|
چه‌ند ماڵێك
له كفرى بێبه‌شن له‌ئاوى شيرین
زه‌نگ-كفرى- شه‌ماڵ ره‌ئووف
چه‌ندماڵێك له‌گه‌ره‌كى نه‌ورۆز له‌كفرى داواى ئه‌وه
ده‌كه‌ن تۆرى ئاوى شرین بگات پێیان به‌پێچه‌وانه
رێگاى توند ده‌گرنه به‌ر.
به‌یان فارس هاوڵاتیه‌كى دانیشتووى گه‌ره‌كى نه‌ورۆزى
شارى كفریه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد ئاوی شرین بۆ
گه‌ره‌كى نه‌ورۆز راكێشراوه، ته‌نها چه‌ند ماڵێك
جیاكراونه‌ته‌وه و‌ئێستا بێبه‌شین له‌و ئاوه،
چونكه تۆرى ئاویان بۆ مان رانه كێشاوه وتیشى:"
دوو ساڵه ده‌نگۆى ئه‌وه‌هه‌یه كێشه‌كه‌مان چاره‌سه‌ربكه‌ن
كه‌چى تا ئێستا ئه‌نجامى نیه ئه‌گه‌ر بۆمان چاره‌سه‌ر
نه‌كرێت ناچار رێگا بگرینه به‌ر، له‌و ماوه‌یه‌یى
كه ئاومان نه‌بووه له بۆڕی ئاوى گه‌ره‌كى ئیمام
محمد ئاومان راكێشاوه ئه‌ویش به‌شه‌وان له‌ترسی
حكومه‌ت ".
عه‌باس مه‌جید محه‌مه‌د له‌باره‌ى خراپى ئاوى گه‌ره‌كه‌كه‌یان
وتى:" له‌م گه‌ڕه‌كه‌ی ئێمه‌دا ته‌نها چه‌ند
ماڵێكین ئاوی شرینمان بۆ نه‌هاتووه به‌بێ ئه‌وه‌ی
ئاوی ترمان هه‌بێت، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه له‌سه‌ر
حسابی خۆمان له جێگایه‌كی تره‌وه ئاومان
رٍٍاكێشاوه ئه‌و ئاوه‌ش زۆر سوێره به‌كه‌ڵكى
خواردنه‌وه نایه‌ت".
ئه‌و هاوڵاتیه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد ئه‌و كاره‌ى
كه حكومه‌ت له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ئه‌نجامی داوه به‌راستى
كارێكى دڵخۆشكه‌ر نییه، له‌م گه‌ڕه‌كه ته‌نها چه‌ند
ماڵێكین بۆڕی ئاومان بۆ ڕانه‌كێشراوه، كه‌چی ماڵه‌كانی
پشته‌وه‌مان بۆڕی ئاوی شیرینیان بۆ راكێشراوه.
سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ى هاوڵاتیانى گه‌ره‌كى نه‌ورۆز
له‌كفرى به‌رێوبه‌رى فه‌رمانگاى ئاوى كفرى ئاماده
نه‌بوو هیچ لێدوانێك له‌وباره‌یه‌وه بدات له‌به‌ر
ئه‌وه‌ى به‌پێی نوسراوێك كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
فه‌رمانگه‌ی ئاوی گه‌رمیانه‌وه هاتووه بۆیان كه‌نابێت
به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ به‌رپرس و فه‌رمانبه‌رێك
لێدوان بۆ راگه‌یاندن بدات
|