|
ئه‌ڤین
عومه‌ر پاڵێوراوى لیستى كوردستانى له گه‌رمیان:
"ئه‌و نیعمه‌ته‌ى له هه‌ولێره ده‌بێ بگاته گه‌رمیان"
ئا: قادر قه‌ره‌داغى
هه‌رچه‌نده ڕیزبه‌ندى 13یه له لیستى
كوردستانیدا، به‌ڵام به‌و ڕیزبه‌نده زۆر گه‌شبینه!
(ئه‌ڤین عومه‌ر ئه‌حمه‌د) له‌دایك بووى كفرى و كچى
بنه‌ماڵه‌یه‌كى دێرینى پارتیه، هه‌ڵگڕى بروانامه‌ى
ماسته‌ره له یاساى ده‌ستورى. له یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنى
له رۆژنامه‌ى كوردیدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه
كه قه‌ت له‌گه‌رمیان دانه‌بڕاوه، ئه‌و ده‌ڵێت:"لیستى
كوردستانى به كه‌م وكورتیه‌كانى ڕابردوو ده‌چێته‌وه،
چونكه ئێمه بۆ ساڵانى ئاینده‌ش كار ده‌كه‌ین نه‌ك
ئه‌م چوار ساڵه".. ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌بێ
خه‌ڵكى گه‌رمیان له‌داواكاریه‌كانى خۆیان سوور بن.
ئه‌ڤین عومه‌ر ئێستا به‌ڕێوبه‌رى ئیداره‌یه له
په‌رله‌مانى كوردستان وتى:"من له زووه‌وه لۆبى
گه‌رمیانیم له ناو په‌رله‌مان دروست كردووه و
سه‌رجه‌م كارمه‌نده گه‌رمیانیه‌كانى په‌رله‌مان
له بۆنه گشتیه‌كان پێكه‌وه‌ین، بۆیه له نێوانماندا
هاوسۆزى و هاوكاریه‌كى زۆر هه‌یه و هه‌رده‌م بۆ
خه‌ڵكى گه‌رمیان كارم كردووه له ناو په‌رله‌مان
و پرۆژه‌ى بچووكم بۆ ئه‌نجام گه‌یاندووه به‌و
هیوایه‌ى پرۆژه‌كان گه‌وره‌تر بن".
سه‌باره‌ت به هۆكارى خۆ كاندید كردنى، ئه‌ڤین ده‌ڵێ:"حه‌زم
كرد نوێنه‌رى خه‌ڵكى گه‌رمیان بم ، ماوه‌یه‌كه
له هه‌ولێرم و ده‌زانم خه‌ڵكى ئێره چۆن بۆ خه‌ڵكى
خۆیان ئیش ده‌كه‌ن و من به مه‌غدورم زانى چونكه
ئێمه‌ى گه‌رمیانى دوورین له پایته‌خت و له‌ناوه‌ندى
بڕیاره‌وه و ئه‌و دووریه‌ش بۆ ماوه‌ى نێوان شوێنه‌كان
ناگه‌ڕێته‌وه به‌ڵكو بۆ دوورى به‌رپرسانى ئێمه
له‌گه‌ڵ پایته‌ختدا و ده‌شێ هۆكاره‌كه‌ى بۆ سستى
به‌رپرسانى گه‌رمیان بگه‌ڕێته‌وه یاخود ده‌نگیان
ناگاته هه‌ولێر هه‌رچه‌نده بواریان هه‌بوو ئیش
بۆ خه‌ڵكى گه‌رمیان بكه‌ن و كه‌س نیه بڵێ من
كاره‌كانت ڕانا‌په‌ڕێنم به‌ڵام هه‌وڵى ده‌وێ بۆیه
هۆكارى خۆ كاندید كردنى من بۆ خزمه‌تكردنى خه‌ڵكى
گه‌رمیان بوو".
ئه‌ڤین عومه‌ر ئاماژه به‌وه ده‌كات كه مه‌حاڵه
تۆ له شوێنى خۆت دابنیشیت و خه‌ڵك ئیشت بۆ بكه‌ن
به‌ڵكو ده‌بێ ئیداره‌ى گه‌رمیان له داواكردنى به‌رده‌وام
بێت و قه‌ت هیلاك نه‌بێ، بۆیه ده‌وترێت ماف
نادرێت به‌ڵكو وه‌رده‌گیرێت.
