<<مهلا كرێكار (نهجمهدین فهرهج ئهحمهد)
لهدایكبووى سلێمانییه و ئێستا پهناههندهیه له وڵاتى نهرویژ.
ماستهرى له زانستى حهدیس له پاكستان بهدهست هێناوه، ساڵانى
ههشتاكان پهیوهندى به بزووتنهوهى ئیسلامیى كوردستانهوه
كردوه و ههتا پلهى ئهندامى مهكتهبى سیاسى ڕۆیشتوه.
ساڵى 1992 چوهته نهرویژ و لهوێ رۆژنامهیهكى عهرهبى دهركردوه
بهناوى (كوردستان).
ساڵى 2001 له باشورى كوردستاندا گروپێكى ئیسلامیى جیهادى بهناوى
(جند الاسلام) دامهزراند، كه له 2003 لهگهڵ ڕوخاندنى نیزامى
بهعسدا، ئهم گروپهش تیاچوون و پهرت و بڵاوبوونهوه.
مهلا كرێكار زیاتر له زمانێك ئهزانێت، شاعیریشه و دوو كتێبى
شیعریشى ههیه. خێزانداره، چوار مناڵى ههیه بهناوهكانى (سید
قگب، ابن تیمیه، معالم، ڤلال)..
لهم چاوپێكهوتنهدا كه لهڕێى ئینتهرنێتهوه ئهنجامدراوه،
زهنگ كۆمهڵێك پرسیار و باس لهگهڵ مهلا كرێكاردا ئهورووژێنێت:>>
سامان: لهم ماوهیهى پێشوودا حكومهتى نهرویژى كه ئێوه لهوێ
نیشتهجێن, بڕیارى تهسلیمكردنهوهتانى به عێراق ڕاگرت, بهو
بیانوهى كه له وڵاتانى ترى ئهوروپادا دهیان مهلا كرێكارى تر
ههیه.. ئێوه ئهو بڕیاره چۆنى لهیهك ئهدهنهوه؟ مهبهستیش
چییه لهوهى كه وتراوه دهیان مهلا كرێكارى تر؟
كرێكار: بسم الله الرحمن الرحیم.. دهستان خۆش.. نهرویج ههرچی
پێكرا كردی، وه نهبێت خاتری گرتبم یان كهمتهرخهمی نواندبێت،
بهڵام نهگهیشته هیچ!! تۆ دیقهت بده، ئهم وڵاته زیاتر له 6
ساڵ و زیاتر له 6 ملیۆن دۆلاری خهرج كرد تا تۆمهتێكی وا لهسهر
من بدۆزێتهوهو بتوانێت به هۆی ئهوهوه من تهسلیم به شوێنێك
بكات یان خۆی له زیندانم بپهستێوێت! بهڵام دوای ئهوهی 35 جار
دایانم به دادگا ههر دهستیان له بهتاڵی دهردهچوو.. ئیتر
كۆڵیان دا.. زووتر كۆڵیان دهدا ئهگهر من شكاتم له حكومهتهكهیان
نهكردایه.. بهڵام من ئهوهم پێ گرنگ بوو كه بۆ كۆمهڵگهكهیانی
بسهلمێنم كه كێمان درۆزنین: من یان وهزیرهكهی ئهوان؟! كێ ئهمنیهتی
وڵاتهكه زیاتر دهخاته مهترسیهوه؟ من یان سیاسهتی كلكایهتی
حكومهتهكهی خۆیان بۆ جۆرج بۆش؟! ئهوان ههموو مافێكیان له من
سهندهوهو خستووشیانمهته بهر قورسایی قهرز!! رێی كار كردنیشم
نادهن و زیاتر له 40 ههزار دۆلاریشیان قهرزار كردووم!! تا له
كۆتاییدا سهیریان كرد ئهمه گهمهیهكی دۆڕاوه.. سهبری من له
پشوودرێژیی موخابهراتی ئهوان زیاتر بوو، دوو ههوڵ دانی
فڕاندنیشم شكستی هێنا! ئێ ئهوه 5 ساڵیشه ههر له ماڵهوهم..
ئیتر چیم لێ بكهن؟! 6 مانگ ههوڵی تهسلیم كردنهوهیاندام و نهگهیشتنه
ئهوهی لایهنێكیان دهسكهوێت خاوهنی ئیمزای خۆی بێت و منی تهسلیم
كهن!! له ئهردهنی كۆیلهش 15 ساڵ زیندانیان لهگهڵ كاری قورس
بۆ بڕیومهتهوه لهبهر ئهوهی گوایه چوومهته ئهوێ و
هیرۆیینم فرۆشتووه، ئێ خۆ نه ئهردهنم دیوهو نه هیرۆینیش!! كه
دهشپرسین ئهم ههموو تین و فشارو چهوسانهوهیهم لهبهر چیه؟!
