|
پارتى له‌یه‌كێتى
سوورتر بوو له‌سه‌ر ڕیفراندۆمى ده‌ستور
وته‌بێژى لیستى
گۆڕان: په‌رله‌مانى ئێستا مافى تێپه‌ڕاندنى ده‌ستورى
نییه
زه‌نگ-تایبه‌ت:
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌ڵێت:"یه‌كێتى
و پارتى سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌م كاته‌دا ره‌شنووسى
ده‌ستور په‌سه‌ند بكرێت و بخرێته ریفراندۆمه‌وه,
چوار حیزبه‌كه‌ش ڕه‌تى ئه‌كه‌نه‌وه و داواى
دواخستنى ئه‌كه‌ن چونكه كاته‌كه به گونجاو
نازانن".
زانا سه‌عید رۆستایى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى
كوردستان له‌سه‌ر لیستى كۆمه‌ڵى ئیسلامى رایگه‌یاند
كه ئه‌وان خوازیاربون زووتر ره‌شنووسى ده‌ستور
په‌سه‌ند بكرێت, نه‌ك ئێستا كه په‌رله‌مان
شه‌رعیه‌تى یاسایى نه‌ماوه و له‌هه‌مان كاتدا ئه‌گه‌ر
بخرێته راپرسییه‌وه سه‌ر له خه‌ڵك ئه‌شێوێنرێت.
رۆستایى وتى:"ئێمه وامان پێباشه كه پرۆسه‌ى ده‌نگدان
له‌سه‌ر ده‌ستورى هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى
پارێزگاكاندا ئه‌نجام بدرێت كه هه‌ر له‌ناو ئه‌مساڵدایه,
هیچ نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتیان چاویان به ده‌ستوره‌كه‌ى
خۆیان بكه‌وێت". به‌پێى لێدوانى ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه
جگه له ئه‌ندامانى لیژنه‌ى ده‌ستورى ناو په‌رله‌مان,
هیچ كه‌سێكى تر چاوى به "نوسخه‌ى كۆتایى ده‌ستور"
نه‌كه‌وتووه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ئه‌وه‌ى
ڕه‌تكرده‌وه كه پێداگیرى ئه‌وان بۆ دواخستنى
په‌سه‌ندكردن و ڕیفراندۆمى ده‌ستور بگه‌ڕێته‌وه
بۆ چه‌ند هۆكارێك كه په‌یوه‌ندییان به ڕازینه‌بوونى
ئه‌وان و حزبه ئیسلامییه‌كان بێت له‌سه‌ر چه‌ند
مادده و به‌ندێكى ناو ره‌شنووسى ده‌ستور. وتیشى:"له‌باره‌ى
ئه‌و ماددانه‌وه گه‌یشتووینه‌ته ڕێككه‌وتن و هیچ
خاڵێكى ناكۆكیمان نه‌ماوه, ته‌نها مه‌به‌ستمانه
له كاته‌كه‌یه كه نه‌گونجاوه بۆ خه‌ڵك ده‌نگ
له‌سه‌ر ده‌ستور بدات".
زانا سه‌عید رۆستایى كه له‌هه‌مانكاتدا ئه‌ندامى
لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى كوردستانه رایگه‌یاند
كه به‌پێى ئه‌وه‌ى یه‌كێتى و پارتى زۆرینه‌ى ناو
په‌رله‌مانن بۆیه ده‌توانن ده‌ستور له‌په‌رله‌ماندا
په‌سه‌ند بكه‌ن و ئاماده‌ى ریفراندۆمى بكه‌ن,
وتیشى:"ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ڕێگرى بكه‌ین, ئه‌گه‌ر
هه‌ر نه‌كرا داوا ئه‌كه‌ین ریفراندۆمه‌كه‌ى دوابخرێت".
ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ى كوردستان رایگه‌یاند كه
یه‌كێتى و پارتى سوورن له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كه‌یان و
به‌تایبه‌تیش پارتى داكۆكى لێده‌كات, وتیشى:"بێگومان
بڕیار و هه‌ڵوێسته‌كانى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیش
هه‌مان هه‌ڵوێست و بڕیاره‌كانى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى
و پارتییه".
دكتۆر شاهۆ سه‌عید وته‌بێژى لیستى (گۆڕان) رایگه‌یاند
كه په‌رله‌مانى ئێستاى كوردستان مافى "تێپڕاندنى"
ده‌ستورى نییه, به‌و پێه‌ى شه‌رعیه‌تى نه‌ماوه و
له‌هه‌مانكاتدا هاووڵاتیانیش ده‌ستوره‌كه‌یان نه‌بینیوه.
دكتۆر شاهۆ وتى:"به‌م شێوازه‌ى ئێستا ده‌ستور
په‌سه‌ند ناكرێت, چونكه شێوازێكى ناشه‌فاف و نا
دیموكراسیانه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى
ئێستا مافى تێپه‌ڕاندنى ئه‌و ده‌ستوره‌ى نییه و
شه‌رعیه‌تى نه‌ماوه هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌یشى
كه تا ئێستا خه‌ڵك ئه‌و ره‌شنوسه‌ى نه‌بینیوه هه‌تا
ده‌نگى له‌سه‌ر بدات".
وته‌بێژه‌كه‌ى لیستى گۆڕان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد
كه ئه‌گه‌ر یه‌كێتى و پارتى هه‌ر سوور بن له‌سه‌ر
په‌سه‌ندكردنى ده‌ستور ئه‌وا ئه‌وان له‌و كاته‌دا
هه‌ڵوێستى تریان ده‌بێت "له‌كاتى خۆیدا هه‌ڵوێستى
خۆمان ڕون ئه‌كه‌ینه‌وه به‌پێى په‌ره‌سه‌ندنى
ڕوداوه‌كان".
|