|
هونه‌رمه‌ند
عوسمانی وایه‌رمه‌ن:
ئه‌زانم له گه‌رمیان خۆشه‌ویستم و گه‌رمیانییه‌كان
خۆشیان ئه‌وێم
ئا: قادر سابير
هونه‌رمه‌ند (عوسمانی وایه‌رمه‌ن) كوری حاجی (محه‌مه‌دی
وایه‌رمه‌نه), له ساڵی 1954 له‌شاری سلێمانی
له‌گه‌ره‌كی چوارباخ له‌دایكبووه, هونه‌رمه‌ند
جگه له‌كاری هونه‌ری كاری تریش ئه‌كات له‌لای
خۆیشیه‌وه وتی:"جگه له‌كاری هونه‌ری من كاری
وایه‌رمه‌نی ئۆتۆمبیل ئه‌كه‌م".
خاوه‌نی سێ سیدیه به‌ناوی (مشتی له خه‌رمانی, نه‌ورۆز,
دژواری و ئاوات), خێزانی پێكهیناو دوو كور‌و كچی هه‌یه
له‌گه‌ڵ وه‌كو خۆیشی وتی:" له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌میش
زۆر به‌خته‌وه‌رم و زۆریش هاوكاریم ئه‌كات
له‌كاره هونه‌ریه‌كانم".
زه‌نگ: پێشتر پێناسه‌یه‌كت
هه‌بوه بۆ هونه‌ر ئێستا چی پێناسه‌یه‌كی ترت هه‌یه
بۆ هونه‌ر؟
عوسمانی وایه‌رمه‌ن: هونه‌ر خۆراكه بۆ له‌ش
فیتامیناتێكی باشه بۆ مرۆڤ, هونه‌ر له ناخایه
شیتێك نیه بیكڕی له بازار, سروشتی خوای گه‌وره
پێتی ئه‌به‌خشێ هونه‌ر زۆر جوان دنیا به‌هونه‌ره‌وه
جوانه‌له‌رێگای هونه‌ره‌وه ئه‌توانی پێناسه‌ی خۆت
بكه‌ی پێناسه‌ی كلتور‌و فه‌ره‌هه‌نگی خۆت بكه‌ی.
زه‌نگ: ئێستا هونه‌ر له‌كوردستان
چۆنه؟
عوسمانی وایه‌رمه‌ن: به‌داخه‌وه‌وه هونه‌ره ئیمرۆ
له‌وڵاتی ئێمه‌دا فه‌رامۆش كراوه, چونكه به
چه‌ند قۆناغێكه‌وه هاتوین هه‌موكاتێ ئه‌نفالكراوه,
چۆن گه‌رمیانی خۆشه‌ویستی و هه‌ڵه‌بجه‌و بادینان
ئه‌نفالكرا, به راشكاوی ئه‌یڵێم ئێستا هونه‌ری
كوردی له قۆناغی ئه‌نفالدایه, زۆر عاشقی هونه‌ری
كوردیم به‌تایبه‌تی فه‌رهه‌نگی كوردی, سه‌یره به‌لامه‌وه
له‌میدیاكاندا زیاتر كلپیه سێكسێكان دابه‌زێنن
گرنگی به‌كاری فۆلكلۆری ره‌سه‌ن ناده‌ن , بۆیه ئه‌ڵێم
له مه‌ره‌حه‌لی ئه‌نفالدایه.
زه‌نگ: بۆ ناوه‌ندێكی
گه‌وره‌ی هونه‌ری بێلایه‌ن نیه له‌كوردستان؟
عوسمانی وایه‌رمه‌ن: له‌به‌رئه‌وه‌ی حكومه‌تێكی
راسته‌قینه‌مان نیه به‌مانای حكومه‌ت بێ
له‌قۆناغێكی سه‌ره‌تاییان له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و
جۆره غه‌درانه ئه‌كرێ له هونه‌رمه‌ندان, ناوه‌ندێكی
هونه‌ری بێلایه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه نیه چونكه دوو
به‌ش هونه‌رمه‌ندمان هه‌یه, دوو رێكخراویشمن هه‌یه
رێكخراوی هونه‌رمه‌ندان و سه‌ندیكای
هونه‌رمه‌ندان, ئه‌م دوو رێكخراوه كێیان وه‌رگرتوه
ئه‌و كه‌سانه‌یان وه‌رگرتوه كه لێره‌وه جنیۆ به‌ماڵی
(بارزانی) بده‌یت له‌و لایشه‌وه جنیۆ به(
ئیبراهیم ئه‌حمد) بدێت, ئه‌مانه هاتوونه خۆیان
دروست بكه‌نه‌وه به‌ناوی یه‌كگرتن, من ئه‌ندامی
كارام له‌و رێكخراوه به‌ڵام زۆر په‌راوێز كراوین
له‌هه‌موو روویكه‌وه ئه‌و سه‌روه‌ت و پاره‌ی كه
بۆ هونه‌رمه‌ندان ته‌رخان ئه‌كرێ هه‌ر به‌و
هونه‌رمه‌ندانه ئه‌درێ كه جنێوه‌كان ئه‌ده‌ن, بۆ
ئه‌و كه‌سانه نیه كه دڵسۆزن, من رۆژی له رۆژان
بانگیان نه‌كردوم كه ئه‌ندامێكی كارایشم كه‌مافی
رێزلێنانم هه‌یه..
