|
به‌و پێیه‌ى عێراق و كوردستان مه‌حكومه به‌و بارودۆخه سیاسیه,
تۆش به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌بیته به‌شێك له‌و هاوكێشه
سیاسیه, هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه سیاسه‌ت به‌شێكى گه‌وره‌ى ژیانى
خه‌ڵك داگیر بكات و له خوانى هه‌موو ماڵێكدا بێت..
"خوێنه‌رى تاكى كورد تا ئه‌ندازه‌یه‌ك وه‌ڕسه له بریارى سیاسیی
سه‌ركرده كورده‌كان, چونكه په‌یوه‌سته به‌و حوكمه‌ى ده‌سه‌ڵاتى
كوردى ده‌یكات له ناوچه‌كه‌دا.. ئه‌وه‌یشى ده‌خوێنێته‌وه ئه‌یه‌وێت
بزانێ خۆى له كوێدایه و چى ئه‌گوزه‌رێت ئه‌گینا سیاسه‌ت له‌م
وڵاتى ئێمه‌دا سیاسه‌تێكى چه‌په‌ڵ و گه‌نده‌ڵكارانه‌یه".
ئه‌مه ڕاى ڕۆژنامه‌نووسێكى گه‌نجى دانیشتووى كفرى بوو كه بۆ یه‌كێك
له رۆژنامه‌كانى ناوه‌ند كار ئه‌كات.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه كه پێى خۆش نه‌بوو ناوه ته‌واوه‌كه‌ى
بڵاوبكه‌ینه‌وه و به (كارزان) ناوى خۆى برد, ئاماژه‌ى به‌وه كرد
كه تاكى كورد له مه‌سه‌له سیاسیه‌كاندا تاكێكى هۆشیاره له چاو
ساڵانى پێشوو, پرسیار ده‌كات, ئه‌نوسێت, ئه‌خوێنێته‌وه. هه‌روه‌ها
وتیشى:"بێگومان نابێت ئه‌وه‌مان له بیر بچێت كه میدیاى ئازاد ئه‌و
جه‌ساره‌ته‌ى داوه‌ته به‌ر ئه‌م هه‌وڵانه.. بۆیه من واى ده‌بینم
كه‌وا هه‌مو مه‌سه‌له‌كان ده‌چنه‌وه سه‌ر سیاسه‌ت, میدیاى كوردیش
له‌م ساڵانه‌ى دواییدا توانیویه‌تى په‌رده له‌سه‌ر زۆر دیارده‌ى
دزێو هه‌ڵماڵێ و ئه‌گه‌رچى له هه‌ناوى ئه‌و ره‌وته رۆژنامه‌گه‌ریه‌شدا
هه‌وڵى نه‌زۆك هه‌نه كه ئامانج پاك نین, به رێژه‌یه‌كى باش
میدیاى كوردى ته‌كانێكى باشى داوه به تایبه‌ت له مه‌سه‌له
سیاسیه‌كاندا".
ئارى عوسمان خه‌یات رۆژنامه‌نووسه و له چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كیشدا
كارى كردووه, پێیوایه ته‌واوى ئه‌و باسانه په‌یوه‌ندى به
دیارده‌یه‌كه‌وه هه‌یه كه پێیده‌وترێت (جیهانگیرى) چونكه وه‌ك
ئه‌و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌كات كۆى شته‌كان له جیهانێكى بروسكه ئاسادا
ئه‌گوزه‌رێن..
ئه‌م رۆژنامه‌نوسه وتیشى:" خوێنه‌رى رۆژنامه و گۆڤاره‌كان عه‌وداڵى
وه‌رگرتنى زانیارین له به‌رامبه‌ر خه‌رجكردنى كه‌مترین تاقه‌ت و
توانادا".
