|
له‌شارۆچكه‌ی جه‌له‌ولای سه‌ربه‌قه‌زای خانه‌قین گه‌نجێكی ته‌مه‌ن
29ساڵ كه‌پاسه‌وانی نیشتمانیه به‌ده‌ستی برایه‌كی خۆی كوژرا.
ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار قادر مه‌حمود به(زه‌نگ)ی
ڕاگه‌یاند شه‌وی 1-7 له‌شارۆچكه‌ی جه‌له‌ولا گه‌نجێكی ته‌مه‌ن
29ساڵ به‌ناوی ساهرئیبراهیم ساڵح) كه‌پاسه‌وانی نیشتمانیه به‌ر ده‌ستڕێژی
گولله‌دراوه له‌لایه‌ن برایه‌كی به‌ناوی (نایف ساڵح) به‌هۆی كێشه‌ی
خێزانیه‌وه و دوای ئه‌م تاوانه‌ش نایفی بكوژ ده‌ستگیر كرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی جه‌له‌ولا جگه له‌پشت ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه
به(زه‌نگ)ی ڕاگه‌یاند لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ نایفدا به‌رده‌وامه و
به‌ند كراوه. |