|
تانیا
ته‌ڵعه‌ت ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نیشمانى عێراق:
به‌عسییه‌كان ده‌یانه‌وێت خۆیان ده‌سه‌ڵات بگرنه
ده‌ست, بۆیه هه‌وڵى لابردنى وشیار زێبارى ده‌ده‌ن
هیشام عه‌بدولكه‌ریم
له سه‌ر داواى په‌رله‌مانى عێراق به‌مه‌به‌ستى
لێكۆڵینه‌وه له گه‌ڵیان سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ى
خراونه‌ته پاڵیان هه‌ردوو وه‌زیرى عێراقى وشیار
زێبارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و حسێن شه‌هرستانى
وه‌زیرى نه‌وتى عێراق بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌كرێن.
تانیا ته‌ڵعه‌ت ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى
عێراق باس له‌وه ده‌كات به مه‌به‌ستى هه‌ندێ تۆمه‌ت
كه خراونه‌ته پاڵ ئه‌و دوو وه‌زیر له په‌رله‌مانى
عێراقه‌وه بانگێشتكراون به نیازى ئه‌وه‌ى له پۆسته‌كانیان
لاببرێن . به بڕواى ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه مه‌به‌ستێكى
سیاسى له پشته‌وه‌یه وه‌كو خۆى وتى:" ئه‌مه‌ش بۆ
خۆى هۆكارێكى تاك ره‌وى و سیاسى له پشته‌وه‌یه
له‌لایه‌ن ئه‌و به‌عسییانه‌وه كه تاكو ئێستا له
وه‌زاره‌ته‌كان ماون ".
تانیا باس له‌وه‌ش ده‌كات و ده‌ڵێت:"ئه‌و تۆمه‌ته‌ى
كه خراوه‌ته پاڵى وشیار زێًبارى كه گوایه نادى
(لیالى حمراى) هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ى ولات هه‌موو
ئه‌و سكالانه‌ى كه له كاك وشیار كرابوو
خۆشبه‌ختانه وشیار دادگاییه‌كه‌ى برده‌وه و هه‌مووى
به درۆخسته‌وه .ئه‌وه‌ى وه‌زیرى نه‌وتى عێراقیش
له‌سه‌ر داهاتى نه‌وت و كه‌م ته‌رخه‌مى ئیش و
كاره‌كانیان له وه‌زاره‌تى نه‌وت . ئه‌وه‌ش به‌درۆ
ئه‌خه‌مه‌وه كه وه‌زیرى بازرگانى عێراق فه‌لاح
سودانى كه كورد فشارى خستبێته سه‌ر په‌رله‌مان و
بیهێنن بۆ لێكۆلینه‌وه و دواجار دادگاییكردنى"ئه‌وه‌ش
ئاشكرا ده‌كات سه‌باره‌ت به‌و وێنه‌ى له رۆژنامه‌كاندا
كه بڵاووه‌ته‌وه كه وشیار زێبارى له گه‌ڵ
كچێكدا سه‌ما ده‌كات ئه‌وه ده‌ڵێت:" .ئه‌وه‌ش ئه‌ڵێم
كه ئه‌و وێنه‌یه له ڕۆژنامه‌كان دابه‌زیوه
له‌گه‌ڵ سه‌ماكه‌ره‌كان ئه‌وه ئه‌و نییه به‌ڵكو
مێردى كچه‌كه‌یه‌تى . بانگهێشكردنى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى
عێاق وشیار زێبارى له‌سه‌ر داواكارى سامى عه‌سكه‌رى
بووه"
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه باس له‌وه‌ش ئه‌كات كه
تاكو ئێستا به‌عسییه‌كان له‌وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى
عێراق كارده‌كه‌ن ده‌یانه‌وێ خۆیان وه‌زاره‌ت بگرن
به‌ده‌ست .بۆیه هه‌وڵى لابردنى وشیار زێبارى ده‌ده‌ن
بڕوایشى وایه كه هه‌تاكو ئێستاش ئه‌وانه‌ى
ناویان هه‌یه بۆ ڵێكۆڵینه‌وه , له‌گه‌ڵیان ئه‌مانه‌ن
(وه‌زیرى ده‌ره‌وه ,وه‌زیرى نه‌وت, وه‌زیرى كاره‌با,
وه‌زیرى شاره‌وانى ) ئه‌م پێنج وه‌زیره‌ن ده‌ڵێتیش:".
له‌سه‌ر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق من وه‌كو خۆم
باوه‌ڕ ناكه‌م كه ئه‌و پیاوه هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك
بكات چونكه هه‌موومان وشیار ده‌ناسین پیاوێكى زۆر
گران و به قورسه و خاوه‌نى كه‌سایه‌تییه‌كى به‌هێزه
.ئه‌وانیش به‌ڵگه‌كانیان به‌هێز نییه بۆیه وشیار
هه‌موو دانیشتنى دادگاییه‌كانى بردۆته‌وه" .ئه‌و
له درێژه‌ى قسه‌كانیدا له‌سه‌ر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى
عێراق باس له‌وه‌ده‌كات كه زۆر سه‌ركه‌وتوو بوووه
له كاره‌كانیدا توانیوێتى ده‌نگى عێراق به ده‌ره‌وه
بگه‌ینه‌ێت . به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندییه‌كانى
له‌گه‌ڵ ولاتانى هه‌رێم و ئه‌وروپاو ئه‌مریكاش زۆر
به‌هێز كردووه.
له كۆتایى قسه‌كانیشدا باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌م
جۆره بانگهێشتكردنه هیچ زیانێكى نیه بۆ كوتله‌ى
كوردستانى, له‌په‌ڕله‌مانیش ئه‌وه‌ش ئه‌ڵێم كه‌وه‌زیر
له‌كاته‌دا ناتوانێ (حصانه‌ى) دبلۆماسى به‌كاربهێنێ
چونكه ئه‌مه پێى ئه ڵێن بردنى شتى گشتى واتا
(هدر مال العام) .
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه ئه‌ویشى پشت راستكرده‌وه
كه وه‌زیرى بازرگانى فه‌لاح سودانى له سه‌ماوه
دادگایى ده‌كه‌ن چونكه هه‌موو ئه‌و خوراكه به‌سه‌راچووه‌كان
له‌شارى سه‌ماوه به خه‌ڵكیان بۆیه به‌كۆى ده‌نگى
په‌رله‌مان بڕیار درا كه له شارى سه‌ماوه دادگایى
بكرێت.
|