|
ڕه‌شه‌باى
سزادان و لابردن له رێكخستنه‌كانى یه‌كێتیدا به‌رده‌وامه
له سنورى
مه‌ڵبه‌ندى كفرى جێ به كادیرانى باڵى ڕیفۆرم لێژ
ده‌كرێت
ئاماده‌كردن: زه‌نگ
له‌به‌ندى (2)ى مادده‌ى شه‌شه‌مى تایبه‌ت به
سزادان له په‌یڕه‌وى ناوخۆى یه‌كێتى نیشتمانى
كوردستاندا هاتووه:"هه‌ر ئه‌ندامێك له جێبه‌جێكردنى
ئه‌ركه‌كانى سه‌رشانى كه‌مته‌رخه‌مى یان ده‌سته‌گه‌رى
و گێره‌شێوێنى بكات, به ئه‌ندازه و جۆرى كه‌مته‌رخه‌مى
و سه‌رپێچییه‌كه‌ى سزا ده‌درێت".
پێده‌چێت به گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و مادده‌یه‌ى ده‌ستورى
حزب بێت, كه ئێستا یه‌كێتى هه‌ڵمه‌تى ته‌جمید
كردن و ئاگاداركردنه‌وه و پۆست لێ وه‌رگرتنه‌وه
و ده‌ركردنیشى له ئۆئرگانه‌كانى خواره‌وه‌یدا ده‌ست
پێكردوه.
گۆڕانكاریی لێره‌وه ده‌ستى
پێكرد
هه‌ڵبژاردنه‌كانى كۆتایى مانگى رابردوو دڵخۆشكه‌ر
نه‌بوون بۆ یه‌كێتى, به‌و پێیه‌ى له سنورى نفوزى
خۆیدا نه‌یتوانى له ڕكابه‌ره سه‌ره‌كیه‌كه‌ى
خۆى, كه پێش ماوه‌یه‌ك لێى جیابوه‌وه و بوو به
هێزى به‌رهه‌ڵستكار, بباته‌وه. له سلێمانى و گه‌رمیان
لیستى گۆڕان هه‌ڵبژاردنه‌كانى برده‌وه و یه‌كێتى
كه له‌گه‌ڵ دۆسته نوێیه‌كه‌یدا (پارتى) به‌یه‌ك
لیست به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى كردبوو, ئه‌وه‌ى پێشبینى
ده‌كرد واى بۆ ده‌رنه‌چوو, هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكارى
سه‌ره‌كى بوو له به‌كارهێنانى كارتى گۆڕانكارى كه
ده‌مێكه باسى ده‌كرد و چاوشاركێى پێده‌كرد
له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌كانیدا.
هه‌موو ناوچه‌كانى نفوزى خۆى كرد به چوار میحوه‌ره‌وه,
مه‌ڵبه‌نده‌كانى هه‌ر ناوچه‌یه‌كى خسته ژێر
چه‌ترى میحوه‌ره‌كانه‌وه و چوار كه‌سیشى دیارى
كرد بۆ سه‌رپه‌رشتى میحوه‌ره‌كان. ئه‌و چوار كه‌سه,
هه‌ر یه‌كه‌و له میحوه‌رى خۆیدا ده‌سه‌ڵاتى
لابردن و گۆڕانكارى و دانانى خه‌ڵكى هه‌یه له
ئۆرگانه‌كانى رێكخستن و ڕه‌نگه له حكومه‌تیشدا.
مه‌ڵبه‌نده‌كانى (كه‌لار, كفرى, خانه‌قین, ده‌ربه‌ندیخان)
بوون به میحوه‌رى گه‌رمیان و پێشمه‌رگه‌یه‌كى دێرینى
یه‌كێتى سه‌رپه‌رشتى میحوه‌ره‌كه ده‌كات.
گۆڕانكارییه‌كانى میحوه‌رى گه‌رمیان تا ئێستا
زیاتر و زۆرتر له سنورى مه‌ڵبه‌ندى كفریدا ئه‌خولێته‌وه,
پێده‌چێت دواى كفرى ره‌شه‌باى ده‌ركردن و سڕكردن و
گۆڕینى پۆسته‌كان له كه‌لاردا چڕ بێته‌وه و ئه‌نجا
مه‌ڵبه‌نده‌كانى تر.
باڵى ڕیفۆرم له بازنه‌ى
قه‌ره‌وڵى گۆڕانكارییه‌كانه
كادیر یه‌كبێك له كۆمیته‌كانى ناو كفرى كه له
هه‌ڵبژاردنه‌كانى 2005ى رێكخستندا سه‌ر به باڵى
ڕیفۆرم بوو, ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه له ئێستادا
ئاماژه‌كان واده‌رده‌خه‌ن كه نیه‌تى ئه‌و گۆڕانكارى
و لابردنانه زیاتر له كادیرانى باڵى ڕیفۆرمى
جاراندا چڕ بوه‌ته‌وه.
له‌یه‌كه‌م گۆڕانكارى مه‌ڵبه‌ندى كفریدا, چوار
كارگێڕى مه‌ڵبه‌ند و سێ لێپرسراوى كۆمیته به
نووسراوێكى مه‌كته‌بى رێكخستنى حزبه‌كه‌یان له پۆسته‌كانیان
لابران و له‌یه‌كێتیش كرانه ده‌ره‌وه, ئه‌وانه
كه پێشتر سه‌ر به باڵى ڕیفۆرم بوون, له هه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا
كاریان بۆ لیستى گۆڕان كردوه.
