|
عێراق؛ پشكۆكه
گڕده‌گرێته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌ره
كۆنه‌كه‌ى پۆلیسى كفرى پیلانى ته‌قینه‌وه‌یه‌كى به‌غداى
دارشتووه
ئا: شوان جه‌لال
ماوه‌ى چه‌ند مانگیكه بارى ئه‌منى عێراق سه‌قامگیرییه‌كى
رێژه‌یی به‌خۆوه بینى، به‌تایبه‌ت به‌غدادى پایته‌خت،
به‌ڵام رۆژى 19ى ئاب 5 ته‌قینه‌وه گه‌وه‌ره له
ته‌نیشت و نزیك و به‌رده‌م دیوانى 5 وه‌زاره‌ت له
به‌غداد نزیكه‌ى 100قوربانى 600 بریندارى لێكه‌وته‌وه.
هه‌ر چه‌ند رۆژێك دوابه‌دواى ئه‌و ته‌قینه‌وانه
له پارێزگاى بابل و به‌عقوبه و چه‌ند شوێنێكى تر
ته‌قینه‌وه‌ى خۆكوژى تێدا ئه‌نجام درا. به‌چه‌ند
رۆژێك پێش ئه‌وانه له موسڵ و كه‌ركوك چه‌ند
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویاندا ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ش
چه‌ندین قوربانى لێكه‌وته‌وه. دوا به‌دوایى ئه‌و
ته‌قینه‌وانه دۆسیه‌ى ئه‌منى و هێز و تواناى
عێراقیه‌كان له سه‌قامگیر كردنى ئه‌مه‌نى چه‌ندین
پرسیار و جه‌ده‌ل و گفتوگۆی له ئاسته جیاوازه‌كان
دروست كرد.
چوار شه‌ممه‌ى خوێناوى
ئه‌و ته‌قینه‌وه خوێناویانه‌ى كه رۆژى چوار شه‌ممه
روویاندا به‌خراپبوونێكى ئێجگار ترسناك ناوه‌زه‌د
ده‌كرێت كه خۆكوژه‌كان توانیویانه بگه‌نه چه‌قی
به‌غداد. ته‌قینه‌وه‌ى یه‌كه‌م له نزیك وه‌زاره‌تى
دارایی عێراق روویدا كه بووه هۆى داڕوخانى نزیكه‌ى
100مه‌تر له پردى "محه‌مه‌د قاسمی خیرا"ى نزیك
وه‌زاره‌ت و، زیانێكى مادی گه‌وره‌ى به بیناى
وه‌زاره‌تى دارایی گه‌یاند. سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى
به‌رپرس به رۆژنامه‌ى (شرق الاوسگ)ى له‌نده‌نى راگه‌یاندووه:
" ئه‌و ته‌قینه‌وه تاوانكارییه بووه هۆى
بریندار بوونى 270كه‌س كه 250یان فه‌رمانبه‌ریی
وه‌زاره‌تى دارایین و گیان له ده‌ستدانى 13كه‌س."
دوا به‌دواى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی به
چه‌ند خوله‌كێك ته‌قینه‌وه‌یه‌كى تر‌ى زۆر گه‌وره
له ته‌نیشت وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه كه ده‌كه‌وێته
نزیكى ناوچه‌ى سه‌وزه، په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵی
فه‌ره‌نسى له ته‌نیشت ته‌قینه‌وه كه رایگه‌یاند:
" شوێنى ته‌قینه‌وه‌كه زیاتر له ده مه‌ترى پانى
و 3 مه‌تر به‌قوڵایی هه‌ڵدڕیوه." هه‌روه‌ها وتى:
" وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌ته‌واوى تێك و پێك
داوه و زیانى زۆرى به‌كۆمه‌ڵگاى نیشته‌جێبوونى ساڵحییه
گه‌یاندووه.". جێی ئاماژه پێكردنه ته‌قینه‌وه‌كه‌ى
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه ده‌یان كه‌سی كوشت و بریندار
كرد، چه‌ند كوژراوێك و برینداریكیان خه‌ڵكى گه‌رمیانن.
