|
هه‌ژارانى
هه‌ولێر تاكه رۆژێكیان هه‌یه
"كه‌ره‌سته‌ى سوپه‌ر ماركیته‌كان له‌سه‌ر زه‌وى هه‌ڕاج
ده‌كرێت"
قادر ئیسماعیل-هه‌ولێر
خه‌ڵكى مام ناوه‌ند وهه‌ژارى هه‌ولێر چاوه‌روانى
ئێورانى هه‌ینى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بڕۆن كه‌ره‌سته‌ى
پێویستى خۆیان له‌و كاسباكارانه بكڕن كه شت هه‌ڕاج
ده‌كه‌ن له به‌رامبه‌ر بازارى نیشتیمان،
فروشیاران ره‌خنه له حكومه‌ت ده‌گرن كه شوینى
باشى بۆ یان دابین نه‌كردووه پاش روخاندنى ده‌ڵاڵخانه
وكۆمپانیاى شه‌رقولئه‌وسه‌ت پاره‌یه‌كى زۆرى لێان
ده‌وه‌ى به‌رامبه‌ر شوێنیكى په‌راوێز خراو.
له نێو ده‌نگه ده‌نگ فرۆشیاره‌كان ومامه‌ڵه
كردنى كڕیاره‌كان دیمه‌نى سه‌رجه‌م كه‌ره‌سته‌كانى
له‌به‌ر كردنى پیاوان ومنداڵان وئافره‌تان
ورازاندنه‌وه وكه‌ره‌سته‌ى ماڵ وچیشتحانه وئه‌وه‌ى
تۆ ئاره‌زووى ده‌كه‌ى له‌وێدا هه‌یه.
ئاراز ره‌حیم ده‌ڵێت:" سه‌رى هار ومار لێره ده‌ست
ده‌كه‌وىَ وخه‌ڵكى په‌رۆشه پێداویستیه‌كانى خۆى
بكرێت چونكه هه‌رزانتره له بازار".
كه‌ریم جاسم كه خه‌ریكى فرۆشتنى جلوبه‌رگ بوو
ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ته‌نها رۆژانى هه‌ینى له‌و
شوێنه شت ده‌فرۆشن وئه‌گه‌ر به‌یانى بێت ته‌نها
بۆت هه‌یه به پیاسه تێپه‌ر ببیت.
كه‌ریمى 30 ساڵ زیاتر ده‌ڵێت:" ئێمه جاران له ده‌ڵاڵخانه
شتمان ده‌فرۆشت وئێمه‌یان گواسته‌وه بۆ شوێنێكى
دیكه له ناو بازارى نیشتیمان كه كه‌س تێدا
تێپه‌ڕ نابێت وده‌بوایه 1000 دۆلار بده‌یت به
مێزه‌كه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاى شه‌رقولئه‌وسه‌ت
دیارى كراوه ونازانین ئه‌و كۆمپانیایه هی حكومه‌ته
یان كه‌سى تر وهه‌موو مانگێك 100 دۆلار كرێ ده‌ده‌یت
وئه‌و شوینه‌ى ئه‌وان دابینیان كردووه زۆر دووره
وكه‌س نایگاتێ".
ئه‌حمه‌د كابرایه‌كى دیكه‌یه رونى كرده‌وه خێزان
دارم وخاوه‌نى سێ منداڵم وهه‌موو كاسبى من له مانگێكدا
ته‌نها رۆژانى هه‌ینیه .ئارى خویندكاره وته‌نها
به هاوین كار ده‌كات به‌ده‌م جگه‌ره كێشان وبه‌حه‌سره‌تێكه‌وه
وتى:"من رۆژانى هه‌ینى لێره شت ده‌فرۆشم وئه‌وه‌ى
په‌یداى ده‌كه‌م له كاتى ده‌وام كردن‌دا سه‌رفى ده‌كه‌م".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى رۆژانى هه‌ینى ئه‌و شه‌قامه
زۆر پیس ده‌كرێ له لایه‌ن فرۆشیاره‌كانه‌وه
حوسین عه‌زیز وتى:" ئه‌و هه‌موو پاره‌ى بۆیان دێت
چى لێده‌كه‌ن با بیده‌نه دوو كریكارى هه‌ژار
ئێره‌ى پێ پاك بكاته‌وه ئه‌و 17% بۆ ئه‌وان دێت
هى میلله‌ته وكه‌چى میلله‌ت هه‌ر له نه‌هامه‌تیدایه
.