سه‌لاح گه‌رمیانى سه‌رنووسه‌رى هه‌فته‌نامه‌ى (خۆرنه‌وه‌زان) كه
چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر داخرا, ده‌رباره‌ى ئه‌م باسه ئه‌لێت:"خوێنه‌ر
به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له بابه‌تى سیاسى بێتاقه‌ته به تایبه‌ت بابه‌تى
دوور و درێژ, لاى خوێنه‌ر بابه‌تى سیاسى به شتێكى دوباره‌و كۆن له
قه‌ڵه‌م ئه‌درێت خوێنه‌ر وا ده‌زانێت كه‌وا هه‌موو بابه‌تێكى سیاسى
بێكه‌ڵك وئێكسپایه‌ره".
ئه‌م رۆژنامه‌نووسه پێى وایه كه هه‌ندێ خوێنه‌ر چێژ له بابه‌ته‌كانى
وه‌رزشى و سێكسى و كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌بینن و, خه‌ڵكانی تریش هه‌ن كه
به‌دواى شتى كورت وسه‌رنج راكێشن.. به‌لام به‌راى من خه‌ڵكى له‌زه‌ت
له بابه‌تى دوور و درێژ نابینێت".
ره‌نگه ئه‌وانه‌ى سه‌وداى رۆژنامه ئه‌كه‌ن و به رۆژنامه
فرۆشتنه‌وه سه‌رقاڵن باشتر له‌مه‌سه‌له‌كه ئاگاداربن, به‌و پێیه
رۆژانه له‌گه‌ڵ رۆژنامه و خوێنه‌رى رۆژنامه‌كاندا مامه‌ڵه ئه‌كه‌ن.
محه‌مه‌دى حاجى ستار خاوه‌نى په‌ڕاوگه‌ى ئارى له كفرى جگه له‌وه‌ى
كه ژماره‌یه‌كى زۆرى رۆژنامه و گۆڤارى پێده‌گات, له نزیكه‌وه‌ش
ئاگاى له‌و بابه‌تانه هه‌یه كه رۆژانه خوێنه‌ر عه‌ودالێتى, ئه‌و
ئه‌ڵێت:"خوێنه‌ر هه‌موى حه‌قیقه‌تێكى بۆ ده‌ركه‌وتوه هه‌موو ئه‌و
بابه‌ته دوور و درێژانه‌ى لاپه‌ڕه‌كانى رۆژنامه داگیر ده‌كه‌ن
جگه له‌وه‌ى كه ته‌نها مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه, رووبه‌رێك له
رۆژنامه‌كان داگیر بكه‌ن و هه‌روه‌ها ئه‌و تیگه‌یشتنه لاى خوێنه‌ر
دروست بكه‌ن چه‌واشه‌ى بكه‌ن".
چالاك عه‌بدولباقى رۆژنامه‌نووسیش كاره‌كه په‌یوه‌سته ده‌كات به‌وه‌ى
كه‌وا به‌و بڕه پاره‌یه‌ى كه رۆژنامه‌نوسان یا خه‌ڵكانى تر, له
برى بڵاوكردنه‌وه‌ى بابه‌تێكى دوور و درێژ وه‌ریده‌گرن چونكه وه‌ك
خۆى ئه‌یگێرایه‌وه هه‌ندێ بڵاوكراوه هێنده په‌رۆشى ماده‌یه بیر
له شتى تر ناكاته‌وه.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه وتیشى:"مرۆڤى ئه‌مرۆ مرۆڤێكى ماندوو و شه‌كه‌ته
بۆیه ناتوانێ بابه‌تى دوور و درێژ بخوێنێته‌وه ئه‌وه‌ش راستیه
پێویسته هه‌موو لایه‌ك بیزانن".
ئاكۆ محه‌مه‌د وه‌ك گه‌نجێكى ئه‌م سه‌رده‌مه بابه‌ته‌كانى ناو
رۆژنامه و گۆڤاره‌كانى موتاڵا ده‌كرد و له‌به‌ر خۆیشیه‌وه به
ئێمه‌ى وت:"قه‌ت له و بروایه‌دا نیم گه‌نج تازه به‌دواى بابه‌تێكى
سیاسى‌دا بگه‌رێت جونكه هیچ بابه‌تێكى سیاسى له‌و قه‌ناعه‌ته‌دا
نیم خه‌مه‌كانى گه‌نجى ئه‌مرۆ بگێرێته‌وه".
|