له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا محه‌مه‌د چاوجوان به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى 11ى
رێكخستنى كه‌لار-ى یه‌كێتى باس له ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى
رابردووى یه‌كێتى ده‌كات و ئه‌و هۆكارانه‌ى بوونه هۆى سه‌ركه‌وتنى
باڵى خه‌تى گشتى له كه‌لار و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ڕه‌ت ئه‌كاته‌وه
كه ئه‌وان جیاوازى كادره‌كانى خۆیان له‌گه‌ڵ كادرانى باڵى
ڕیفۆرمدا بكه‌ن.
له‌به‌شێكى تر‌ى ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا چاوجوان رایده‌گه‌یه‌نێت كه
ئێستاش گه‌رمیان قه‌ڵاى سه‌وزى یه‌كێتییه و گلله‌ییه‌كانى خه‌ڵكیش
به‌جێیه و پێویسته یه‌كێتى و حكومه‌ت باشتر ئاوڕ له‌م ناوچه‌یه
بده‌نه‌وه.
سامان: نزیكه‌ى ساڵ و نیوێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ڵبژاردنى رێكخستنه‌كانى
یه‌كێتى ئه‌نجام درا, ئه‌وه‌ى به‌زه‌قى له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌ستى
پێكرا, دیارده‌ى ته‌كه‌تولات و پاره به‌خشینه‌وه‌و ململانێى گه‌وره
بوو, مه‌ڵبه‌ندى كه‌لار به‌پێى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن باڵى خه‌تى
گشتى مسۆگه‌رى كرد, ئێوه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه بۆچى ده‌گه‌رێِننه‌وه,
ته‌كه‌تول ده‌ورى هه‌بوو, پاره‌تان زیاتر به‌خشى, هه‌ڕه‌شه‌تان كرد,
یان خۆتان به متمانه پێكراو ئه‌زانن؟
محه‌مه‌د چاوجوان: دیاره من حه‌قیقه‌تێك باس ئه‌كه‌م, ئه‌و باڵ و
ته‌ره‌ف و ئه‌مدیو ئه‌ودیوه هه‌مووى مه‌سه‌له‌ى منافه‌سه‌ى هه‌ڵبژاردنه,
من مافى خۆمه به گوێره‌ى خه‌بات و ماندووبونم منافه‌سه‌ى ئه‌و
پۆسته بكه‌م, به‌رامبه‌ره‌كه‌شم ئه‌و مافه‌ى هه‌یه, ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له
پاره به‌خشینه‌وه بێت, من مه‌سئولم له‌وه‌ى یه‌ك كه‌س بێت و بڵێت
پاره‌ت پێداوم له به‌رامبه‌ر ده‌نگ .. به‌ڵام هه‌ندێ جار كارتى
مۆبایل به‌خشراوه, ده‌عوه‌تى نانخواردن كراوه... من نایشارمه‌وه
ده‌عوه‌تى وام كردوه نزیكه‌ى (300) كه‌س بوونه, ته‌نانه‌ت ئێستا
له وڵاتى ئه‌مه‌ریكایش كه ولاتێكى پێشكه‌وتوه, ئه‌وه‌ى بانگه‌شه‌ى
خۆپاڵاوتن ئه‌كات بودجه‌یه‌كى له به‌رده‌سته ...
من دوباره‌ى ئه‌كه‌مه‌وه كه‌وا پاره‌م به‌رامبه‌ر به ده‌نگ به
یه‌ك كه‌س نه‌داوه, نمونه‌یه‌كم هه‌یه براده‌رێك هه‌یه (له‌به‌ر
هه‌ندێ شت ناوه‌كه‌ى نابه‌م) كابرایه‌كى هێنا ئه‌ندام كه‌رت بوو
وتى ده‌نگ به ئێوه ئه‌ده‌م, وتم به‌سه‌رچاو, وتى (6) گه‌ڵام سه‌رف
كردوه, وتم ئێمه و ئه‌وان هه‌ر یه‌كێتین بڕۆ ده‌نگ به‌وان بده!