حوسین به‌ره‌خنه‌كه‌ى ئێمه زۆر دڵته‌نگ بوو وبه
توره‌یه‌كه‌وه وتى:"ئێمه ته‌نها رۆژانى هه‌ینى
دێن بۆ ئێره ودوور نیه ئه‌گه‌ر رۆژانى دیكه بین
بۆ ئێره بمانكوژن!! وناهێڵن.حوسین كه گوره‌وى و
فانیله وشۆرتى ده‌فرۆشت رونیشى كرده‌وه من خاوه‌نى
9 سه‌ر خێزانم بۆیه كار كردن ته‌نها چوار رۆژ له
مانگێكدا ده‌ریناهێنێ بۆیه له كۆتایى ئه‌م شه‌قامه
به ئێواران له رۆژانى دیكه‌دا ماوه‌یه‌كى كه‌م
شته‌كانمان داده‌نێن بۆیه بژى ومه‌مره ده‌یبه‌ین
به رێوه وئه‌و شوینه‌ى حكومه‌ت دیارى كردووه
چۆڵه وخه‌ڵكى نایه‌ت بۆ ئه‌وه‌ێ . كارزان كه گه‌نجیكى
كریاره سه‌باره‌ت به‌وه‌ى هه‌راج له دوكانه‌كان
هه‌رزانتره وتى:" هه‌ر تۆزێك خیرى تێدا بێت ده‌یفرۆشن
به‌ڵام دوكاندار كرێ دوكان وزه‌ریبه وكرێ ئاو
وكاره‌با وچه‌ندین شتى تر ده‌دات بۆیه گرانه له
لاى ئه‌وان . كه‌ریم فرۆشیارێكى دیكه‌یه وزۆر
توره‌یه له هه‌ڵوێستى شاره‌وانى هه‌ولێر ئاماژه‌ى
به‌وه‌دا
كه ناهێڵن له‌باخى خانه‌نشینان نوێژ بكه‌ن وئاوێكى
تێدا بخونه‌وه ئه‌ى چۆن دێن كێشه‌كه‌مان چاره‌سه‌ر
ده‌كه‌ن وتیشتى:" چوینه‌ته لاى شاره‌وانى كه‌چى
ده‌ڵى له‌لاى پارێزگاره ومن هه‌قم نیه وئه‌و شوێنه‌ى
ئه‌وان دابینیان كردبوو هه‌ندێكى به كه‌ڵك نایه‌ت
وهه‌ندێكى دووره" مه‌ندو كه گه‌نجێكى وریایه
رونى كرده‌وه ئێمه ته‌نها ئێوارانى هه‌ینى به
بێ ترس شت ده‌فرۆشین چونكه شاره‌وانى وپۆلیس
ناهێڵن وبه پێكه‌نینه‌وه وتى:" رۆژانى هه‌ینى به‌شێكیان
دێن شتمان لێده‌كڕن چونكه له لاى ئێمه هه‌رزانتره
وهه‌مان شتى سوپه‌ر ماركێته‌كانه ". سه‌باره‌ت به
هۆكارى هه‌رزانى نرخه‌كانیان به‌رامبه‌ر بازار
وماركێته‌كان مه‌ندو ئاماژه‌ى به‌وه‌دا خاوه‌نى
سوپه‌ر ماركێته‌كان له كات سه‌رف نه‌بوونى كه‌ره‌سته‌كانیان
شته‌كانیان ده‌ده‌ن به ئێمه به نیوه قیمه‌ت بۆیه
ده‌بینى شتى ئێمه هه‌رزانتره.
هێرش گه‌نجێكى دیكه‌یه كه پیڵاوى ئافره‌تانه‌ى
ده‌فرۆشت وله‌كه‌له‌ى سه‌ر هاوارى ده‌كرد به 3 هه‌زار
وتى:" تاكو ئیستا چه‌ندین جار شتم گیراوه به‌ڵام
بۆ پاشتر به پێدانى 10 هه‌زار دینار باج ئازادیان
كردووه ، هێرش ئاماژه‌ى به وه‌دا كه باوكى كار
ناكات وته‌نها خۆى ودوو براى خێزانێكى 11 كه‌سى به
خێو ده‌كه‌ن . هه‌ر له گه‌ڵ ئاوا بوونى خۆر
سه‌رجه‌م شه‌قامه‌كه به لایلون ومه‌قه‌باى به‌تاڵ
داپوشرابوو به‌ڵام له ماوه‌یه‌كى كورتدا له لایه‌ن
پاكه‌ره‌وه‌كانى كۆمپانیاى جه‌نائن له جاران
پاكتر كران وچاوه‌روانى هه‌ینى داهاتوو بن.
|