|
ئه‌مه‌ریكییه‌كان
چوار هه‌زار و 314 سه‌ربازیان له‌عێراق به كوشت
داوه
وه‌زیرى ژینگه‌ى
عێراقى: شه‌ڕى ئه‌مه‌ریكییه‌كان هۆكارى 140 هه‌زار
حاڵه‌تى شیرپه‌نجه بوه
راپۆرت: سامان كه‌ریم
له كۆى 133 هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكى له
عێراقدا, چوار هه‌زار و 314 كه‌سیان كوژراوه. وه‌زیرى
ژینگه‌ى حكومه‌تى عێراقیش رایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆى
شه‌ڕى عێراق و ئه‌مه‌ریكاوه, 140 هه‌زار هاووڵاتى
عێراقى تووشى نه‌خۆشى شیرپه‌نجه بوون.
به‌پێى به‌ندێكى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى نێوان به‌غداد و
واشنتۆن, سبه‌ینێ 30ى حوزه‌یران سوپاى ئه‌مه‌ریكى
له‌هه‌موو شاره‌كانى عێراقدا ئه‌كشێته‌وه و له
ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان جێگیر ئه‌بن.
به‌پێى دوایین ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا
(پنتاگۆن) له‌ماوه‌ى شه‌ش ساڵ و دوو مانگى مانه‌وه‌ى
هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكادا له عێراق چوار هه‌زار و
314 سه‌رباز كوژراون و 31 هه‌زار و 342 برینداریان
هه‌یه. ئاماره‌كه‌ى پنتاگۆن ئاماژه‌ى به ژماره‌ى
كوژراوه مه‌ده‌نییه‌كانیش داوه و ده‌ڵێت: له‌و
ماوه‌یه‌دا 100 هه‌زار و 816 هاووڵاتى مه‌ده‌نى عێراقى
به‌هۆى شه‌ڕ و ناكۆكییه‌كانه‌وه كوژراون.
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات كه
ئه‌مساڵ به‌روارد به ساڵانى پێشوو, ژماره‌ى كوژراوانى
مه‌ده‌نى كه‌مبوه‌ته‌وه, به‌جۆرێك ته‌نها له مانگى
پێشوودا 225 كه‌س كوژراون. ئه‌و ژماره‌یه زۆر كه‌متره
له ژماره‌ى ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى به‌هۆى شه‌ڕى
تائیفى نێوان سونه و شیعه‌وه كوژراون كه له یه‌ك
مانگدا گه‌یشتوه‌ته نزیكه‌ى 3000 كه‌س.
رۆژنامه‌نووسانیش باجیان
داوه
رێكخراوه ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى داكۆكیكار
له مافى رۆژنامه‌نووسان ئیدانه‌ى به‌رده‌وامیى كوژران
و قوربانیدانى رۆژنامه‌نووسان له عێراقدا ده‌كه‌ن.
به‌پێى دوایین ئاماره‌كانى سه‌كۆى ئازادیى رۆژنامه‌وانیى
عێراقى, له ساڵى 2003ه‌وه گه‌یشتوه‌ته 285 راگه‌یاندنكار.
له‌و ژماره‌یه‌ش 184 كه‌سیان به‌ده‌ستى میلیشیا و
گروپه توندڕه‌وه چه‌كداره‌كان كوژراون و 35 رۆژنامه‌نووسیش
به هۆكارى ته‌قینه‌وه جیاوازه‌كان و 22 رۆژنامه‌نووسیش
به گولله‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كوژراون و ئه‌وانى
تریش بونه‌ته گولله‌ى هێزه‌كانى عێراقییه‌وه.
ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌میشه
سه‌رخۆشن
توێژینه‌وه‌یه‌كى ئاماركارى ده‌ریخستوه كه سه‌ربازه
ئه‌مه‌ریكییه‌كانى به‌شداربووى شه‌ڕى عێراق و ئه‌فغانستانیش
تا دێت, ساڵ به ساڵ زیاتر له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ى
مادده‌ى بێهۆشكه‌ر ئیدمان ده‌بن. شاره‌زایانیش ئه‌و
دیارده‌یه ئه‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌رقاڵبوونیان به
ئه‌ركه درێژخاینهكانى شه‌ڕه‌كان.