سامان: مه‌رج نییه خۆت پاره‌كه‌ت به‌خشیبێته‌وه, كه‌سێك نه‌بوه
له پشتى تۆوه, له‌سه‌رووى تۆوه پاره‌ى به‌خشیوه؟
محه‌مه‌د چاوجوان: له كه‌لاردا من رووى خه‌تى گشتى بووم, له پشتى
منه‌وه هه‌رچى كرابێت پێم زانیوه, به‌ڵام هه‌ندێ جار خه‌ڵك هه‌یه
ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌رى شتێكه‌وه, ئه‌وه هه‌یه, به‌ڵام ئه‌وه‌شمان
بیر نه‌چێت ته‌ره‌فى به‌رامبه‌ریش هه‌بوه, ئه‌وان به ئێمه ئه‌ڵێن
پاره‌مان به‌خشیوه‌ته‌وه, من به‌ڵگه‌م هه‌یه كه خه‌ڵك هه‌بوه,
له دواى هه‌ڵبژاردن هاتوه‌ته لاى من, ئه‌وان داواى پاره‌كه‌یان
لێكردۆته‌وه.
مه‌سه‌له‌ى هه‌ڕه‌شه‌كردنیش, ئێمه هیچمان به ده‌سته‌وه نه‌بوه
كه هه‌ره‌شه له خه‌ڵك بكه‌ین, نه ئیداراتین بڵێین نان ئه‌بڕین
نه نه‌سرییه‌ى مه‌ڵبه‌ند به‌ده‌ستمانه‌وه بووه, نه توانا‌و ئه‌ركى
مه‌ڵبه‌ندیش له‌سه‌ر شانمان بوه كه هه‌ڕه‌شه بكه‌ین.
سامان: ئه‌وترێ ئێوه دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌سفیه‌ى حسابى خۆتان
له گه‌ڵ ركابه‌ره‌كانتان كردوه, ئه‌وانتان په‌راوێز خستوه؟
محه‌مه‌د چاو جوان: من ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌مدا نه‌رم
بووم, هه‌ندێ جار ئه‌و نه‌رمییه به ترسنۆكى باسكراوه, ئێستا 8-9
كه‌س له ناو به‌شه‌كانى مه‌ڵبه‌ندا هه‌ن كه مونافیسى پێشووى ئێمه
بوون, من ناڵێم ئه‌وانه باڵن, ناڵێم ریفۆرمیشن چونكه باوه‌ڕم به‌وه
نییه, من ناڵێم لاى ئێمه گه‌نده‌ڵى تێدا نییه به قه‌ناعه‌تى من
له هه‌ردوو دیوه‌كه خه‌ڵكى وا هه‌یه تا زووتر پاڵى پێوه بنێیت
قازانجى یه‌كێتییه له هه‌ردوو دیوه‌كه‌ش پیاوى پاك و شۆرشگێر هه‌یه..
من ئه‌و مه‌جاله به تۆ ئه‌ده‌م له به‌شى دارایى مه‌ڵبه‌ند بپرسه
بزانه ئه‌و براده‌رانه‌ى كه له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا نه‌بوون چه‌ندم بۆ
خه‌رج كردوون, بۆ نه‌خۆشى بۆ ئۆتۆمبیله‌كانیان بۆ پرسه‌دانانیان ..
له دیوه‌كه‌ى تریش بزانه چه‌ند كه‌س گلله‌ییم لێ ئه‌كات و ئه‌ڵێت
یارمه‌تى ئێمه ناده‌یت..
تۆ برۆ له هه‌مویان بپرسه بزانه من مامه‌ڵه‌م چۆنه له گه‌ڵیاندا,
هه‌ر ئه‌م به‌یانییه یه‌كێكیان به خۆمى وت: تۆ بمریت ئه‌نجا قه‌درت
ئه‌زانین!