ئه‌وه‌نده‌ى پێنه‌چوو له پاش ته‌قینه‌وه‌كانى هه‌ردوو
وه‌زاره‌تى دارایی و ده‌ره‌وه، وه‌زاره‌ته‌كانى
ته‌ندروستى و نیشته‌جێبوون و په‌روه‌رده به ئۆتۆمبیلی
بۆب رێژكرا و مینى ته‌وقیت كرا و هاوان هاویشتن
كرده ئامانج و ده‌یان كه‌سی كوشت و بریندار كرد.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه
(خزیر خه‌زاعى) وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى عێراق به‌توندى
به‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كه‌وتووه
و برینه‌كه‌ى له مه‌ترسیدایه.
مالیكى: ته‌كفیرى و به‌عسیه‌كان
به‌هاوكارى لایه‌نى ده‌ره‌كى به‌رپرسن
یه‌كه‌مین كاردانه‌وه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى
عێراق كه له هه‌مانكاتدا سه‌رۆكى هه‌موو هێزه
چه‌كداره‌كانى عێراقه "ته‌كفیرى و به‌عسییه‌كانى"
به به‌رپرسى ته‌قینه‌وه‌كانى چوارشه‌ممه
دیاریكرد.
نورى مالیكى له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له ماڵپه‌رى
سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڵاوى
كردۆته‌وه ده‌ڵێت: " تاوانباره ته‌كفیرى و به‌عسییه‌كان،
به هاوكارى ده‌ره‌كى به‌رپرسن له‌و كرده‌وه تیرۆرستیانه،
ده‌یانه‌وێ ئومێدی عێراق بۆ به‌ده‌ستهێنانى
سه‌روه‌رى و ژیانێكى سروشتى بڕوخێنن." هه‌روه‌ها
رایگه‌یاندووه: " پیاوه‌كانى ته‌كفیرییه‌كان و پاشماوه‌ى
رژێمى سه‌دامى رووخا‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجامدانى
تاوانكردن به‌رامبه‌ر هاووڵاتیه بێ گوناهه‌كان."
به یاننامه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه كردووه ئه‌وه
روویداوه به‌ڵگه‌یه‌كى زیندووه بۆ بوونى پیلانێكى
سیسته‌ماتیك تاكوو زیاتر خه‌ڵكى بێگوناه بكه‌نه
ئامانج و تێكدانى توانا و سه‌روه‌تى عێراق، رێگه‌گرتن
له پرۆژه‌ى عێراقێكى نوێ."
به‌رپرسێكى ئه‌منى: خۆكوژه‌كه
له ئازادكراوه‌كانى گرتووخانه‌ى بۆكا بووه
لاى خۆیه‌وه وه‌زاره‌تى ناخۆى عێراق رایگه‌یاند
كه به‌چه‌ند زانیارییه‌كى ته‌قینه‌وه‌كانى
چوارشه‌ممه‌ى رابردوو گه‌یشتوونه‌و ئه‌و
زانیاریانه‌یان به "ترسناك" وه‌سفیان كرد.
لیوا " عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف " سه‌رۆكى پرۆسه‌كان
و وته‌بێژى فه‌رمی وه‌زاره‌تى ناخۆى عێراق ئاماژه‌ى
به‌وه كردووه كه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق،
وه‌زاره‌تى ناخۆى عێراق به لێكۆڵینه‌وه له هۆكارى
ته‌قینه‌وه‌كانى نزیك دامه‌زراوه گرنگه‌كانى
حكومه‌ت له چوارشه‌ممه‌ى رابردوو راسپاردووه.