ئه‌ڤین خێزانداره و دایكى دوو مناڵه به‌ناوه‌كانى
له‌نیا و گلاره، زیاتر ده‌ڵێ :"ئێمه له‌خه‌باتدا
زۆر زیره‌كین و له‌قوربانیداندا له ڕیزى
پێشه‌وه‌ین به‌ڵام ده‌ستكه‌وته‌كانى ئێمه زۆر
له‌وه كه‌متر بوون كه ئێمه هه‌وڵمان بۆى دا بۆیه
ده‌ستكه‌وته‌كانى گه‌رمیان هێنده‌ى قوربانیه‌كان
نه‌بوو". ڕوونیشى كرده‌وه ئه‌و له هه‌وڵى به‌رده‌وام
ده‌بێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى گه‌رمیان بۆ گه‌یشتن به
مافى خۆیان. وتیشى:"ده‌ست له‌ناو ده‌ستى خه‌ڵكى
گه‌رمیان ده‌توانم گرفته‌كانیان بگه‌یه‌نمه ئه‌و
ئاسته‌ى خۆیان ده‌یانه‌وێ".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى پارتیه‌كانى گه‌رمیان به دیارى
كردنى ئه‌و وه‌ك نوێنه‌رى گه‌رمیان قایل نه‌بوونه
چونكه دانیشتووى گه‌رمیان نیه و گله‌ییان هه‌یه
له لقى 22ى پارتى له گه‌رمیان ئه‌ڤین ده‌ڵێت:"ئه‌وه‌ى
گله‌یى له‌من ده‌كات له‌سه‌ر سه‌رم و شتى وه‌ها هه‌ر
ده‌بى َ هه‌مووان ده‌زانن من ئاواره‌ى گه‌رمیانم
له هه‌ولێرم و بۆ خۆشى خۆم نه‌هاتووم به‌ڵكو ناچار
بووم وهه‌تاكو ئێستا پێم ده‌ڵێن ئاواره و ئێستا
ناوى من له لیستى ئاواره‌كاندایه و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى
هه‌ولێر حیسابم بۆ ناكرێت و هه‌ڵسوكه‌وتم وه‌ك هه‌ولێریه‌ك
له‌گه‌ڵ ناكرێت به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى من حیسابى
ئاواره‌م بۆ كراوه بۆ نمونه زه‌ویم به‌رنه‌كه‌وتووه
له‌هه‌ولێر هه‌رچه‌نده من فه‌رمانبه‌رى په‌رله‌مان
بووم" .
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئایا دوورى ئه‌و له دانیشتوانى
گه‌رمیان ببێته هۆكارێك بۆ نه‌گه‌یشتنى ده‌نگیان
به ئه‌و، ئه‌ڤین عومه‌ر ده‌ڵێ:" قه‌ت له خه‌ڵكى
گه‌رمیان دانه‌بڕاوم و كه‌سوكارى من هه‌مووى له
گه‌رمیانه، ڕاسته من له هه‌ولێر دانیشتووم به‌ڵام
به‌شێكى زۆرى جه‌سته و رۆحم له‌گه‌رمیانه ته‌نانه‌ت
من له‌سه‌ر بنه‌ماى گه‌رمیانى بوون خێزانم پێك هێناوه
و دیالێكتى قسه‌كردنى من سه‌ره‌ڕاى ئه‌و چه‌ندین
ساڵه هێشتا گه‌رمیانیه و نه‌گۆڕاوه تێكه‌ڵ
بوونى من زیاتر له‌گه‌ڵ گه‌رمیانیه‌كانه كه له
هه‌ولێر دانیشتوون جگه له‌وه‌ى بنه‌ماڵه‌ى من له‌باوكمه‌وه
له‌گه‌رمیان خه‌باتێكى دانه‌بڕاومان هه‌یه".
هه‌ندێك لایه‌ن بۆچوونى وایه كه ئه‌و به
"واسیته" كاندید كراوه و كه‌سى له‌ویش "موسته‌هه‌قتر"
هه‌یه. به‌ڵام ئه‌ڤین ده‌ڵێت:"ئه‌و قسانه دوورن
له ڕاستى و من كه‌س پشتم نه‌بوو، ته‌نها لێهاتوویى
و توانا و ئه‌زموونى خۆم پاڵپشتم بوون، كاره‌كانم
له ماوه‌ى ڕابردوو گه‌واهى ئه‌و ڕاستیه‌ن بۆیه
ئه‌وانه‌ى كه له‌نزیكه‌وه ئاگادارى وه‌زعه‌كه‌ن
ئاگادارن چۆن بوو و زیاتر له 8000 كه‌س سیڤى خۆى
پێشكه‌ش كردبوو بۆ هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى و ئه‌و
كه‌سه كه شایه‌نى ئه‌و شوێنه بێت، ده‌بوایه
له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كى پارتى بێت و خاوه‌نى ڕابردووى پاك
بێت و ئه‌بوایه خاوه‌نى بڕوانامه‌ى باش بێت.
دیاره بڕوانامه ڕۆڵى خۆى هه‌بووه له دیارى
كردنى پاڵێوراو و هه‌موو كه‌س ده‌زانێ ئێمه چى خه‌باتێكمان
له پێناو كوردایه‌تى داوه له‌ناوچه‌ى گه‌رمیان
كاتێك له ساڵانى 91 و92 ئێمه كارى ڕێكخستنى پارتیمان
ده‌كرد كه‌م كه‌س هه‌بوو ئه‌و كاره بكات و ئه‌و
كه‌سانه‌ى ئێستا قسه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆیان
نازانم ئه‌و كات له‌كوێ بوون".
