|
له‌خورماتوو
زۆربه‌ى ئه‌و خۆراكانه‌ى كه ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێت
توركیه
به‌رپرسى چاودێرى
ته‌ندروستى له‌خورماتوو: ئاوى مه‌شروعى خورماتوو
ده‌پاڵێوین
زه‌نگ- خورماتوو- هیشام
عبدوالكریم
چاودێرى ته‌ندروستى فه‌رمانگه‌ى راپه‌رین له‌خورماتوو
جگه له‌وه‌ى ئاوى مه‌شروعى خورماتوو ده‌پاڵێون، چاودێرى
خورده‌مه‌نى به‌سه‌رچووى بازاریش ده‌كه‌ن وله‌مانگێكدا
600 بۆ 700 كیلۆ خۆراكى به‌سه‌راچوو ده‌ستى به‌سه‌ر
ده‌گیرێت.
فاتیح ئه‌حمه‌د خوابه‌خش به‌رپرسى چاودێرى ته‌ندروستى
فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى رٍاپه‌ڕین له خورماتوو
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد ئێمه وه‌كو چاودێرى ته‌ندروستى
كاره‌كانمان ته‌نها له‌وه‌دا خۆى نادۆزێته‌وه به‌دواى
خواردنى به‌سه‌راچووه‌كاندا بگه‌ڕێین , به‌ڵكو چاودێرى
ئاوى پرۆژه‌ى خورماتوو ده‌كه‌ین بۆ پاككردنى ئاوه‌كه
و به‌كارهێنانى بۆ خواردن، ئه‌وه‌ش به ئامێرى
كلۆر و فیلته‌رى حه‌وزه‌كانى پرۆژه‌كه.كه
رۆژانه نزیكه‌ى چوار به‌ش ملێون فرێده ده‌ینه
ناو ئاوه‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بۆ خواردنه‌وه به‌كاربێت.
كارێكى تر‌ى تیمى چاودێریمان سه‌ردانى چێشتخانه‌كان
ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى پاك و خاوێن بن ئه‌وه‌ش له‌مانگێكدا
دوو تا سێ جار سه‌ردانییان ده‌كه‌ین.
ئه‌و به‌رپرسى چاودێریه وتیشى:" زۆر جار له
سه‌رچاوه‌كانى خۆمانه‌وه زانیاریمان بۆ دێت
له‌سه‌ر بوونى خواردن وخواردنه‌وه‌ى به‌سه‌را چوو
له‌بازارى خورماتوو ، كه هى وایان تێدا هه‌یه
زۆر تێكچووه و ته‌نانه‌ت له شێوه‌ى هه‌ڵگردنه‌كه‌ى
به‌هه‌ڵه له جێگایه‌كى گه‌رم داده‌نرێت ئه‌وكات
ماده‌كه تێك ده‌چێت و مه‌رجه‌كانى ته‌ندروستى تێدا
نامێنێت و زۆر له نه‌خۆشیییه‌كانى سكچوون و رشانه‌وه
و سك ئێشه له نه‌خۆشخانه‌كان هاوڵاتیان توشى ده‌بن".
باسى له‌وه‌كرد له‌هه‌ر مانگێكدا زیاد له 600 تا
700 كیلۆ ماده‌ى به‌سه‌راچوو ده‌ستى به‌سه‌را ده‌گیرێت
له قه‌زاى خورماتوو وتیشى:" ئه‌و خۆراكه به‌سه‌رچووانه
خۆى له گۆشتى مریشك به هه‌موو جۆره‌كانى و گۆشتى
ماسى و شیر و په‌نێر و چپس و سارده‌مه‌نى هتد...
ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه‌ش به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى
پۆلیسى خورماتوو و یاریده‌ده‌رێتى ئاسایشى
خورماتوو ئه‌نجام ده‌درێت".
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد له‌لایه‌ن تیمه‌كه‌يانه‌وه
له جێگایه‌كى تایبه‌ت له ده‌ره‌وه‌ى شار ده‌سوتێنرێت,خواردنه‌كانیش
زۆربه‌ى توركین ودواتر ئێرانى و سورى.
|