|
(قاعیده) ئافره‌تان
ده‌ته‌قێنێته‌وه
80 ئافره‌ت له دياله بۆ بازگه‌كان دانراون
زه‌نگ-خانه‌قین
پۆلیسی دیاله به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخستنی كچانی
دیاله (80) ئافره‌تى له خاڵه‌كانی پشكنین و
فه‌رمانگه‌كاندا جێگیر كردوه به‌مه‌به‌ستى پشكنینى
خه‌ڵك و ڕێگرتن له كرده‌وه‌ى تیرۆریستى.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ژووری عه‌مه‌لیاتی
دیاله ڕایگه‌یاند ئه‌و ئافره‌تانه جلی تایبه‌ت
به‌خۆیان ده‌پۆشن و هه‌ماهه‌نگن له‌گه‌ڵ پۆلیسی
دیاله بۆ ڕێگه‌گرتن له ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی
تیرۆریستی, به‌و پێیه‌ى له‌ماوه‌ى رابردوودا
قاعیده ده‌یان ئافره‌تى له‌ناوچه‌كه‌دا بۆ
كرده‌وه‌ى خۆكوژى به‌كارهێناوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله
ئاشكراى كرد ئه‌و هێزه‌ى به ئافره‌تانی ڕێكخستنی
عێراق ناوده‌برێن به بیرۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكیه‌كان
دامه‌زراوه بۆ رێگرتن له مه‌ترسى ته‌قینه‌وه‌ى
تیرۆریستى.
جێى ئاماژه‌یه زه‌نگ پێشتر له ڕێگه‌ی ڕ‌اپۆرتێكى
مه‌یدانی تایبه‌ته‌وه له‌سه‌ر زاری ئیبراهیم حه‌سه‌ن
باجه‌لان سه‌رۆكى پێشووى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى
دیاله مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆری بڵاوكردوه
له ڕێگه‌ی ئافره‌تانه‌وه كه بۆ ئه‌وه‌ش قاعیده
حه‌بی بێ هۆشكه‌ر به‌و ئافره‌تانه ده‌دات و بۆ
كرده‌وه‌ى خۆكوژى به‌كاریان ده‌هێنێت.
|