ئه‌ڤین روونى كرده‌وه كاندیده‌كان به فلته‌رى
زۆر تێپه‌ڕ بوون، وتیشى:"من زۆر باوه‌ڕم به خۆم
هه‌بوو بۆیه به كۆى ده‌نگ پاڵپشتى من كرابوو
وه‌ك كاندید".
ده‌رباره‌ى ئه‌و جۆره په‌رله‌مانتارانه‌ى كه ته‌نها
ده‌ستیان به‌رز ده‌كرده‌وه، ئه‌ڤین عومه‌ر ده‌ڵێت:"
ئه‌و كه‌سانه‌ى له نزیكه‌وه من ده‌ناسن ده‌زانن
چه‌ند هه‌ق ده‌ڵێم ته‌نانه‌ت ئاماده‌م هه‌ق له به‌رامبه‌ر
خۆمیش بێت بیڵێم و قه‌ت حه‌زم له‌و جۆره مرۆڤانه
نیه كه ته‌نها له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى خۆى به‌رژه‌وه‌ندى
خه‌ڵكى دیكه تێك ده‌دات و فه‌رامۆشى ده‌كات بۆیه
به دڵنیایه‌وه من له په‌رله‌مان نوێنه‌رى خه‌ڵكم
و قه‌ت له‌سه‌ر حیسابى مافى جه‌ماوه‌ر بێ ده‌نگ
نابم" .
سه‌باره‌ت به گله‌یى خه‌ڵك له پارتى و یه‌كێتى
ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه خه‌ڵك هه‌قێتى زویر بێت و
گله‌یى خۆى بكات. ده‌بێ ئه‌وان وه‌ك لیستى
كوردستانى زاڵ بن به‌سه‌ر هۆكارى ئه‌و گله‌ییه و
بوار نه‌ده‌ن به‌و كه‌سانه‌ى ئه‌و دڵشكاننه‌یان
دروست كردووه له دڵى جه‌ماوه‌ر زیاتر زامى جه‌ماوه‌ر
سه‌خت بێت.
ئه‌ڤین ڕوونیشى كرده‌وه، بێگومان لیستى كوردستانى
دان به‌هه‌ڵه‌كانى خۆى ده‌نێ له ڕابردوو و ده‌ڵێ
كه‌مته‌رخه‌مى هه‌بووه له كاره‌كانى حكومه‌ت ئه‌مه‌ش
خۆى له خۆیدا گه‌وره‌ییه، "بۆیه ئێمه له
لیستى كوردستانى به‌رنامه‌یه‌كى تۆكمه‌مان پێیه
بۆ چاكتركردنى گوزه‌رانى خه‌ڵك و به‌ڵێن ده‌ده‌ین
كه ئێمه ئه‌و به‌رنامه‌یه جێ به‌جێ بكه‌ین و
ئاماده نین ڕوو زه‌ردى خه‌ڵك بین". وتیشى :"وه‌ك
لیستى كوردستانى قه‌ت بۆ ته‌نها چوار ساڵ كار ناكه‌ین
وئه‌گه‌ر ئێمه ته‌نها مه‌به‌ستمان ده‌نگه‌كان بێت
و پاشان كار نه‌كه‌ین ئه‌ى پاش چوار ساڵى دیكه چى
بكه‌ین؟".
سه‌باره‌ت به گه‌رمیان ڕوونى كرده‌وه، حكومه‌تى
هه‌رێم به‌رنامه‌یه‌كى زۆر باشى بۆ خه‌ڵكى گه‌رمیان
داڕشتووه، ئومێده‌وارن به‌شێوه‌یه‌كى ڕێك و پێك
جێ به‌جێ بكرێت بێ كه‌م وكورتى. وتیشى:"من ته‌نسیقێكى
ته‌واو له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى گه‌رمیان ده‌كه‌م و به‌و
شێوه‌ى خه‌ڵك پێى رازى بێت پرۆژه‌كان جێ به‌جێ ده‌كرێت
و دڵنیابن له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا هه‌نگاوى زۆر
باش له گه‌رمیان ده‌هاوێژین و ئه‌و ئاوه‌دانیه‌ى
ئه‌مرۆ له هه‌ولێر ده‌یبینى به‌رهه‌مى ساڵێك و
دوو ساڵ نیه به‌ڵكو به‌رهه‌مى چه‌ندین ساڵه و پێویستى
به‌هه‌وڵ و ماندوو و بوونى هه‌موو لایه‌ك هه‌بووه
بۆیه ئومیده‌وارین گه‌رمیان وه‌ك هه‌ولێر هه‌نگاوى
ئاوه‌دانى بنێت و ده‌ستى ئاوه‌دانى لێى نه‌بڕێت بۆیه
ئه‌و نیعمه‌ته‌ى له هه‌ولێر هه‌یه ده‌بێ بگاته
گه‌رمیان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى
مافى خۆیانه و قوربانیه‌كانى گه‌رمیان شایه‌نى هه‌موو
بایه‌خێكن".
|