خۆ رۆژێك له رۆژان سواری پاسێك نهبووم به بێ بلیت!! سهرپێچیم
له یاسایان نهكردووهو نهبوومهته مهترسی لهسهر كهس!! ئیتر
ئهم ههموو شۆقلێدان و لهقه لێدانه چ سوودێك به نهرویجێك دهگهێنێت
كه یهكهمین وڵاتی جیهانه له پاراستنی مافی مرۆڤدا؟!! مهگهر
لهبهر ئهوه نیه دهسبهرداری ئازادی خۆم نابم و تهنازول له
عهقیدهو ههڵوێستی خۆم بۆ كهس ناكهم؟!
حكومهتی نهرویجی كه دهڵێ: دهیان مهلا كرێكار له وڵاتانی تری
ئهوروپایی ههیه، مهبهستیان ههبوونی كهسایهتی تری ئیسلامی
وهكو ئهبو حهمزهی میسری و ئهبو قهتادهی فهلهستینی و سهعد
الفهقیهی بهرههڵستكاریی سعوودی و دهیان كهسایهتی تر ههیه،
كه ههر یهكهیان بهوه ناسراون كه چالاكی ئیسلامیان ههیه..
سامان: لهماوهى چوار ساڵى رابردوودا له نهرویژ زیاتر له 30
داواى یاساییت لهسهر تۆماركراوه و تۆمهتباركراویت به توندڕهوى
و تیرۆریست و قاعیده و...هتد, پێت وایه ئهو داوایانه به چى ئهگات؟
كرێكار: بهڵێ تۆمهتهكان زیاتر له 30 تۆمهت بوون بهڵام ههمووی
له دادگاكاندا وهكو بهفری هاوین توایهوهو ههمووی فشهو
فیشاڵی یهكێتی و قوڕمساغێتی موخابهراتی ئهمریكا دهرچوو، ههر
كهسێك تۆمهتێكی بۆ دهكردنه راپۆرت جورئهتی ئهوهی نهدهبوو
بێته بهرهو رووم له دادگا بهرامبهرم راوهستێت!! تهنانهت
له یهكێك له دادگایی كردنهكانمدا سهركهوتی كوببهی مدیر ئهمنی
یهكێتی له سلێمانی كه بهرپرسی مهلهفه ساختهكانی یهكێتی
بوو دژی من به تایبهت به فیزهی موددهعیهكهی من هاتبووه
ئۆسلۆ كهچی نهیوێرا ههر خۆیمان نیشان دا!! چونكه خۆشیان دهیانزانی
ئهمانه تۆمهت نین، ئهمه تهلفیقاتێكی كاتی سهرخۆشین، هیچ
خاڵێك لهگهڵ خاڵهكانی تردا یهكیان نهدهگرتهوه، نه بهرواریان
نه شوێنیان نه ناوهرۆكیان..
سامان: ئێوه له ههندێكى لێدوانهكانتاندا ههموو تۆمهت ئاراستهكردنێك
و ههر ههڕهشهیهكى ڕاگهیاندن و دژایهتییهكتان به فیتى یهكێتى
ئهزانن, پێتان وایه كه به ڕاستى یهكێتى له پشتى ههموو ئهوانهوه
بێت كه تۆمهت بخرێته پاڵتان؟ ئهتوانن ئهوه بسهلمێنن؟
كرێكار: بهڵى بێگومان ههر یهكێتی له پشت مهسهلهكانهوه بوو،
سهرهتا حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریش ویستی خۆی بێنێته ناو ناوان بهڵام
ههر زوو چرووك دهرچوو، ئهمما چۆن ئهوه بسهلمێنم كه یهكێتی
تۆمهته ساختهكاریهكانی كردووه، خۆ ئهوه له رێیهكی ئهوهنده
گهوره نیه، ههموو راپۆرتهكانیم لایه.. چونكه لهم وڵاته ئهوروپاییانه
دادگا كار به بهڵگهی شاراوه ناكات، پێت دهڵێت بهرامبهرهكهت
ئهم قسهو راپۆرتانهی دژی تۆ ههیه، ئیتر ئهو راپۆرت و مهلهفانهت
دهداتێ! ئێ منیش ئهو راپۆرت و مهلهفانهم به ئیمزاو ناوو
ناونیشان و ژماره تهلهفۆنی نوسهرهكانیهوه له لایه!! خۆ
پۆلیس و موخابهراتی ئهم وڵاتانه ناڵێت توخوا با نهیدهمه مهلا
كرێكار با دوایی دوژمندارێتی تری لێ نهكهوێتهوه!!