دواى ئه‌وان, لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى كفرى گوێزرایه‌وه
بۆ ده‌ربه‌ندیخان. هه‌رچه‌نده گواستنه‌وه‌كه‌ى ئه‌و
والێكدرایه‌وه كه بۆ چاككردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه‌ى
ده‌ربه‌ندیخانه, به‌ڵام قسه‌ى ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه
بۆ له‌كارخستنى هێزى ڕیفۆرمى جارانه له‌ناو مه‌ڵبه‌ندى
كفریدا, به‌تایبه‌ت كه جێگرى مه‌ڵبه‌ندى خانه‌قین
(خه‌تى گشتى) خرایه شوێنه‌كه‌ى ئه‌و.
ره‌شه‌باى لابردن و ته‌ختكردنى ڕٍیفۆرمخوازه‌كانى
مه‌ڵبه‌ندى كفرى به‌رده‌وامه. كارگێڕێكى تر‌ى مه‌ڵبه‌ند
و لێپرسراوێكى كۆمیته و جێگر كۆمیته‌یه‌ك كه هه‌رسێكیان
ڕیفۆرمى جاران بوون, بۆ ماوه‌ى مانگ و سێ مانگ و
شه‌ش مانگ ته‌جمید كران. له لایه‌كى تریشه‌وه به‌پێى
زانیارییه‌كانى زه‌نگ, هه‌ردوو كۆمیته‌ى رێكخستنى
1 و 2ى ناو كفرى ئه‌كرێنه‌وه به‌یه‌ك و لێپرسراوه‌كه‌شى
ده‌درێته كه‌سێكى جێ متمانه بۆ خه‌تى گشتى. هه‌روه‌ها
هه‌ر له‌ناو كفریشدا ئێستا كۆمیته‌یه‌كى تر به‌ناوى
(سرك)ه‌وه بۆ لایه‌نگرانى خه‌تى گشتى كراوه‌ته‌وه,
كه ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ى ژماره‌ى ئه‌ندام و لایه‌نگر
و ته‌نانه‌ت هه‌وادارانى یه‌كێتیش بێت له شاره‌كه‌دا,
قوت كردنه‌وه‌ى ئه‌و كۆمیته‌یه هیچ پێویست نه‌بێت.
ڕه‌نگه ره‌شه‌باكه نه‌گیرسێته‌وه, هه‌تا لابردن
و ته‌خت كردنه‌كه ته‌واوى ریفۆرمخوازه‌كان نه‌گرێته‌وه.
ئه‌مانه‌ش ئاماژه‌ى ڕوونن له‌وه‌ى نیه‌تى پاككردنه‌وه‌ى
مه‌ڵبه‌ندى كفرى له باڵى ڕیفۆرمى جاران له‌كایه‌دا
هه‌یه, ئیتر با ئه‌و كادیرانه‌ى ڕیفۆرم له ئێستادا
خۆیان دابێته پاڵ خه‌تى گشتیش, به‌ڵام پێئه‌چێت
سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى دڵى لاى ئه‌و په‌نده بێت
كه ئه‌ڵێت (تۆبه‌ى گورگ, مه‌رگه).
هه‌وادارانى گۆڕانیش خۆیان
به نان‌بڕاو ئه‌زانن
شه‌هابى حاجى ئه‌حمه‌د جێگرى پێشووى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى
كفرى و كادیر و هه‌ڵسوڕاى دیارى ئێستاى (گۆڕان)
له سنورى كفریدا ئه‌ڵێت:"ئه‌وانه‌ى به‌هۆى پشتگیری‌یان
بۆ لیستى گۆڕان له سنورى كفریدا نانبرٍِاو كراون,
تا ئێستا زیاتره له 150 كه‌س". ئه‌و كادیره‌ى
گۆڕان ئاماژه‌شى به‌وه كرد كه ئه‌وانه‌ى نان‌بڕاو
ئه‌كرێن كه‌سانى حزبى و حكومیشیان تیایه و ژماره‌یه‌كى
زۆرى پۆلیس و ئاسایشیش گوێزراونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كى
دوورتر.
ڕه‌نگه هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و بۆ مه‌به‌ستى
ته‌سفیه كردنى یه‌كێتى بێت له‌وانه‌ى متمانه‌یان
پێیان نییه و راستتریش ئه‌وانه‌ى هێشتا دڵیان لاى
گۆڕانه. مه‌كته‌بى رێكخستنى یه‌كێتى فۆرمێكى
تایبه‌تى ناردوه‌ته خواره‌وه بۆ هه‌موو كۆمیته
و مه‌ڵبه‌نده‌كان و داوا ده‌كات هه‌موو ئه‌ندامێك,
كه‌ناوى له سنورى ڕێكخستنه‌كاندا هه‌بێت له‌به‌رده‌م
لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تى مه‌كته‌بى رێكخستندا ئیمزاى
بكات. فۆرمه‌كه‌ى مه‌كته‌بى رێكخستن به ڕوونى هه‌موو
كادیر و ئه‌ندامێكى خستوه‌ته به‌رده‌م دووڕیانێك,
یان به‌راستى په‌یوه‌ست بێت به ئه‌ركه حزبییه‌كانیه‌وه
و ئیمزاى بكات كه ئه‌ندامى یه‌كێتییه, یان
ئیمزاى نه‌كات و یه‌كێتى بوونیش له‌خۆى داماڵێت,
كه ئه‌مه‌ش دوو ڕویى و باز بازێنه‌یى ئه‌ندامانى
رێكخستن په‌ك ده‌خات.
|