و
حه‌مدانییه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌عیراق كه
ئه‌مڕۆ ده‌رچوه‌و وێنه‌یه‌كی گه‌یشتۆته ئاژانسی (ده‌نگه‌كانی
عیراق)، راگه‌یه‌نراوه ستیفان دیمستورای نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتوه‌كان "یه‌كه‌مین شیكاریی ده‌رباره‌ی رێوشوێنی پێشنیاركراو
بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی سنوری ناوخۆیی جێگه‌ی ململانێ كه به‌شێكه
له‌هه‌وڵ‌و ته‌قه‌للای نێرده‌كه له‌چوارچێوه‌ی بڕیاری 1770ی ئه‌نجومه‌نی
ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی".
راپۆرته‌كه‌ی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌عیراق پێِشنیاری
كردوه قه‌زای ئاكرێ به‌ره‌سمی بخرێته‌وه سه‌ر پارێزگای دهۆك‌و له‌وباره‌یه‌وه
راپۆرته‌كه نوسیویه‌تی "قه‌زاكه له‌ساڵی 1991ه‌وه له‌لایه‌ن
پارێزگای دهۆكه‌وه ئیداره ده‌كرێت‌و ده‌كه‌وێته سه‌ر هێڵی سه‌وز
كه هه‌رێمی كوردستان له‌ئیداره‌ی حكومه‌تی عێراق جیاده‌كاته‌وه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان‌و به‌پێی ماده‌ی 53ی یاسای ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ
قۆناغی گواستنه‌وه كه له‌ده‌ستوردا له‌چوارچێوه‌ی ماده‌ی 143
باسی لێوه‌كراوه‌و زۆرینه‌ی دانیشتوانی شارۆچكه‌كه كوردن بۆیه
پێویست به‌گۆڕانكاریی جه‌وهه‌ری ناكات ئه‌گه‌ر به‌ڕه‌سمی بخرێته‌وه
سه‌ر پارێزگای دهۆك".
به‌ڵام راپۆرته‌كه جه‌ختده‌كاته‌وه سه‌ر پێویستیی "زا‌منكردنی
ئازادیی هاتوچۆ له‌نێوان هه‌ردوو پارێزگای دهۆك‌و نه‌ینه‌وا‌و
مافی به‌ركارهێنانی زمانی عه‌ره‌بی له‌قه‌زاكه‌دا پارێزراو بێت‌و
رێوشوێنی عادیلانه بگیرێته‌به‌ر له‌مه‌سه‌له‌ی دامه‌زراندن له
یه‌كه‌كانی پۆلیس‌و دائیره‌كانی دیكه‌ی حكومه‌تدا".
سه‌باره‌ت بهقه‌زای حه‌مدانیه‌ش، راپۆرته‌كه رایگه‌یاندوه كه
شارۆچكه‌كه له‌ساڵی 1932ه‌وه سه‌ر به‌پارێزگای نه‌ینه‌وایه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی
ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانه.
پێشنیاریش ده‌كات "ده‌سبته‌جێ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌جێی
هێزی پێشمه‌رگه له‌شارۆچكه‌كه جێگیربكرێن‌و بوار به‌عه‌ره‌ب‌و
مه‌سیحییه‌كان بدرێت به‌شداری له یه‌كه ئه‌منییه‌كانی عێراقدا
بكه‌ن".
راپۆره‌ته‌كه له‌باره‌ی مه‌خموریشه‌وه رونیكردۆته‌وه "مه‌خمور
له 1932 وه به‌شێك بووه له‌هه‌ولێر‌و ژماره‌یه‌كی زۆر بڕیار‌و
فه‌رمان‌و یاسای حكومی ئه‌وه دسه‌لمێنێت، به‌ڵام له‌ساڵی 1991 به‌دواوه‌و
پاش سه‌پاندنی هێڵی سه‌وز له‌نێَوان هه‌رێمی كوردستان‌و به‌شه‌كه‌ی
تری عیراقدا، خراوه‌ته سه‌ر پارێزگای موسڵ".
راپۆرته‌كه ئاماژه‌یبه‌وه‌شداوه كه ئاڵۆزی‌و نادیاریی باری
ئیداریی شارۆچكه‌كه وای كردوه "یه‌كێك بێت له‌دواكه‌وتووترین
شارۆچكه‌كانی عێراق له‌ڕووی گه‌شه‌كردنه‌وه".
له‌راپۆرته‌كه ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه كه ناحیه‌ی قه‌راجی سه‌ربه
مه‌خمور زۆرینه‌ی عه‌ره‌به‌و به‌توندی ئه‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه
ناحیه‌كه‌یان بخرێته‌وه سه‌ر هه‌ولێر، هه‌ر بۆیه نێرده‌ی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتوه‌كان پێشنیاریكردوه مه‌خمور بخرێته‌وه سه‌ر پارێزگای هه‌ولێر
به‌ڵام ناحیه‌ی قه‌راج بخرێته سه‌ر پارێزگایه‌كی نزیكه‌وه.
نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌باره‌ی مه‌نده‌لییه‌وه ئاماژه‌ی
به پێشینه‌ی مێژویی شارۆچكه‌كه داوه‌و رایگه‌یاندوه كه "مه‌نده‌لی
یه‌كێك بوه له‌یه‌كه‌مین قه‌زاكانی عیراق‌و سه‌ر به پارێزگای
دیاله بوه، به‌لام به‌پێی مه‌رسومێكی جمهوری له‌ساڵی 1987 له‌ڕوی
ئیدارییه‌وه بچوككراوه‌ته‌وه بۆ ناحیه‌و خراوه‌ته سه‌ر قه‌زای
به‌له‌دروز.
راپۆرته‌كه پێشنیارده‌كات مه‌نده‌لی سه‌ر به‌دیاله بێت‌و
رێوشوێنی پێویست بگیرێته‌به‌ر بۆ دروستكردنی متمانه وه‌ك داننان
به‌مێژووی مه‌رگه‌ساتی مه‌نده‌لیدا به‌تایبه‌تی نه‌هامه‌تی
كورد‌و توركمان‌و شاره‌كه‌ش ئاوه‌دانبكرێته‌وه‌و پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی
تێدا جێبه‌جێبكرێت.
له‌كۆتایی راپۆرته‌كه‌دا نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئاماژه‌یبه‌وه‌داوه
كه‌قۆناغی دووه‌می شیكاریی نێرده‌كه تایبه‌ت به‌ده‌بێت به‌یه‌كلاكردنه‌وه‌ی
چاره‌نووسی شارۆچكه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر، ته‌لكیف، شێخان‌و شه‌نگار
له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا‌و خانه‌قین له‌پارێزگای دیاله، قۆناغی
سێیه‌میش تایبه‌ت ده‌بێت به‌پارێزگای كه‌ركوك‌و شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ری.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، بڕیاره له‌داهاتوودا‌و سه‌باره‌ت به‌كه‌ركوك،
نێرده‌كه راوێژی زیاتر له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی
شاره‌كه‌دا بكات.
|