|
وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان له حكومه‌تى
كوردستان رایگه‌یاند كه هه‌ر كاربه‌ده‌ستێك له هه‌ر ده‌زگایه‌كى
حكومیدا ڕێزى كه‌سوكارى شه‌هید و ئه‌نفالكراو نه‌گرێت, ئه‌وا ڕێزى
خۆى نه‌گرتوه و "بێ قیمه‌ته".
دواى ئه‌وه‌ى كۆتایى هه‌فته‌ى رابردوو چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا وه‌زیرى
كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان به سه‌ردانێكى مه‌یدانیى
هاته گه‌رمیان و دوو ڕۆژ مایه‌وه, له شارى كه‌لار سه‌رپه‌رشتى
وۆرك شۆپێكى تایبه‌ت به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر داڕشتنه‌وه‌ی پلانی په‌ره‌پێدانی
ناوچه جینۆساید كراوه‌كان كرد.
پێشڕه‌و ڕه‌شید سه‌رۆكى لیژنه‌ى داكۆكیكردن له كه‌سوكارى
قوربانیانى ئه‌نفال به(زه‌نگ)ى راگه‌یاند كه ئه‌و وۆرك شۆپه هه‌لێكى
باشه بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیردا راسته‌وخۆ كێشه‌ى
پاشماوه‌ى ئه‌نفالكراوه‌كانى گه‌رمیان باس بكه‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا, وه‌زیر هاته كفرى و به‌ردى بناغه‌ى
مۆنۆمێنتى قوربانیانى ئه‌نفالكراوى له ده‌روازه‌ى شاره‌كه دانا.
پێش ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ش له بیناى قایمقامیه‌تى كفرى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كى
كه‌م له كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوه‌كاندا كۆبوه‌وه و له‌وه‌ڵامى
ناڕه‌زایی كه‌سوكارێكى ئه‌نفالكراودا كه له فه‌رمانگه‌كاندا
ڕێزیان ناگرن, وه‌زیر وتى:"ئێمه هه‌موو كه‌سوكارى ئێوه‌ین, ئه‌و
كاربه‌ده‌سته‌ى ڕێزى ئێوه نه‌گرێت بێ قیمه‌ته و قیمه‌تى بۆ خۆى
دانه‌ناوه".
|