سامان: كه‌واتا جیاوازى نێوان كوتله‌ى خۆت و كوتله‌كه‌ى به‌رامبه‌رت
ناكه‌یت؟
محه‌مه‌د چاوجوان: من مه‌سئولم به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى بچوكترین
جیاوازى هه‌بێت.. به‌ڵام جیاوازى له نێوان ئه‌و كه‌سانه ئه‌كه‌م
كه كاره‌كانى لاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كارى باش و ئه‌داى باشى هه‌یه.
سامان: تۆ وا ئه‌ڵێیت, به‌ڵام من زانیاریم هه‌یه كه تا ماوه‌یه‌ك
له‌مه‌وبه‌ر بودجه‌ت نه‌داوه‌ته هه‌ردوو كۆمیته‌ى (شێروانه و شێخ
ته‌ویل) هه‌روه‌ها له دابه‌شكردنى ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى (سرك) به‌سه‌ر
كۆمیته‌كاندا, هیچ ئه‌ندامێك به‌ر ئه‌و دوو كۆمیته‌یه نه‌كه‌وتوون
له به‌ر ئه‌وه‌ى سه‌ر به‌باڵى ریفۆرمن؟
محه‌مه‌د چاوجوان: من بۆت روون ئه‌كه‌مه‌وه, مه‌سئولى كۆمیته‌ى
شێخ ته‌ویل كه له‌و باڵه‌یه تۆ باسى ئه‌كه‌یت بڕۆ لێى بپرسه, من
ئێستا زۆر لێى رازیم ئه‌ویش زۆر رازییه له‌مه‌ڵبه‌ند, مه‌سئولى
كۆمیته‌ى شێروانه‌ش من له مێژووى كاركردنمدا هاورێم بووه, قه‌ت
رقیشم لێى نییه, به‌ڵام مه‌سه‌له‌یك هه‌یه كه هه‌ندێجار ئه‌دائى
كار وات لێده‌كات كه پێى بڵێى كاكه تۆ بۆ وائه‌كه‌ى... بودجه بۆ
هه‌موو كۆمیته‌كان دیاریكراوه, كۆمیته‌ى واهه‌یه (1,250,000)
دینارى بۆ دابینكراوه من ملێون و نیوێكى ئه‌ده‌مێ كه (شێروانه)
یه‌كێكه له‌وانه, ئه‌وه‌ش ناشارمه‌وه كه یه‌كێك له كۆمیته
باشه‌كان كه له یادى یه‌كێتیدا كارى كردوه, كۆمیته‌ى شێروانه
بوه بۆیه به پێچه‌وانه‌ى هه‌موو كۆمیته‌كانه‌وه ته‌نها یارمه‌تى
كۆمیته‌ى شێروانه‌م داوه.
سامان: من ئه‌ڵێم پێشتر نه‌ك ئێستا, راسته بودجه‌تان نه‌داونه‌تێ؟
محه‌مه‌د چاوجوان: نه‌خێر... ئه‌وه مه‌كته‌بى رێكخستن و مه‌كته‌بى
سیاسیش ئه‌زانێت, مه‌سئولى كۆمیته و كۆمیته‌م بانگكردوه وتوومه
كاكه پابه‌ندبوون (التزام) به‌م شێوه‌یه ئه‌كرێت, من وه‌ك مه‌سئولى
مه‌ڵبه‌ند ده‌سه‌ڵاتى لابردنى ئه‌ندام كه‌رتێكم نییه ته‌نها وه‌ك
پێشنیار نه‌بێت, به‌ڵام ئه‌و ئه‌ندام كه‌رتى له‌سه‌ركار لابردوه,
بۆیه ئه‌بێت لێپێچینه‌وه بكه‌م, یان ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌بێت خۆى
به كادرى مه‌ڵبه‌ند نه‌زانێت, به‌چى مافێك موچه وه‌رئه‌گرێت, ئه‌مه
ئیجرائاتى بۆ كراوه..
