|
كاندیدى لیستى گۆڕان له كفرى:
ئێمه، سیسته‌مى چه‌پڵه لێدانى ناو په‌رله‌مان ئه‌شكێنین
ئا: بێستون سه‌لام
كاندیدى لیستى گۆڕان له‌كفرى باس له‌وه ده‌كات كه
بۆ خۆى ئه‌و بڕیاره‌ى نه‌داوه خۆى كاندید بكات به‌ڵكو
له‌سه‌ر داواى كۆمه‌ڵێ خه‌ڵكى ئه‌م شاره كه پێیان
باش بووه ئه‌م نوێنه‌رایه‌تیان بكات كاندید كراوه
بۆ په‌رله‌مان.
لوقمان سلێمان ئه‌وه‌ش باس ده‌كات كه مه‌رجه‌كانى
خۆ كاندیدكردن بۆ لیستى گۆڕان زۆر ساده‌و
ساكاربوونه, له‌وه‌ى كه رابردوو پاك بێت و ده‌ستى
له خراپه‌كاری و گه‌نده‌ڵیدا نه‌بێت, خه‌ڵكى
ناوچه‌كه‌ش بێت..
سه‌باره‌ت به لیستى گۆڕان له ناوچه‌ى گه‌رمیان و
كفریدا و قورسایى ئه‌و لیسته له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا ده‌ڵێت:"سیاسه‌ته‌كانى
لیستى گۆڕان له‌و سیسته‌مه سیاسیه‌دا خۆى ئه‌بینێته‌وه
كه له كوردستاندا لایداوه, بۆ ئه‌وه‌ى له
داهاتوودا ئه‌وه بچه‌سپێت, لیستى گۆڕان خۆى به
داكۆكیكه‌رى ئه‌م خه‌ڵكه ئه‌زانێت, به‌رژه‌وه‌ندى
خه‌ڵكى ره‌ش و رووت له كوێت بێت به‌رژه‌وه‌ندى
لیستى گۆڕان له‌وێیه، پشتیوانى ئه‌وانه".
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكى ئه‌و به‌رنامه‌ى كاره‌ى
كه لیستى گۆڕان بانگه‌شه‌ى بۆ ئه‌كات له‌وه‌ى زۆر
سه‌راپاگیره پێناچێت ئه‌و فشاره له‌سه‌ر ئه‌ندامانى
ئه‌و لیسته دروست بێت نه‌توانن هه‌ڵگرى ته‌واوى
ئه‌و خواستانه بن, له به‌رانبه‌ریشدا ئه‌و پرسیاره
دێته گۆڕێ كه ئه‌و به‌رنامه‌ى كاره ته‌نها
دروشمن یان ئه‌جینداى كارى ئه‌و لیسته‌یه. ئه‌و
كاندیده وتى:"نه‌خێر, سه‌راپاگیره هه‌موو
داوكاریى خه‌ڵكى له خۆ گرتووه, هه‌وڵیش ئه‌ده‌ین
كه ته‌نها دروشم نه‌بن, هه‌روه‌ك كاك نه‌وشیروان
زۆر جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه ته‌نها
دروشم نه‌بن, چونكه خه‌ڵكى ناڕازین له سیسته‌مى
ئیدارى كه له هه‌رێمى كوردستاندا به‌رێوه ئه‌برێت
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش نه‌ماوه كه خه‌ڵكى به دروشم
بخه‌ڵتێنرێت".
كاندیدى لیستى گۆڕان زۆر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌كاته‌وه
كه بۆ ئه‌وه‌ى گرژى دروست نه‌بێت, وه‌كو خۆیشى ئه‌ڵێت
كفرى له رووى هه‌ڵبژاردنه‌وه شارێكى برینداره
ئه‌بێت ئێمه‌ش ره‌چاوى ئه‌وه بكه‌ین, ئه‌وه‌یشى
خسته سه‌ر قسه‌كانى له‌وه‌ى كه ئه‌و كه‌سانه‌ى
هاتووچۆى بنكه‌ى ده‌نگدانه‌كه‌ى ئه‌وان ئه‌كه‌ن هه‌ستیان
به‌وه نه‌كردووه كه رووبه‌رووى گرژییه‌ك بووبێتنه‌وه.