سامان: ئهگهر دواجار بهدیدى نهرویژى تۆمهتهكانتان لهسهر
ساغ بووهوه و ئهو حكومهتهش ڕادهستى عێراقییهكانى كردنهوه,
ڕهنگه ئهوانیش ڕاستهوخۆ بتاندهوه دهستى سلێمانى و ههولێر,
ههڵوێستتان چى دهبێت؟ خۆتان تهسلیم ئهكهنهوه؟
كرێكار: تۆمهتهكان وهكو وتم پووچ بوونهوهو هیچیان نهتوانرا
له دادگا بچهسپێنرێت، ئهمما رادهستی عێراقیهكان و پاشتری ئهو
تاوانكاریهی ئاماژهی پێ دهكهیت ئهوه یهعنی ئهشكهنجهدان و
كوشتنم، ئهوهش خوێنێك نیه خاوهنهكانی لهسهری بخهون.. كه
ئیحتیمالی ئهوهیان له نهرویج لێ پرسیم وتم ئهوهی بیرم لێ نهكردۆتهوه
ئهوهیه، ئهگهر نهرویجیهكانیش دهیانهوێت له سهنگهری یهكێتیهوه
خوێنی ترمان لێ بڕێژن با دهس پێ بكهن..
سامان: له یهكێك لهو كۆڕانهى كه له ئینتهرنێتدا بۆتان ساز
ئهكرێت, جارێكیان ئاماژهتان بهوه كردبوو كه ئهگهر بۆ بۆتان
بڕهخسێت دژى كافر خۆتان ئهتهقێننهوه.. بهڕاى ئێوه ئهو
كافره كێ ئهگرێتهوه؟ بۆچى تا ئێستا ئهو ههلهتان بۆ نهڕهخساوه؟
كرێكار: خۆ تهقاندنهوه كه چالاكیهكی ئیستیشهادی شهرعیهو چهكێكی
بڕندهیه، گومانی تێدا نیه چهند كاریگهره.. بۆ منیش و بۆ ههر
موجاهیدێك بگونجێت ههق نیه لێی راڕا بین، مادام مهرجی خۆی
تێدایه، لهوانه: ئیستیشهادیهكه باڵغ و ئاقڵ بێت و بزانێت تهقینهوهكه
چیهو چۆنهو فهتوای له شهرعناسێكی لێهاتووهوه وهرگرتبێت و
بهرامبهر به جهنگاوهرێكی دوژمن بێت كه له كات و مهیدانی شهڕی
بهرامبهر موسوڵماناندایه، تا ئێستا كه ئهو ههله نهگونجاوه
دیاره له سهردهمانی پێشمهرگایهتی كۆن و نوێی مندا هێشتا ئهو
ئیستیشهادیه فهتوای تهواوی لهسهر نهبوو، یان وهكو كاره
هونهریهكهی لهبهر دهستدا نهبوو، یان بارودۆخ و دوژمنهكانیش
وهكو ئێستا سهنگهرهكانیان تێكهڵ نهبوون.
سامان: بهشێكى عهرهبهكان ئێوه به شۆڤێنى كوردى ئهزانن,
كوردهكانیش بهكهسێكت ئهزانن دژى خواستهكانى گهل و دهستكهوتهكانى
وڵات ئهجهنگن, لهنێوان ئهم بهرداشهدا كامهیان ئاراستهى
كارى ئێوهیه؟
كرێكار: له بهرامبهر عارهب و تورك و فارسدا تهنازول له هیچ
مافێكی میللهتی خۆم ناكهم، له به كوردی چڕینمهوه تا دهوڵهت
و ئاڵای سهربهخۆیی، له بهرامبهر دهسهڵاتی كافری كوردیشهوه
تهنازول له دینهكهم بۆ كهس ناكهم.. خهڵك چۆن له من تێدهگات،
ئهوه رای خۆیانه، دهشێت نهمناسن، ههیه له نزیكهوه
نامناسن، ههیه له حوكمی پێشتری دیدی خۆیهوه دهڕوانێته من،
ههیه ههر رقی له ئیسلامهو منی پێ تاوانباره بى ئهوهی هیچم
دهرههقی كردبێت، ههیه له ئیدیعایهی یهكێتی و پارتیهوه وا
دهزانێت شهڕخوازێكی قژبژو ترسناكم.. بهڵام ئهوهی نزیكمه دهزانێت
كه وا نیه.. به ههر حاڵ دهبێ ئهو شیعرهی خهییامیان بۆ
بڵێمهوه كه دهڵێ: (ههر كهس به نهوعێ له من تێ دهگا..
منیش ههر ئهوهم كه خۆم دهیزانم )!! منیش ههر ئهو موسوڵمانه
عهقائیدیه ئوسوڵیه سهربهستهم كه خۆم دهیزانم..