ئه‌مانه هه‌یه, ئه‌گه‌رنا, كۆمیته‌ى شێروانه بودجه‌ى خۆى هه‌یه,
سه‌یاره‌ى هه‌یه.. ته‌نانه‌ت من له‌و رۆژانه بێ ئه‌وه‌ى خۆیان
بزانن داواى گۆڕینه‌وه‌ى سه‌یاره‌كه‌یانم به باشتر بۆ كردوون. من
دڵنیات ئه‌كه‌مه‌وه كه‌وا ته‌نها به‌كاركردن نه‌بێت جیاوازى له
نێوان دوو كادیردا ناكه‌م.
سامان: پێش ئه‌م چاوپێكه‌وتنه كادیرێكى مه‌ڵبه‌ند پێی وتم: لایه‌نگرانى
باڵى ریفۆرم له ناو مه‌ڵبه‌ندا سه‌ركوتكراون, شتى وا هه‌یه؟
محه‌مه‌د چاوجوان: ئێمه باوه‌ڕمان به گفتوگۆ هه‌یه, سه‌ركوتكردن
كارى ئێمه نییه.. دوو كادیریان له به‌شى رێكخستن دانراون كادیره‌كانى
تریش له به‌شه‌كانى تر, هه‌یانه كارى خۆى به‌باشى ئه‌كات و هه‌شیانه
خراپه... بۆیه له سه‌دا سه‌د ئه‌و قسه‌یه وانییه, نه‌ك سه‌ركوت
نه‌كراون, به‌ڵكو ئه‌وه‌نده حورمه‌ت گیراون, زیاتر به‌یانى باشیان
لێ ئه‌كه‌م نه‌وه‌ك هه‌ست به‌شتێك بكه‌ن.
سامان: تێڕوانینى خۆت له‌سه‌ر باڵى ریفۆرم چییه, پێت وایه له
ناو یه‌كێتیدا باڵێك هه‌بێت به‌ناوى ریفۆرمه‌وه؟
محه‌مه‌د چاو جوان: به‌كرده‌وه نه‌خێر, كه‌سانێك هه‌ن له هه‌ردوولا
داواى ریفۆرم ئه‌كه‌ن له ناو یه‌كێتیدا, به‌ڵام ئه‌وانه‌ى به
خۆیان ئه‌ڵێن ریفۆرم له‌سه‌دا سه‌د وانییه... كادیرى باشیان
تێدایه, له خه‌تى گشتى یه‌كێتیش كادیرى باش هه‌یه, ئه‌گینا به‌و
پێوه‌ره‌ى كه هه‌رچى به‌جیا بڵێت, من باڵى ریفۆرمم و بیه‌وێت
چاكسازیى له یه‌كێتیدا بكات له سه‌دا سه‌د پێت ئه‌ڵێم وانییه.
سامان: واتا ئه‌وانه‌ى ناویان ریفۆرمه ریفۆرمخواز نین؟
محه‌مه‌د چاو جوان: هه‌موویان نه‌خێر, من پێت ده‌ڵێم كادر هه‌یه
له ناویاندا نیه‌تى چاكسازی هه‌یه و له‌مدیویش كادرى واهه‌یه,
به‌ڵام كادریش هه‌یه به‌ناوى ریفۆرمه‌وه گه‌نده‌ڵترین كادره
بۆیه كه‌وتۆته ئه‌ولاشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى محاسه‌به‌ى نه‌كه‌ن و
بڵێن ئه‌مه ریفۆرمخوازه.