ئه‌مانه ته‌نازول به هونه‌رمه‌نده‌كه ئه‌كه‌ن
تا ئه‌رزه‌یه‌كی ئه‌ده‌نی یان پاره‌یه‌كت ئه‌ده‌نی
ئه‌بێت به‌شان و باڵیان هه‌ڵبده‌ی, ئه‌مه‌یه‌كێكه
له‌دۆرانی هونه‌ره‌كه‌و له‌دۆرانی راستگۆيی هونه‌ر
ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ند كاری راسته‌قینه‌ی هونه‌ری
خۆی نه‌كات ئه‌یدۆرێنی.
زه‌نگ: زۆرێك له میدیاكان
باسیان له‌وه كرد چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك به پاره
گۆرانیان بۆ لیسته‌كان وتوه له‌كاتی بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردن تۆ تا چه‌ند ئاگاداری؟
عوسمانی وایه‌رمه‌ن: ئه‌وه‌ی خۆم ئاگام لێ بێت
هونه‌رمه‌ندێك كاری بۆ ناكه‌ن ئه‌گه‌ر به‌شان و باڵیانه
گۆرانی نه‌ڵی هونه‌رمه‌ندیش ئه‌و كارانه ناكات به‌به‌لاش,
حه‌قی خۆشیانه چونكه خۆی ئیمانی پێیه‌تی. به‌ڵام
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ماوه‌یه‌كی كاتی بوو رۆیشت
و نه‌ما هونه‌رمه‌ند په‌یامێكی له‌پشته‌وه‌یه فه‌رهه‌نگی
نه‌ته‌وه‌یه‌كی له‌پشته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
هونه‌رمه‌ند ئازاده بۆچی لیستی گۆرانی ئه‌ڵیم, من
وه‌كو عوسمانی وایه‌رمه‌ن له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن
گۆرانیم بۆ هیچ لیستی نه‌وت گۆرانیم بۆ كورد وتم
به‌ڵام میدیاكان به‌منیان ئه‌وت ئه‌بێ به‌به‌لاش
بمانده‌یتی لێتی وه‌رئه‌گرین به‌لامه‌وه سه‌یر
بوو من هه‌موو كاره‌كانم به‌به‌لاش وتووه به‌لام
بۆ له‌كاتی هه‌ڵبژاردنیشدا به‌به‌لاش بیلێم, به‌هه‌رحاڵ
رازیی بووم به‌س پیانموت ئه‌بێت خه‌لاتی شاعیره‌كه‌و
مۆسیقاره‌كه بكه‌ن, زۆر به‌داخه‌وه
هونه‌رمه‌ندێكی ئیتڵاعات بێت یان میتی توركی له‌هه‌ر
وڵاتێكی تره‌وه بێت كاری فه‌رهه‌نگی كوردی به‌ره‌و
ئه‌نفال ئه‌بات بۆچی ئه‌وان له‌سه‌ر ئاستێكی به‌رز
پێشوازیان لێ ده‌كه‌ن. كه‌چی هونه‌رمه‌ندێكی وه‌كو
عوسمانی وایه‌رمه‌ن بنه‌ماڵی شه‌هید و كاری
هونه‌ره‌ی ره‌سه‌ن ئه‌كات كاریش ئه‌كات بۆ خۆشه‌ویستی
وڵاته‌كه‌ی كه‌چی رێز له ئێمه ناگیری ئه‌بێت
واسته‌یش بكه‌ین, به‌ڵام ئه‌و جۆره هونه‌رمه‌ندانیش
كه باسم كرد كلیپی سیكسی له‌هه‌نده‌رانه‌وه
دینه‌وه بۆ كوردستان له ئێمه زیاتر رێزیان لێ
ئه‌گیریت و له ئاستێكی باشیشان.