لوقمان سلێمان ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه كه لیسته‌كه‌یان
ئێستا پاره له یه‌كێتى وه‌رناگرن ئه‌وه‌یشى ئه‌یاندرێتى
كومه‌ڵێ كه‌سی خێرخوازه.
سه‌باره‌ت به‌به‌رنامه‌ى كارى خۆى كه چى پێیه بۆ
شارى كفرى وه‌كو پاڵێوراوێكى ئه‌و لیسته، وتى:"به‌رنامه‌ى
كارى من له كه‌موكوڕى خزمه‌تگوزارییه‌وه سه‌رچاوه
ئه‌گرێت, له‌وه‌ى ئاواییه‌كانى گه‌رمیان وه‌كو پێویست
كاریان بۆ نه‌كراوه, دیاره من هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌م
ئه‌گه‌ر بچمه په‌رله‌مانه‌وه, له‌و گروپه كه
گروپێكى شه‌ڕكه‌رو داكۆكیكه‌ر ده‌بین له ماف و
داوكارێكانى خه‌ڵكى (دیاره مه‌به‌ستم شه‌ڕى
ئاشتیانه‌ى په‌رله‌مانییه) ئێمه ئه‌و سیسته‌مه
ته‌قلدییه ئه‌شكێنین كه له ناو په‌رله‌ماندا
چه‌پڵه لێده‌ین یان ده‌ست به‌رز بكه‌ینه‌وه, ئه‌بێت
گروپێكى چالاك بین, داكۆكى ئه‌كه‌م له نه‌بوونى
خزمه‌تگوازى له شاره‌كه‌دا چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى
كاره‌باو سیسته‌مى ته‌ندروستى و كشتو‌كاڵى وه‌كو پێویست
نییه له شاره‌كه, دیاره شت كراوه به‌ڵام یه‌كێكه
له شاره په‌راوێزخراوه‌كانى ناوچه‌كه".
كاندیدى لیستى گۆڕان باس له‌وه‌ش ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ى
كه سه‌ردانى بنكه‌كه‌یان ده‌كه‌ن زیاتر خه‌ڵكى
گه‌نجان و رۆشنبیرانن, سه‌باره‌ت به بنكه‌كه‌یان
كه له ناو ماڵاندایه ئه‌و وتى:"راسته بنكه‌كه‌مان
له ناو ماڵاندایه به‌ڵام له راگه‌یه‌ندراوى مه‌ركه‌زیدا
ئه‌وه هاتووه كه باس له‌وه ده‌كات كه نابێت
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رو دراوسێ بیزار بكه‌یت, به
نیسبه‌ت كفریشه‌وه تۆ هه‌ر باره‌گات له ناو ماڵاندایه,
پێموایه شوێنه‌كه‌مان زۆر گونجاوه".
ده‌رباره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ده‌نگ به لیسته‌كه‌یان
ئه‌ده‌ن لوقمان سلێمان ده‌ڵێت:"پاره به‌خشینه‌وه
له‌م كاته‌دا ئێمه به به‌رتیلى ئه‌زانین و به‌رتیلیش
بۆ خۆى گه‌نده‌ڵییه, ئێمه به خه‌ڵك ئه‌ڵێین با
ئه‌و پاره‌یه بكرێته پرۆژه, بیكه‌نه پرۆژه بۆ
گه‌نجان, ده‌نگمان ویژدانمانه نابێت ده‌نگیش به
پاره بكڕدرێت".
سه‌باره‌ت ده‌نگ كڕین وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردن
كه ناو ئه‌برێت، ده‌ڵیت:" شتى وام نه‌بیستووه كه
ده‌نگى كه‌س و لایه‌نگرانى ئێمه بكڕدرێن,
پێشموایه پاره زۆر كاریگه‌رى له‌سه‌ر راى خه‌ڵكى
ناكات, خه‌ڵك زۆر تێگه‌یشتووه و بارگاوییه بووه
به سیاسه‌ت".
|