سامان: بڕوات هه‌یه كه ئه‌وان باڵن؟
محه‌مه‌د چاو جوان: باڵ له ناو یه‌كێتیدا نییه و ناشبێت, به‌ڵام
منافسه‌یه‌ك هه‌یه, من ئه‌پرسم له پێش هه‌ڵبژاردن ئه‌و كه‌سه‌ى
كه له مه‌ڵبه‌ند كارى ئه‌كرد ده‌سه‌ڵاتى هه‌بوو رێگه به گه‌نده‌ڵى
نه‌دات, به‌ڵام ئه‌و كاته خۆى شتێكى نه‌كردبێت, نابێت به‌من بڵێت
وه‌ره ریفۆرم بكه, با خۆى بیكردایه.
سامان: مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه بڵێیت ئه‌م مه‌ڵبه‌نده پێشتر گه‌نده‌ڵى
تیادا هه‌بوه و چاره‌سه‌ریش نه‌كراوه؟
محه‌مه‌د چاو جوان: ئێستاش هه‌یه.. به‌ڵام گه‌نده‌ڵى به‌و مه‌فهومه
نا كه تۆ باڵى ریفۆرم نه‌بیت گه‌نده‌ڵیت, به پێچه‌وانه‌وه ئێستا
كه‌سى واهه‌یه له‌ناو باڵى ریفۆرمدا و له مه‌ڵبه‌ند كار ئه‌كات
خاوه‌نى دوو موچه‌یه و قسه‌ش ناكات (له‌و كۆمیته‌یه‌ى كه تۆ ئه‌یڵێیت).
سامان: ئه‌ى له‌ناو مه‌ڵبه‌نددا كه‌سانى دوو موچه نین؟
محه‌مه‌د چاوجوان: هه‌مووى به‌ڵێننامه‌ى پڕكردۆته‌وه, نزیكترین
كادیر له منه‌وه هه‌بوه, دوو موچه‌ى هه‌بوه به‌ڵێننامه‌ى پێ
پڕكراوه‌ته‌وه موچه‌یه‌كیان بڕاوه, ره‌نگه زویریش بووبێت لێم...
بۆیه دوو موچه نییه مه‌گه‌ر من پێى نه‌زانم.
سامان: ئێستا ئێوه كادرتان نییه دوو موچه وه‌ربگرێت؟
محه‌مه‌د چاوجوان: له ئاستى كارگێڕ و مه‌سئولى كۆمیته‌و ئه‌ندامانى
به‌ش وكادره‌كانى ناو مه‌ڵبه‌ند نیمانه.
سامان: ئه‌ى ئه‌گه‌ر هه‌بێت, مامۆستا بێت و موچه‌ى مه‌ڵبه‌ندیش وه‌ربگرێت
و خزمى مه‌سئول مه‌ڵبه‌ندیش بێت؟
محه‌مه‌د چاوجوان: پێم وایه نیمانه, هه‌یه مامۆستایه ئێمه
پاداشتێكى ئه‌ده‌ینێ نه‌ك وه‌ك موچه.
سامان: با كه‌مێك ته‌وه‌رى باسه‌كه‌مان بگۆڕین, گه‌رمیان واباس ئه‌كرێت
قه‌ڵاى سه‌وزى یه‌كێتییه, به‌ڵام هه‌ندێك ڕایان وایه كه ئه‌وه
دروشمى دڵگه‌رمێتى دواى ڕاپه‌ڕین بوو و ئێستا ئه‌وه نییه, واتا
گه‌رمیانییه‌كان ئێستا گلله‌ییان له یه‌كێتى و حكومه‌ت هه‌یه و
توڕه‌ن لێى, تۆ ڕات چییه؟
محه‌مه‌د چاو جوان: من پێم وایه ئێستاش گه‌رمیان هه‌ر قه‌ڵاى سه‌وزى
یه‌كێتییه و هه‌رواش ئه‌بێت, ئه‌و گلله‌ییانه‌ى خه‌ڵكیش زۆربه‌ى
له دڵسۆزییه‌وه‌یه, پێویسته ئێمه باشترین خزمه‌تى خه‌ڵك بكه‌ین
پرۆژه كراوه نه‌ك هیچ نه‌كرابێت, به‌ڵام ره‌نگه له به‌رامبه‌ر
خه‌بات و قوربانیدانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌دا نه‌بێت و مابێتى.. گلله‌یى
هه‌ر ئه‌بێت نابێت كه‌س گلله‌یى هه‌ر نه‌كات..