زه‌نگ: تائێستا بۆ عوسمانی
وایه‌رمه‌ن سه‌ردانی گه‌رمیانی نه‌كردوه؟
عوسمانی وایه‌رمه‌ن: ئێوه دورن له‌منه‌وه
له‌وانه‌یه زۆر ئاگاتان له‌من نه‌بێت زۆربه‌ی
كاره‌كانم به په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویسته‌ی هاوریه‌وه
بووه پاره له‌ده‌می ماڵ و مناڵم ئه‌گرمه‌وه
خزمه‌تی هونه‌ری كوردی پێ ئه‌كه‌م, خۆم به
هونه‌رمه‌ندی راسته‌قینه‌ی میلله‌ته‌كه‌م ئه‌زانم
له زۆربه‌ی هه‌رزۆری گونده‌كانی كوردستان گۆرانیم
وتوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا عوسمانی وایه‌رمه‌ن حه‌قی
گلله‌یی له‌سه‌ره چونكه كه‌مته‌رخه‌م بوومه‌به‌رامبه‌ر
گه‌رمیان له‌وانه‌یه ئیمكانێكی وام نه‌بێت پیویسته
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بیر له‌وه‌بكاته‌وه كه
سه‌ردانی گه‌رمیان بكه‌م چونكه گۆرانی عوسمانی
وایه‌رمه‌ن له‌گه‌رمیان به‌ناوبانگتره هه‌تاوه‌كو
ئه‌و گۆرانیه راپانی ئه‌وتری له‌سه‌ر
شاشه‌كوردیه‌كان, من له‌گه‌ڵ ستایلی گه‌رمیان ئه‌گونجێم
تا راپ , ناتوانم هه‌موو كاره‌كان هه‌رخۆم بیانكه‌م
چه‌پله‌یش به‌یه‌ك ده‌ست لێ نادرێ هه‌قه وه‌زاره‌تی
رۆشنبیری من بانگه‌شه بكات بۆ گه‌رمیان.
زه‌نگ: ئاڵای كوردستانت له
سه‌ر چیای حه‌مرین به هۆی چی بۆنه‌یه‌كه‌وه چه‌قاند؟
عوسمانی وایه‌رمه‌ن: زۆر شانازی ئه‌كه‌م ئه‌و ئاڵایه‌م
له‌سه‌ر چیای حه‌مرین چه‌قاند, كاتێك ته‌قینه‌وه‌كه‌ی
چێشتخانه‌ی عبدوڵڵا بوو منیش ئه‌و ئاڵایه‌م وه‌كو
ره‌مزێكی كوردایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و چیایه چه‌قان.
به‌راستی خه‌ڵكی گه‌رمیان به‌گه‌رمی پێشوازیان
لێكردم به‌تایبه‌تی گوندی(حه‌فته‌غار) , جگه
له‌وه‌ش هه‌ست ئه‌كه‌م له‌گه‌رمیان خۆشه‌ویستم به‌تایبه‌تی
له‌ناوچه‌كانی (ده‌ربه‌ندیخان و توری بابا و كفری
و كه‌لار)
زه‌نگ: به‌رهه‌می تازه‌ت چیه؟
عوسمانی وایه‌رمه‌ن: به‌رهه‌می تازه‌م هه‌یه
ویستم به‌رهه‌می تازه‌تر بكه‌م, به‌راستی له‌به‌ر
نیگه‌رانیم له‌ده‌سه‌ڵات به‌رهه‌مێكم له‌كاتی
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بڵاوكردوه زۆری ده‌ستم داگرتوه
له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات, به‌ڵام به‌ویژدانه‌وه وتومه
ئه‌وه‌ی گوێ له‌و گۆرانیه بگری ئه‌زانی چه‌ن به‌هه‌ق
وتومه, نامه‌وێ ئه‌و به‌رهه‌مه له‌هیچ كه‌ناڵیك
بڵاو بكه‌مه‌وه چونكه له‌وانه‌یه ئه‌و جه‌ماوه‌ره
تۆ به موڵكی ئه‌و كه‌ناڵه بزانێ, بریارم داوه
له سایته كوردییه‌كان بڵاویبكه‌مه‌وه.
|