رۆژنامه‌ى (الرأی العام)ى كوه‌یتى ئاماژه‌ى به‌وه
كردوه كه ئامارێكى ساڵى 2009 ده‌ریخستوه له هه‌ر
هه‌زار سه‌ربازى ئهمهریكیدا (11) كه‌سیان ئالوده‌ى
مادده‌ى بێهۆشكهرن.
ئه‌و ئاماره كه زانكۆى (مینیسوتا) ئاماده‌ى
كردوه ئاماژه به‌وه ده‌كات 43%ى ئه‌و سه‌ربازانه‌ى
له خزمه‌تى سه‌ربازیدان خوادنه‌وه
بێهۆشكه‌ره‌كان ئه‌خۆنه‌وه هه‌تا ڕاده‌ى سه‌رخۆش
بوون..
ئه‌مه‌ریكییه‌كان شیرپه‌نجه‌یان
له عێراقدا زیاتر كردوه
بوونى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق و به‌كارهێنانى
یۆرانیۆم و مادده ژه‌هراوییه‌كانى شه‌ڕكردنیان,
هۆكارێكى سه‌ره‌كى بوه له زیادبوونى ژماره‌ى
تووشبوانى نه‌خۆشى سه‌ره‌تان له عێراقدا.
نه‌رمین عوسمان وه‌زیرى ژینگه‌ى عێراقى ئاشكراى
كردوه كه ده‌ركه‌وتوه 140 هه‌زار حاڵه‌تى شیرپه‌نجه
هۆكاره‌كه‌ى بۆ به‌كارهێنانى 2000 ته‌نى یۆرانیۆم
بووه له كاتى شه‌ڕى داگیركارى عێراق له‌لایه‌ن
ئه‌مه‌ریكاوه له 2003دا.
وه‌زیرى ژینگه ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردوه كه
هۆكارێكى تر بریتییه له پیسبوونى 350 ناوچه‌ى
عێراق له‌كاتى بۆردومانكردنى ئه‌مه‌ریكاوه بۆ ئه‌و
ناوچانه به‌و چه‌كانه‌ى یۆرانیۆمى تیایه, ئاماژه‌ى
به‌وه‌ش كردوه له هه‌ر ساڵێكدا 8000 حاڵه‌تى
تازه‌ى شیرپه‌نجه ڕوو ده‌دات.
هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاش دانیان به‌وه‌دا ناوه كه
له‌كاتى شه‌ڕه‌كانى 2003دا (10) هه‌زار و 782 بۆمبیان
به‌كارهێناوه و به‌ریتانیه‌كانیش له‌هه‌مان شه‌ڕدا
2000 بۆمبى گه‌وره‌یان به‌كارهێناوه. نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیش
ده‌ڵێت: ته‌نها له به‌غداد 8000 ناوچه‌ى پیسبوو
به بۆمب هه‌یه.
شایانى باسه, له عێراقدا 133 هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكى
بوونى هه‌یه. به‌گوێره‌ى رێككه‌وتننامه‌ى نێوان
واشنتۆن و به‌غداش له كۆتایى ساڵى 2011 هه‌موو
سه‌ربازانى ئه‌مه‌ریكى له عێراقدا ئهكشێنهوه.
بۆ ئه‌م راپۆرته سوود
وه‌رگیراوه له:
ئاژانسه‌كانى راگه‌یاندنى فرانس پرێس, رۆیته‌رز,
صوت العراق, أصوات العراق, رۆژنامه‌ى (الرأی
العام)ى كوه‌یتى, ئاژانسى هه‌واڵى ئیماراتى و
چه‌ند سهچاوهیهكى تر.
|