سامان: به‌ڵام تۆڕه‌بوونى گه‌وره به‌دى ئه‌كرێت له سیماى خه‌ڵكدا؟
محه‌مه‌د چاوجوان: ئێستا له‌م كه‌لاره‌دا گروپى زۆر هه‌یه به
ناوى جیاواز (دژه گه‌نده‌ڵى و...هتد) ئه‌وانه ناون مه‌رج نییه
ناوه‌ڕۆك بن به‌ته‌واوى, ئه‌وه‌ى ئه‌ڵێ من دژایه‌تى گه‌نده‌ڵى ده‌كه‌م
ره‌نگه كارێك بۆ خۆى بێته پێشه‌وه دژایه‌تى گه‌نده‌ڵى نه‌كات.
بۆیه پێویسته ئه‌وانه‌ى ره‌خنه ئه‌گرن به‌دیلیشیان پێ بێت.
سامان: تۆ وه‌ك مه‌سئولى مه‌ڵبه‌ندێكى گه‌وره‌ى گه‌رمیان, رازیت له
ئه‌داى یه‌كێتى به‌رامبه‌ر قه‌ڵا سه‌وزه‌كه‌ى خۆى؟
محه‌مه‌د چاوجوان: من پێم وتى له پرسیارى خزمه‌تگوزاریدا ئه‌ڵیم
بۆ ئه‌م قه‌ڵا سه‌وزه زۆرمان ماوه بیكه‌ین, من به‌شێوه‌یه‌كى
رێژه‌یى رازیم نه‌ك به ره‌ها.. من رازیم له‌وه‌ى كه ئه‌یڵێم,
پێویسته بایه‌خێكى زیاتر به ئاوایییه‌كان بده‌ین, ئاوه‌دانیان
بكه‌ینه‌وه.
سامان: نێوانتان له گه‌ڵ حزبه‌كانى تر‌ى سنورى كه‌لاردا چۆنه؟
بڕیار بوو مانگانه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ده‌ورى بكه‌ن به‌ڵام نایكه‌ن!
هه‌ندێك له‌و حزبانه ئه‌ڵێن هه‌ر كاتێك یه‌كێتى ئیشى پێمان بێت
كۆبوونه‌ومان پێده‌كات و هه‌ركاتێكیش پێویستى پێ نه‌بوو نایكات؟
محه‌مه‌د چاوجوان: ئه‌و كۆبوونه‌وه كه باسى ئه‌كه‌یت, ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت
ئه‌وه بێت له ئیداره ئه‌كرێت, ئێمه‌ش وه‌كو پارتى و حزبه‌كانى
تر, سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان رایسپاردوین, كه هه‌موو
حزبه‌كان مانگانه له شوێنێكدا كۆئه‌بینه‌وه, هه‌مووشمان رازى
بوین كه تێبینیه‌كانمان بده‌ین به ئیداره‌و ده‌ستتێوه‌ردان نه‌كه‌ین,
ئه‌و كۆبونه‌وانه‌ش ناكرێت, به‌ئه‌نقه‌ست نییه, به‌پێچه‌وانه‌وه
من له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ى مانگانه‌دام... به‌ڵام ئێمه رابه‌رى
كۆبوونه‌وه‌كان نین, هه‌تا به ئاره‌زووى خۆمان بیكه‌ین, به‌ڵكو
ئێمه‌ش وه‌كو ئه‌وان ده‌عوه‌ت ئه‌كرێین.
