|
له گه‌رمیان,
چه‌قه‌ڵ جوتیارانى هه‌راسان كردوه
زه‌نگ- كفرى-دیار
له سنورى ئاواییه‌كانى قه‌زاى كفرى چه‌قه‌ڵ
زه‌ره‌ر و زیان ده‌گه‌یه‌نێت به به‌رهه‌مه
كشتوكالێه‌كان و رێژه‌یه‌كى زۆرى چه‌قه‌ڵ له‌سنوره‌كه
زیادى كردووه.
جوتیارێك له‌نزیك ئاوایى گۆبان عاره‌بى سه‌ر به
كفرى وتى:"زۆربه‌ى جوتیاران كه له‌سنورى ئاواییه‌كه‌ى
ئێمه‌ن خه‌ریكى كشتوكاڵكردنن به‌تایبه‌تى شووتى و
كاڵه‌ك و ته‌ماته و..هتد, ماوه‌یه‌كى زۆره
چه‌قه‌ڵ به شه‌وان دێته ناو زۆربه‌ى ئه‌رزه
كشتوكاڵیه‌كان و به‌رهه‌مى جوتیاران تێكده‌دات
دواتر ئه‌و به‌رهه‌مه له جێگاى خۆى وشك ده‌بێته‌وه
گه‌وره نابێت".
ئه‌و جوتیاره ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد له‌ماوه‌ى ئه‌م
چه‌ند شه‌وه‌ى رابردوودا چه‌قه‌ڵ هاتبووه ناو به‌رهه‌مى
كاڵه‌كه‌كانم و زۆربه‌ى تێكدابوو خواردبووى لێى،
ئه‌و كاڵه‌كانه له‌پێگه‌یشتن بوو كه بهێنرێته
بازاره‌وه. وتیشى:"ئێستا رێژه‌یه‌كى زۆر چه‌قه‌ڵ
له سنوره‌كه‌دایه، ده‌بێت شه‌وانه جوتیاران چاودێرى
بكه‌ن یاخود ده‌بێت كارێك بكه‌ن جوتیاران كه
چه‌قه‌ڵه‌كان بترسێت و نه‌یه‌ته سنوره‌كه تا به‌رهه‌مه
كشتوكاڵیه‌كان تێك نه‌دات".
هه‌ژار غازى سالار به‌رێوه‌به‌رى
كشتو‌كاڵى كفرى وتى:"تا ئێستا شتى وا بۆ ئێمه باس
نه‌كراوه ئه‌گه‌ر چه‌قه‌ڵ هه‌بێتیش له‌سنوره‌كه
ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانین له‌ناویان ببه‌ین
چونكه په‌یوه‌ندى به‌ئێمه‌وه نیه".
به‌رێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى كفرى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد
چه‌قه‌ڵ ته‌نها زه‌ره‌ر به كاڵه‌كو شووتى ده‌گه‌یه‌نێت
وده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و به‌رهه‌مه به‌كه‌ڵك
نه‌مێنێت ئه‌گینا زه‌ره‌رى بۆ به‌رهه‌مه‌كانى تر
نیه.
|