لیوا "خه‌ڵه‌ف" به‌ده‌زگاكانى راگایاندنى وتووه:
" یه‌كێك له‌و خۆكوژانه‌ى كه له نزیك بیناى
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى لۆرییه‌كى بارهه‌ڵگرى ته‌قاندووه‌ته‌وه،
پێشووتر ده‌ستگیر كراوه له گرتووخانه‌ى بۆكاى ئه‌مه‌ریكى
زیندان بووه دواتر ئازاد كراوه." هه‌روه‌ها وتى:
" لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه، به‌دڵنیایه‌وه
هه‌ندێ زانیارى ترسناكمان ده‌ست كه‌وتووه له
ماوه‌ى داهاتوودا ئاشكراى ده‌كه‌ین، له‌به‌ر چه‌ند
هۆكارێكى ئه‌مه‌نى ئاشكرا كردنیان دواده‌خه‌ین."
به‌ڕێوه‌به‌ره كۆنه‌كه‌ى
پۆلیسى كفرى پیلانى ته‌قنه‌وه‌یه‌كى داڕشتووه
به‌رپرسێكى باڵای حزبی به‌عسی رووخا‌و به‌ناوى
(وسام عه‌لی كازم ئیبراهیم) كه له‌سه‌رده‌مى
حكومكردنى به‌عسدا به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی كفرى بووه
پاش ده‌ستگیركردنى له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانى
عێراق دانى به‌وه‌داناوه كه پیلانى ته‌قینه‌وه‌كانى
چوارشه‌ممه‌ى رابردووى به‌غداى داڕشتووه.
دانپێدانانه‌كانى به‌رپرسه باڵاكه‌ى به‌عس كه خه‌ڵكى
مقدادیه له پارێگاى دیاله له‌رێگه‌ى فیلمێكى وێنه‌گراوه
له‌لایه‌ن لیوا (قاسم عه‌تا موسه‌وى) وته‌بێژى پلانى
سه‌پاندنى یاسا له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسی په‌خشكرا،
ده‌ڵێت: " له ساڵی 73 په‌یوه‌ندى به به‌عسه‌وه
كرد، له ساڵی 82 ئه‌ندامێتم هاته‌وه، له نه‌وه‌ده‌كان
پله‌ى ئه‌ندامێتیم به‌رزبووه بۆ ( عچو فرقه )،
هه‌وه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى شارى كفرى بووه‌مه،
دواى پرۆسه‌ى رووخان كارى پارێزه‌ری ده‌كه‌م و
كارم گواسته‌وه بۆ به‌غداد، پێش چه‌ند مانگێك به‌رپرسێكى
باڵاى به‌عس په‌یوه‌ندى پێوه‌كردم بۆ كارى تێكده‌رانه
به‌رامبه‌ر ئه‌م سیسته‌مه. ئه‌و به‌رپرسه له باڵی
عزه‌ت دورى بوو به‌ڵام كێشه‌ى نێوانمان واى لێكردم
بچم بۆ سوریا و په‌وه‌ندى به باڵی یونس ئه‌حمه‌د
بكه‌م و 7مانگ له سوریا مامه‌وه."
ئه‌م ( وسام عه‌لی)ه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: " په‌یوه‌ندى
به‌رفراوانم به به‌عسییه‌كانى مقدادییه‌وه هه‌یه،
ستام فه‌رحان كه سه‌ركرده‌یه‌كى به‌عسه له
سوریا پێش چه‌ند مانگێك په‌یوه‌ندى پێوه كردم بۆ
ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌یه‌ك و زه‌مینه خۆشكردن بۆی
له رووى ماددى و مه‌عنه‌وى." وتیشى : " منیش په‌یوه‌ندیم
به كه‌سێكى ئه‌منییه‌وه كرد 10هه‌زار دۆلار
ره‌شوه‌م پێدا بۆ زاڵگه‌كانى پشكنین، ئه‌و ئه‌فسه‌ره
په‌یوه‌ندى به زاڵگه‌كانى پشكنینه‌وه هه‌بوو و
توانى كارئاسانى بۆ ئه‌و لۆرییه بكات له دیاله‌وه
به‌ڕێگاى هێڵی خێرا بگاته به‌غداد و له نزیك
وه‌زاره‌تى دارایی ته‌قاندمانه‌وه".
بۆ ئاماده‌كردنى ئه‌م راپۆرته
سود له چه‌ند رۆژنامه‌و ئاژانسێكى عه‌ره‌بی وه‌رگیراوه
|