سامان: چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا داوایه‌كى یاساییتان له‌سه‌ر په‌یامنێرى
رۆژنامه‌ى(هاوڵاتى) تۆماركرد له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵێك, به‌ڵام
دواتر داواكه‌تان كشانه‌وه, ئایا هه‌واڵه‌كه‌ى هاوڵاتى راست بوو,
بۆیه ئێوه كشانه‌وه یان شتى تر‌ى له پشته‌وه بوو؟
محه‌مه‌د چاوجوان: راستییه‌كه‌ى ئه‌و هه‌واڵه بۆ رۆژنامه نه‌شیاوه...
له ده‌ستكه‌وتنى هه‌واڵێكدا له‌سه‌ر كه‌سێك پێویسته په‌یامنێر
لێدوانى كه‌سه‌كه وه‌رگرێت, كه‌چى لێدوانى ئێمه وه‌رنه‌گیراوه.
من ئه‌ڵێم كابرایه‌ك به عه‌فه‌وى قسه‌ى كردووه (ناڵێم داخ له دڵ
) كه‌وته لاپه‌ڕه‌ى رۆژنامه‌یه‌ك.
دواتر من شانازى به‌و هه‌واڵه‌وه ئه‌كه‌م چونكه ئه‌یسه‌لمێنێت
بچوكترین شت له ناو مه‌ڵبه‌ندا به گفتوگۆ ئه‌كرێت.. مناقه‌شه‌مان
كردوه نه‌ك شه‌ڕ!
بۆ مه‌سه‌له‌ى داواكه‌ش ویستومانه به‌و براده‌ره‌ى (هاوڵاتى) كه
كوڕێكى گه‌نج و كاراشه, بڵێین هه‌ندێ شت هه‌یه تایبه‌ته به
ناوخۆى ئه‌م حیزبه و گفتوگۆى ئه‌كه‌ین, كشانه‌وه‌كه‌ش له‌وه‌وه
هات كه مه‌به‌ستێكمان له داواكه هه‌بوو, ئه‌ویش هاته دى.
سامان: مه‌به‌سته‌كه‌تان چى بوو؟
محه‌مه‌د چاوجوان: مه‌به‌سته‌كه‌م ئه‌وه‌بوو بزانم ئه‌م هه‌واڵه
له كوێوه ده‌رئه‌چێت, كه زانیمان كه‌سه‌كه كێیه, وازمان له
داواكه هێنا.
سامان: مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه بڵێیت كه‌سانێك له ناو مه‌ڵبه‌نددا هه‌ن,
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى مه‌ڵبه‌ند ئه‌به‌نه ده‌ره‌وه؟
محه‌مه‌د چاوجوان: مه‌رج نییه كه‌سانێك هه‌بن به مه‌به‌ست ئه‌وه
بكه‌ن, به‌ڵام ره‌نگه له‌سه‌ر رووى خۆیان قسه‌كانیان له‌ده‌ره‌وه
باس كردبێت, نه‌ك بۆ دژایه‌تى مه‌ڵبه‌ند.
سامان: لێپێچینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا نه‌كرد, كه هه‌واڵه‌كه‌ى
برده ده‌ره‌وه؟
محه‌مه‌د چاوجوان: ئه‌وه په‌یوه‌ندى به خۆمانه‌وه هه‌یه.
سامان: بودجه‌ى مه‌ڵبه‌ندى كه‌لار چه‌نده؟
محه‌مه‌د چاوجوان: هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه كه كاره‌كانیان پێده‌كه‌ین.
سامان: بۆ ناته‌وێت شه‌فاف بیت و بڕى بودجه‌كه ئاشكرا بكه‌یت؟
محه‌مه‌د چاوجوان: تۆ خۆت ده‌زانیت بڕۆ بینوسه.
سامان: (37) ملیۆن دیناره؟
محه‌مه‌د چاوجوان: نه‌خێر ئه‌ویش بوختانێكى تره, (پێكه‌نین) ..
گرنگ ئه‌وه‌یه بودجه‌كه هه‌رچه‌ندێك بێت مه‌سئولم لێى و نایه‌ڵم
گه‌نده‌ڵى پێوه بكرێت. |